
[سه‌میر مزبان-پووڵ/گێتی ئیمیجز] وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد بۆڵانی وتی زیاتر له 8,000 تاوان له ماوه‌ی 2008-2009 دا تۆمارکراون.
ئه‌دواد حه‌مید له به‌غدا – 24/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد بۆڵانی رۆژی چوارشه‌ممه (20 کانونی دووه‌م) رایگه‌یاند که وه‌زاره‌تی ناوخۆ زیاتر له 8,000 حاڵه‌تی تاوان و هێرشی تیرۆریستی له 2008 و 2009 دا تۆمارکردوه.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی لێپێچینه‌وه‌ی تاوان له به‌غداد سازکرا، بۆڵانی وتی "ژماره‌ی ئه‌و تاوانه جۆراوجۆرانه‌ی تا کانونی یه‌که‌می 2009 تۆمار کراون ده‌گاته 8,383 حاڵه‌ت، له‌ناویشیاندا تیرۆریزم و کوشتن و ئیبتیزاز و دزی و هی تر. سه‌باره‌ت به سزاکانیش، 216 حوکمی له‌سێداره‌دان ده‌رچوه، سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌ک حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی."
بۆڵانی وتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی بۆیه ده‌رکردوه تا بۆ خه‌ڵکی عێراقی بسه‌لمێنێت که "خه‌ڵكیک هه‌ن چاودێری ئاسایش و ئارامییان ده‌که‌ن."
هه‌روه‌ها وتی "هیچ په‌ناگه‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌وانه‌ی له تاوانه‌وه گلاون خۆیانی تیابشارنه‌وه."
وه‌زیر وتی عێراقییه‌کان زیاتر له جاران متمانه به هێزه‌کانی ئاسایش ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که هاوڵاتیان ئاماده‌نین سه‌رانه بده‌ن به بارمته‌گره‌کان له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی که‌سوکاریاندا.
ناوبراو وتی "ئه‌مڕۆ هاوڵاتیان ده‌ستیانکردوه به‌وه‌ی له ئه‌رکی خۆیان تێبگه‌ن و متمانه به هیزه‌کانی ئاسایش بکه‌ن و زۆر زانياری ئه‌وتۆ بگه‌یه‌نن که ده‌بنه مایه‌ی ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبار و که‌سانی یاساغ."
حکومه‌ت جه‌ختیکردۆته سه‌ر به‌هێزترکردنی هێزه‌کانی ئاسایش له رێی به‌رنامه‌ی مه‌شقی تایبه‌تی و ئامێر و که‌ره‌سه‌ی باشتره‌وه. ئه‌م هه‌وڵانه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانيارییه پڕبایه‌خه‌ی هاوڵاتیان ده‌یگه‌یه‌نن، بونه‌ته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ژماره‌یه‌کی زۆرتری تاوان.
لیوا زیا حسێن ساهی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێپێچینه‌وه‌ی تاوان، وتی پۆلیس 65 که‌سی به تاوانی رفاندنی 48 منداڵ له 2008 دا ده‌ستگیرکردوه. له‌م حوکمدراوانه 18 که‌سیان حوکمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رکراوه و ئه‌وانه‌ی تر زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
له ساڵی 2009 دا، 63 که‌س به تۆمه‌تی رفاندنی 99 منداڵ ده‌ستگیرکران. تا ئێستا، 54 که‌سیان حوکمیان له‌سه‌ردراوه و به‌سه‌ریاندا چه‌سپینراوه.
لیوا زیا وتی له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ره‌نگه یه‌ک ساڵی پێبچێت تا تاوانباره‌که حوکمده‌درێت.
ناوبراو وتی "ئه‌مه له لایه‌ن لێپێچه‌ره‌وه‌کانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دریت، چونکه هه‌ندێك له‌وانه‌ی گیراون چه‌ندین قه‌زیه‌ی تریان له‌سه‌ره، بۆیه، لێپێچینه‌وه‌که‌یان کاتی زیاتر ده‌خایه‌نێت.'
به وته‌ی لیوا زیا، 3,188 تۆمه‌تبار له‌سه‌ر 1,232 تاوانی تیرۆریستی ده‌ستگیرکراون له 2008 دا. تا ئێستا، حوکمی 155 که‌سیان دراوه و حوکمه‌کانیشیان جێبه‌جێکراوه.
له ساڵی 2009 دا، هێزه‌کانی ئاسایش 4,218 تیرۆریستیان به په‌یوه‌ندی به 2,728 روداوه‌وه ده‌ستگیرکردوه. تا ئێستا دادگاکان 154 که‌سیان حوکمداون.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ستایشی ئه‌دای وه‌زیری ناوخۆیان کرد.
وه‌لید شه‌ریکه، ئه‌ندام له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، وتی "هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له چه‌ند ساڵی رابردودا گه‌شه‌یانکردوه و گه‌یشتونه‌ته پله‌یه‌کی ئه‌وتۆی ئاماده‌باشی که ده‌توانن ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی له هێرشی گروپه چه‌کداره‌کان بپارێزن."
ناوبراو وتی "ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجی ئاسایش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو باشتربووه و خه‌ریکه ژیان له هه‌مو ناوچه‌کانی عێراقدا ئاسایی ده‌بێته‌وه."
وێنه: [سه‌میر مزبان-پوول/گێتی ئیمیجز] وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد بۆڵانی وتی زیاتر له 8,000 تاوان له ماوه‌ی 2008-2009 دا تۆمارکراون
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران