
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پارێزگاری به‌غدا سه‌ڵاح عه‌بدولره‌زاق رێککه‌وتنێکی راگه‌یاند بۆ هێنانی سێ زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شاره‌که.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غدا – 24/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی به‌غدا دووشه‌ممه (18 کانونی دووه‌م) ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر بنیاتنانی سێ زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی له پایته‌ختی عێراق، له هه‌نگاوێکدا بۆ چاکترکردنی خوێندنی باڵا و هه‌لی ئابوری بۆ عێراقییه‌کان.
پارێزگاری به‌غدا سه‌ڵاح عه‌بدولره‌زاق له لێدوانێکدا وتی "پارێزگاکه بنیاتنانی سێ زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندکردووه – که یه‌کێكیان به‌ریتانییه، یه‌کێک ئه‌مریکی و سێیه‌میان هندییه."
سه‌ڵاح وتی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له ده‌روروبه‌ری به‌غدا شوێنی له‌بار بۆ زانکۆکان ته‌رخان ده‌کرێت، و له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست به بنیاتنان ده‌کرێت.
ناوبراو وتی "ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێه مایه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له عێراق له رێی سوود وه‌رگرتن له توانای گه‌شه‌سه‌ندووی ئه‌م زانکۆیانه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای که‌مترکردنه‌وه‌ی باری سه‌ر شانی قوتابیان، که توشی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه وه‌ک سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه و تیچوونی پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی."
سیهام ئه‌لشوجه‌یری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وتی په‌سه‌ندکردنه‌که هه‌نگاوێکی پربایه‌خه بۆ په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا له عێراق.
سیهام له چاوپێکه‌وتنیکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی "وه‌به‌رهێنان له بنیاتنانی زانکۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له به‌غدا توخمێکی گرنگه بۆ دروستکردنی کێبڕکێیه‌کی به‌هێز له نیوان زانکۆ حکومییه‌کان و زانکۆکانی که‌رتی تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسته‌کانیان. هه‌روه‌ها هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و ته‌کنه‌لۆجی له‌گه‌ڵ جیهان."
هه‌روه‌ها وتی "وه‌زاره‌ت ده‌یه‌وێت زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن توانای به‌هێزی زانستی کار له‌ناو عێراق بکه‌ن و یارمه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی مامۆستایانی عێراق بده‌ن و په‌یڕه‌وی خوێندنی مۆدێرن بهێننه ئاراوه."
به وته‌ی سیهام، وه‌زاره‌ت کار له‌گه‌ڵ پارێزگای به‌غدا ده‌کات بۆ سازکردنی گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنان بۆ بنیاتنانی زانکۆکان بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی بکرێت به په‌له ده‌ست به بنیاتنانی زانکۆکان بکرێت.
وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجه‌کانی بنیاتنانی زانکۆ و کۆلیژی که‌رتی تایبه‌تی داڕشتووه، هه‌روه‌ها شوێنی بنیاتنانی زانکۆکانی ده‌ستنیشان کردووه.
موخلیس ئه‌لزه‌میلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق، وتی "ئاراسته‌ی به‌ره‌و بنیاتنانی زانکۆی بیانی له عێراق، به تایبه‌تی له به‌غدا، هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و پێویسته بۆ گه‌شه‌دان به ره‌وشی خوێندنی زانکۆ له وڵاته‌که‌مان."
ناوبراو وتی "خوێندنی زانکۆ له عێراق شتێکی پێویسته بۆ کێبڕکێی قه‌واره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر بنیاتنانی زانکۆ له وڵات بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای نوێی بواری خوێندن و توێژینه‌وه بۆ عێراق."
هاوکات، شیکه‌ره‌وه‌ی ئابوری باسم ئه‌نتۆنی وتی هێنانی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق ده‌بێته مایه‌ی دروستکردنی هه‌لی کار بۆ مامۆستاکانی عێراق و ئاستی ژیان به‌رز ده‌کاته‌وه. چیتریش پێویست ناکات که‌سانی پسپۆڕ بچن بۆ هه‌نده‌ران بۆ کار.
ناوبراو له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی "کردنه‌وه‌ی ده‌رگای وه‌به‌رهێنان بۆ بنیاتنانی زانکۆ له‌ناو عێراق ده‌بێته مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره له بواری گواستنه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆجیادا، به تایبه‌تی له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی و دروستکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی گه‌نج که بتوانن به بیرۆکه‌ی نوێوه عێراق ببه‌نه ناو بازاڕی کار،"
به وته‌ی باسم، بنیاتنانی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا ده‌بێته مایه‌ی چاکتربوونی ناوبانگی عێراق له‌نێو وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی سه‌رجه‌م بواره ئابورییه‌کان "چونکه متمانه لای وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان دروستده‌کات، به تایبه‌تی که پرۆفیسۆر و کارگێری بیانی به‌رپرسیار ده‌بن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م زانکۆیانه."
وێنه:[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پارێزگاری به‌غدا سه‌ڵاح عه‌بدولره‌زاق رێککه‌وتنێکی راگه‌یاند بۆ هێنانی سێ زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شاره‌که.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران