
: [به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د] محه‌ممه‌د عه‌لی هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، وتی پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره نوێیه‌که قه‌تیسبونی هاتوچۆ له به‌غدادا که‌مده‌کاته‌وه.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌یروت – 23/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌فته‌ی رابردو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ته‌واوکردنی دوایین رێچکه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراوی له به‌غدا راگه‌یاند. وه‌زاره‌ت پێشبینی ده‌کات پڕۆژه‌که له ماوه‌ی چوار ساڵدا به گوژمه‌ی 1.5 ملیار دۆلار ته‌واوبێت.
عیماد حه‌مزه محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له وه‌زاره‌تی پلاندانان و گه‌شه‌سه‌ندن، وتی "پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو رێگه‌یه‌کی بازنه‌یی ده‌بێت به ده‌وری به‌غدادا. هه‌ندێك له وێستگه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که به شوێنی وه‌ستانی مێترۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه، که به هاوکاری ئه‌مانه‌تی به‌غدا له ئاینده‌دا دروستده‌کرێت. هه‌ردوو رێچکه‌که به وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه که ئێستا له که‌رخن.
محه‌ممه‌د عه‌لی هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌غدا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، وتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که دوو رێچکه‌ی ده‌بێت. "یه‌که‌میان به گه‌ڕه‌که‌کانی موسته‌نسرییه و وه‌زیرییه و عوته‌یفییه و کازمیه و شه‌قامی فڕۆکه‌خانه‌ی موسه‌ننادا تێده‌په‌ڕێت و به درێژایی رێگه‌که تا ده‌گاته وێستگه‌ی ناوه‌ندی له گه‌ڕه‌کی عه‌للاوی. رێچکه‌ی دووه‌م له وێستگه‌ی ناوه‌ندییه‌وه ده‌ستپێده‌کات و به گه‌ڕه‌که‌کانی به‌ییاع و دۆره‌دا تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گاته گه‌ڕه‌کی مه‌سباح له ناوه‌ڕاستی به‌غدا."
ناوبراو وتی پڕۆژه‌که له رێچکه‌یه‌کی کاره‌بایی دوو-ساید پێكدێت و خێرایی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له کاتژمێرێکدا 60 تا 80 کم ده‌بێت.
ناوبراو وتی "ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبکرێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه عێراق ده‌کات به یه‌کێک له وڵاتانی خاوه‌ن ته‌کنه‌لۆژیای به‌رز و هه‌روه‌ها رویه‌کی شارستانی ده‌دات به وڵاته‌که.
عیماد حه‌مزه وتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئه‌و زه‌وییانه ته‌ملیک ده‌کات که پێویستی پێیانه بۆ بنیاتنانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو.
ناوبراو وتی پڕۆژه‌که، کاتێک جێبه‌جێکرا، قه‌تیسبونی هاتوچۆ له به‌غدادا که‌مده‌کاته‌وه؛ خزمه‌تگوزارییه‌کی هه‌رزانیشه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر و شمه‌ک."
عه‌لی ئه‌لعه‌للاق، سکرتێری گشتی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وتی "لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه بۆ پڕۆژه‌ی مێترۆی به‌غدا و بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراوی بازنه‌ی."
هه‌روه‌ها وتی نیشانده‌ره به‌راییه‌کان ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن که وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به‌رپرسیارده‌بێت له جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که و له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بودجه‌یه‌کی ساڵانه‌ی بۆ ته‌رخانده‌کرێت بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه پێویست به وه‌به‌رهێنانی بیانی ناکات.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌یه‌کی له‌و جۆره پێویستی به هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌زاره‌ت و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غدا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتو بێت."
ئه‌مانه‌ی به‌غدا جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه کرده‌وه بۆ جیبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو هه‌ر که خرایه ناو پڕۆژه ستراتیژییه‌کانی وه‌زاره‌ته‌وه.
ئه‌میر ئه‌لحه‌سون، به‌رپرسی راگه‌یاندن له ئه‌مانه‌ی به‌غدا، وتی "ئه‌مانه‌ی به‌غدا ئێستا هاوکاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ده‌کات بۆ ته‌ملیککردنی ئه‌و پارچه زه‌وییانه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت له به‌غدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌شێکی زۆر له تواناکانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ به‌شداریکردن له بیناتنانی رێچکه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا."
ناوبراو وتی ئه‌مانه‌ی به‌غدا هه‌وڵده‌دات پڕۆژه‌که بخاته ناو لیستی ئه‌و پڕۆژه سه‌ره‌کییانه‌وه که له ماوه‌ی داهاتودا له پایته‌خت جێبه‌جێده‌کرێن، ئه‌مه‌ش له‌رێی ته‌رخانکردنی به‌شێك له بودجه‌که‌ی بۆ ده‌ستکردن به پڕۆژه‌که.
وێنه:[به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د] محه‌ممه‌د عه‌لی هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، وتی پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره نوێیه‌که قه‌تیسبونی هاتوچۆ له به‌غدادا که‌مده‌کاته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران