
[سەباح عەرار/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمێج] لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لایه‌نگران ده‌وری ساڵح موتڵه‌گیان داوە.
موحەمەد ئەلقەیسى لە بەغدا – 24/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ژمارەیەک لەو سیاسیانەى لەلایەن دەستەى لێپرسینەوە و داده‌وه لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى داهاتو قەدەغەکراون، هەڕەشەى ئەوە دەکەن کە لە ئەنجومەنى دادوەرى باڵاى عێراق داواى پێداچوونەوەى بڕیارەکە بکەن.
.کاندیده‌کان ده‌سته‌که‌یان تۆمه‌تبارکرد به‌لادان له‌ڕێی خۆی و کارکردن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بیانی
ساڵح موتڵەگ، سکرتێرى گشتى لیستى نیشتیمانى عێراقى و سەرۆکى بەرەى عێراقى بۆ دایالۆگی نیشتیمانى - که یەکێکە لەو کەسایەتیە هەرە دیارانەى که بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنه‌که ده‌یگرێته‌وه- وتى "هیچ هێزێک نیه له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا که بتوانێت پڕۆژەى دیموکراسى لە عێراقدا له‌باربه‌رێت ئەگەر لە سەر بنچینەیەکى راست و دروست بێت."
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مەوتنى، موتڵه‌گ وتى " ئەم دەستەیە ناتوانێت خەڵک به‌لاوه‌بنێت یان پەراوێزیان بکات، چونکە ئه‌م ده‌ستیه هێزێک نیە لە ئیراده‌ی دیموکراسیانەى عێراقیه‌کانه‌وه سەریهەڵدابێت."
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، دەستەکه نزیکەى 500 پاڵێوراوى لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى 7ى ئازارى پەرلەمانى داهاتو قەدەغەکرد، بە تۆمەتى پەیوەندیان بە حیزبى بەعسى هەڵوەشاوەوە.
موتڵه‌گ وتى" دەبێت عێراقیەکان لە هەڕەشەى ئەم دەستە نایاساییە بپارێزرێن، کە پڕۆسەى سیاسى وڵات لەباردەبات."
ساڵح موتڵه‌گ پێىوایە گرنگ نیە کێ به‌شداری هەڵبژاردن ده‌کات، "بەڵکو گرنگ ئەوەیە سندوقه‌کانی دەنگدان لە فشاری سیاسى و ئەجێنداى بێگانە بپارێزرێت، هەروەها عێراقیەکان ئازادى رادەربڕینیان هەبێت. عێراقیەکان لە رێى ئازادى و دیموکراسىدا زۆر ئازاریان چەشتوە، کە پێمانوایە کلیلی چارەسەرى هەموو ئەو کێشانەن کە ئێستا عێراق روبەڕویان دەبێتەوە."
موتڵه‌گ وتیشى " شەڕەکەمان لە چەند رۆژى کەمى داهاتودا ئه‌وه‌یه که روبه‌روی یاسای دەستەى لێپرسینەوە و داد بوه‌ستینه‌وه، ئەمەش لە رێگەى ئەو کەناڵە راست و دروستانەوە دەبێت کە عێراقى نوێ بۆى دەستەبەرکردوین. ئەمەش لەبەرئەوەى بڕیارەکانى دەستەکه نایاسایین و لەگەڵ ئاشتبونەوەى نیشتیمانى یەکناگرنەوە کە ئەوان بانگەشەى بۆ دەکەن."
موتڵه‌گ ئەوەشى ئاشکراکرد کە ئەو لە دادگاى ته‌مییز تانه‌یداوه له بڕیارەکەى دەستەکه و داواشیکردوە کە دادوەرى بە زوترین کات سەیرى داواکە بکات.
موتڵه‌گ وتى" من بڕوام بە بڕیارەکانى دادوەرى عێراقى هەیە. ئەوان بۆ بڕیاردان لەسه‌ر هەر کێشەیەک پشت بە بەڵگە و دۆکیومێنتەکان دەبەستن."
هاوکات، نەهرۆ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانى، سەرۆکى گردبونەوەى یەکگرتووى نیشتیمانى و یەکێک لەو پاڵێوراوانەى کە لە هەڵبژاردن دورخراوەتەوە، وتى لیستەکەى ئەو بەردەوام دەبێت لە خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مەوتنى، کەسنەزانى وتى قەدەغەکردنەکە "هەموو ئەو کەسانە به‌لاوه ده‌نێت کە داواى عیلمانیەت ده‌که‌ن بۆ عێراق و رزگارکردنی له ده‌سه‌ڵاتی حیزبە ئاینیەکان. ئێمە دان بەم بڕیارەدا نانێین."
ئەو وتیشى" دەستەکە ئاراستەکراوە و سەربەخۆ نیە. دەسەڵاتى یاسایى ئەوەى نیە حیزبەکان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتوى عێراق قەدەغە بکات. بڕیارەکەى ئەم دەستەیە لەسەر خواستى ئەجێنداى دەرەکی ئێرانەوە بووە. ئەمە پیلانێکە مەبەستیەتى نیشتمانپەروەرانى عێراق لە سیاسەت دوربخاتەوە بۆ ئەوەى سامانى وڵات بدزێت."
یەکێکى تر لە پاڵێوراوە دورخراوه‌کان، سەعد عاسم جەنابى، سەرۆکى گردبوونەوەى کۆمارى عێراقى، وتى یاساکەى دەستەى لێپرسینەوە و داد دەستورى نیە و " بەهانەیەکە بۆ وەدەرنانى پارتە رکابەرەکان."
جەنابى بە مەوتنى راگەیاند گروپەکەى داواى جیاکردنەوەى ئاین و دەسەڵاتى دادوەرى دەکات، دژى باڵادەستى توندڕەوە ئیسلامیەکانە، هەروەها پشتیوانى لە دامەزراندنى حکومەتێک دەکات کە نوێنەرایەتى هەموو عێراقیەکان بکات به هه‌موو بیروڕا سیاسیەکانه‌وه." ئەمەش زۆرێک لەو رکابەرانەى کە هەوڵیان دەدا ئەم پڕۆژەیە بوەستێنن نیگەران کردبوو."
جەنابى وتى پاڵێوراوە قەدەغەکراوەکان "بێدەنگ نابن و پشتیوانى لە هەڵمەتێکى نێودەوڵەتى دەکەن بۆ ئەوەى هەڵبژاردنەکەى عێراق بە شه‌رعی نەناسرێت ئەگەر سەدان پاڵێوراو وەدەربنرێن."
جەمال کەربولى، سەرۆکى بزوتنەوەى نیشتیمانى ریفۆرم و گەشەسەندن و یەکێک لە پاڵێوراوه قەدەغەکراوه‌کان، وتى " ئەمانە رێوشوێنی سەرکوتکەرانەن بەرامبەر دیموکراسیه ساواکه‌ی عێراق. لە هەمانکاتدا، گەورەترین قەسەبخانە یان کوشتارگەى پڕۆسەى سیاسیە لە عێراقدا."
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مەوتنى وتى" پێموایە مەبەست لەم بڕیارەى [ده‌سته‌که] زامنکردنی شکستی سیاسی چەند حیزبێکه. زۆربەى ئەوانەى دژى گەڕانەوەى باڵادەستى سیاسى ئاینین لە عێراق بەبێ بەڵگە وەدەرنراون. ئەمە هەوڵێکە بۆ رێگەگرتن لە دەستاودەستکردنى ئاشتیانەى دەسەڵات."
لە هەمانکاتدا، خەلەف عەلیان، سکرتێرى گشتى ئەنجومەنى دایالۆگی نیشتیمانى، لە بەیاننامه‌یه‌کدا کە کۆپیەکى دەست مەوتنى کەوتوە، دەڵێت" دەستەى لێپرسینەوە و داد بووە بە ئامێرێک بۆ سەرکوتکردنى ئۆپۆزسیۆن."
ئەو وتى " مەبەست له بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دروستکردنى عێراقێکى دوور لە تایه‌فەگەری و ناسه‌قامگیریی ئاسایش و بێکارى و قه‌یرانه ئابوریەکانە. بەڵام بەرپرسانى دەستەکه، بە لاسایکردنەوەى ئەنجومەنى پاراستنی ده‌ستوری له ئێران، هەندێ لە پاڵێوراوه‌کانیان پاکتاوکرد."
بڕیارەکانى دەستەکه بوو به مایه‌ی ناڕەزایى و سەرسوڕمانى هاوڵاتیانى عێراقى.
عەلى حاتەم سولەیمان، سەرۆکى هۆزى دلێم لە رۆژئاواى عێراق، وتى بوونى ئەم دەستەیە بەربەستە لەبەردەم پڕۆسەى سیاسی‌دا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مەوتنى وتى "بوونى ئەم دەستەیە ناکۆکە لەگەڵ پڕۆژەى ئاشتبونەوەى نیشتیمانى لە نێوان سوننە و شیعەکاندا، هەروەها مه‌ترسی گەڕانەوەى توندوتیژیشی لێده‌کرێت بۆ عێراق ."
" ده‌بێت دەستەکه هەڵبوەشێنرێتەوە چونکە هەوڵى وروژاندنی ناکۆکى تایفى ده‌دات لە نێوان پێکهاته‌کانی خەڵکى عێراقى یەگرتودا. هەروەها ئەم دەستەیە په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و کیانە سیاسیانەوه کە ئەجێنداى ئێران جێبەجێدەکەن."
ئەو وتیشى " ئێران هێشتا لە هەوڵى ئەوەدایە کۆنترۆڵى سیاسەتى عێراق بکات بەوەى کاریگەرى لەسەر ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکانى داهاتوى عێراق هەبێت. ئەگەر هەوڵى دورخستنەوەى چەند لایەنێک بەردەوام بێت، ئێمە هەڵبژاردنى داهاتوو بە ناشه‌رعی دادەنێین."
سالم مەنسور، هاوڵاتیەکى تەمەن 48 ساڵی دانیشتوى بەغدا، وتى"تا ماوه‌یه‌کی که‌م له‌مه‌وبه‌ر، واماندەزانى هەڵبژاردنى داهاتوو هەڵبژاردنێکى پاک دەبێت. بەڵام ئەمڕۆ ترسى ئەوەمان هەیە کە وا نەبێت و دەنگەکانمان بەفیڕۆ بڕوات."
خەدیجە سەعد، ژنێکى 54 ساڵی دانیشتوى موسڵ، وتى ده‌شێت بڕیارەکەى دەستەکه کاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق.
ئەو وتى" بڕیارى قەدەغەکردنى هەندێک لە پاڵێوراوان دەبێتە هۆى کەمى بەشداربونی ده‌نگده‌ران و ژمارەى ئەو خەڵکانەش کە لە ناوچە سوننەنشینەکانى عێراق بایکۆتى هەڵبژاردنەکان دەکەن زیاددەکات. ئەمەش گرژی تایه‌فەگەرى زیاددەکات، ئەمەش مانەوەى تیرۆریزم لە عێراق درێژتردەکاتەوە."
وێنە: [سەباح عەرار/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمێج] لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لایه‌نگران ده‌وری ساڵح موتڵه‌گیان داوە.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران