
[محەمەد ئەمین/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز] وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى محەمەد ئهلعەسکەرى رایگەیاند دانپیانانەکان چارەنوسى قاعیدە دەردەخەن.
ئیدوارد حەمید له بەغدا 23/1/10
بۆ سایتی مهوتنی
لە گۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دووشەممە (18 کانونى دووەم) بەڕێوەچوو، وەزارەتى بەرگرى عێراقى کاسێتێکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە کە تێیدا دانپیانانەکانى نۆ تیرۆریست هاتووە کە بەرپرسیارێتى ئەو هێرشانەى لە بەغدا و پارێزگاى موسڵ کراوەتە سەر خەڵکى مەدەنى ههڵدهگرن.
بەرپرسەکان رایانگەیاند تیرۆریستەکان، کە لەنێویاندا کەسێکى بەڕەگەز سوری تێدایە، ئەندامى دەوڵەتى بەناو ئیسلامى عێراقن، کە گروپێکى تیرۆریستى هاوپەیمانى قاعیدەیە.
وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى فه ریقی یهکهم محەمەد ئهلعەسکەرى لەبارەى پەخشکردنى ئەو دانپیانانە، وتى "ئەمە پەیامێکە بۆ گروپە چەکدارەکان، کە پێیاندەڵێت چارەنوسیان یان کوشتنە یان گرتنە"
عەسکەرى وتیشى "وەزارەتى بەرگرى رێگە بەو کەسانە نادات کە لە هێرشەکانیان بۆ سەر هاوڵاتیان بەردەوام بن. لەبەرئەوە هێزە ئەمنییەکان بەڵێندەدەن کە بەردەوام بن لەدرێژەدان بە شەڕکردن دژى تیرۆر".
محەمەد رەمزى شەهاب، تەمەن 35 ساڵ، دانیشتووى موسڵ کە وەکو ژمێریارێک لە بازاڕى دۆلارى موسڵ دهستبهکاربووه، یەکێک بوو لەوانهی کە دانپیانانهکهی لە ڤیدیۆکەدا تۆمارکراوه .
محەمەد لە دانپیانانەکەیدا وتى "من لە ساڵى 2007 پەیوەندیم بە دەوڵەتى ئیسلامى عێراق کرد. یارمەتی دارایم لە باوکمەوە بۆ دەهات کە لە لەندەن دەژیت. باوکم داواى لێکردم دەست بە کارى جیهادى بکەم لەدژى حکومەتەکەى مالیکى. من لەلایەن ئیمامێکى پاکستانى وەک موفتییەکى دەوڵەتى ئیسلامى عێراق لە 2007 دەستنیشانکرام."
ئەحمەد زەنون قاسم کە دانیشتووى ناوچەى کەرادەى بەغدا بوو، وەک دەرمانساز لە نەخۆشخانەى سیل دەوامى دەکرد. دانى بەوەدانا کە لە ئەیلولى 2005 لە رێى جهیشی موجاهیدین پەیوەندى بە قاعیدەوە کردووە.
قاسم وتى "من چوومە ریزى یەکەى قەناسەوە .لەلایەن چەند راهێنەرێکى رێکخراوەکە فێرى چۆنیەتى بەکارهێنانى قەناس بووم. داوام لێکرا کە ببمە دادوەرى شەرعى دەوڵەتى ئیسلامى عێراق، منیش لە تشرینی دووهمی 2008 رەزامەندیم نواند.
قاسم وتى یەکەم پلان کە دایڕێشتبێت بریتى بووە لە کوشتنى پۆلیس و سەربازە بریندارەکانى نێو نەخۆشخانە.
".ئەو بریندارانە لەلایەن ئەو کەسانەوە دەکوژران کە کارمەندى نەخۆشخانەکە بوون و ئەندامى سەر بەقاعیدە بوون"
قاسم وتیشى "ئێمە یارمەتى داراییمان دابیندهکرد لە رێى هەڕەشەکردن لەو دکتۆرو دەرمانسازانەوە کە ئاشنایان بووین. ژمارەیەک لەوانەمان دەڕفاند، لەبەرامبەردا خێزانەکانیانمان دهگوشی بۆ پاره".
حازمى دەربى، بەڕەچەڵەک سورى، دانى بەوەدانا کە ئەو لەلایەن قاعیدەوه بۆ گواستنەوەى تهقهمهنی دانرابوو.
لە دانپیانانەکەیدا وتى "ئەرکى من گواستنەوەى پشتێنی تهقهمهنی و بۆمب بوو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر دوای ئهوهی کهوهک ژن خۆم دهگۆڕی . جل و بەرگێکى ژنانم لەبەردەکرد و لەژێریدا چوار پشتێنى تەقهمهنی و دوو پاکەتى بۆمبی لهزگهییم دەشاردەوە."
حەسەن ئەلروبەیعى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق، وتى هێزە ئەمنییەکانى عێراق هەنگاوگەلێکى کاریگەرییان ناوە لە بەگژداچوونەوەى گروپە چەکدارەکان و ئەنجامەکەیشى دەستگیرکردنى شانەکانى قاعیدەیە لە عێراق."
ئاماژەى بەوەشدا کە ماوەى پێش هەڵبژاردنەکان "ساتەوەختێکى مەترسیدار و هەستیارە کە هۆشیارییەکى تەواو لەلایهن هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانهوه وەک یەک دەخوازێت، لەبەرئەوە ئێمە نابێت رێگە بە دوژمنانى عێراق بدەین کار لە پڕۆسەى سیاسى بکەن".
وێنە: [محەمەد ئەمین/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز] وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى محەمەد ئهلعەسکەرى رایگەیاند دانپیانانەکان چارەنوسى قاعیدە دەردەخەن.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران