
[سەباح عەرار-پوول/ گێتى ئیمیجز] سەرۆک وەزیرانى عێراق چاوى بە باڵیۆزە عەرەبەکان و ئەندامانى کۆمکاری عەرەبى دەکەوێت بۆ وتوێژکردن دەربارەى پەیوەندییەکانى عێراق-عەرەب.
فادى ئەلعیسا لە بەغدا – 25/1/10
بۆ سایتی مهوتنی
لە کۆبونهوهیهکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە باڵیۆزه عەرەبهکان چوارشەممە (20 کانونى دووەم)، سەرۆک وەزیران نورى مالیکى وتى عێراق پێویستى بەوەیە کە لەگەڵ هەمو وڵاتانى عەرەبى کاربکات و بونى عەرەب لە عێراقدا زیاد بکات.
مالیکى وتى "عێراق وڵاتێکى عەرەبیە و مەبەستیەتى پەیوەندى بەهێز لەگەڵ وڵاتە عەربیە براکاندا دامەزرێنێت. عێراق پێویستى بە هەموو وڵاتێکى عەرەبى هەیە و دەیەوێت بوونى عەرەب لە عێراقدا زیادبکات. ئێمە گرنگیەکى زۆر بە گەڕانەوەى عێراق بۆ دەوروبەرە عەرەبیەکەى دەدەین. ئێمە سوورین لەسەر گەڕانەوە بۆ نێو هەموو ریکخراوە عەرەبیەکان و هەڵکردنى ئاڵاى عێراق تیایاندا."
مالیکى تێکچونى پەیوەندیەکانى عێراق-عەرەبى خستە ئەستۆى رژێمى سەدام حسێن و وتى سیاسەتەکانى رژێمى پێشو عێراقى پەراوێزخست.
مالیکى وتى "مەینەتیەکانى عێراق بەسەرچون و ئێستا هەموو شتێک روونە. ئێمە هەوڵدەدەین ئەو بەربەستانە لابدەین کە رێگرن لەبەردەم ئاواتە عەرەبیەکانمان."
لە بەیاننامهیهکی نوسینگهکهی مالیکیدا هاتووە " باڵیۆزە عەرەبەکان ئامادهباشی وڵاتەکانى خۆیان بۆ پشتگیریکردنى عێراق لە هەموو بوارەکاندا دەربڕى. ئەو هەنگاوەى حکومەتى عێراقیشیان بۆ فراوانکردنى هاوکارى دووقۆڵى نێوان عێراق و وڵاتە عەرەبیەکانیان بەرزنرخاند. دوپاتیشیان کردەوە کە کارەکانیان وەکو باڵیۆز لە بەغدا لەژێر تیشکى ئەو سەرکەوتنانەوە دێت کە حکومەتى ئێستاى عێراق بەدەستى هێناون و هەروەها ئەو حەزەى عێراق بۆ یەکگرتنەوە و زیادکردنى هاوکارى لە نێوان عێراق و وڵاتە عەرەبیەکاندا."
لە هەوڵێکدا بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانى عێراق-عەرەب، یاریدەدەرى سکرتێرى گشتى کۆمکاری عەرەبى بۆ کاروبارى سیاسى، ئەحمەد بن حەلى، پێنجشەممە ( 13 کانونى دووەم) لەگەڵ شاندێکى فەرمى سەردانى عێراقى کرد.
بن حەلى چاوى کەوت بە سەرۆک جەلال تاڵەبانى و سەرۆک وەزیران نورى مالیکى و وەزیرەکانى تر و بەرپرسان و ئەندامانى پەرلەمان.
بن حەلى وتوێژەکانى خۆى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق وەسفکرد بە" ئیجابی و گرنگ، بەتایبەتى کە لهسهروبهندی هەڵبژاردنى ئهنجومهنی یاسادانانن."
ئەو وتى وتوێژەکانى دەربارەى کۆمەڵێک مهسهلهی عێراقی بوون، هەروەها ڕۆلى کۆمکاری عەرەبی و گرنگى بوونى عەرەب لە عێراقدا "کە کۆمکاری عەرەبى هەمیشە ئەمەى دووپاتکردۆتەوە و هەوڵیداوە بهدیبهێنێت."
بن حەلى وتى " کۆمکاری عەرەبى بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنى عێراق و نزیکبوونەوە لێى، بەتایبەتى کە عێراق دەیەوێ چاکبێتەوە و رۆلى گرنگى خۆى لە ناوچەکەدا بگێڕێت، هەروەها ئەزمونە دیموکراسیەکەى خۆى بەهێز بکات و پێکهاتەکانى سەروەرى نیشتیمانى بهدەست بێنێتەوە."
هەروەها وەزیرى دەرەوەى عێراقیش، هۆشیار زێبارى، پێنجشەممە ( 19 کانونى دووەم) لە بەغدا چاویکەوت بە ناجى شەلغەمى هەڵسوڕێنەرى کارەکانى کۆمکاری عەرەبى.
پەیوەندییەکانى عێراق-عەرەب و هەروەها رۆڵ و ئەرکى کۆمکاری عەرەبى و ئەو ئامادەکاریانەى دەکرێن بۆ بەستنى کۆنفرانسى لوتکەى عەرەبى لە ئازارى داهاتو لە تهرابلوسی پایتەختى لیبیایان تاوتوێکرد.
لە پێشهاتێکی تردا، زێبارى سێشەممە (19 کانونى دووەم) لە بەغدا چاوى کەوت بە باڵیۆزی کوەیت فەریق عەلى ئەلموئمن.
زێبارى و موئمن گفتوگۆیان کرد دەربارەى پەیوەندیەکانى عێراق-کوەیت و پێشهاته سیاسیەکان و بارودۆخى هەرێمەکە.
لە میانهی کۆبونهوهکهدا، زێبارى جەختیکردەوە لەسەر" خولیاى بەهێزى حکومەتى عێراقى بۆ دایەلۆگ و راوێژ و پەیوەندیکردن لەنێوان هەردو حکومەت بۆ بەهێزکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو وڵات."
وەزیرى دەرەوە پەیامێکیشى لەلایەن هاوتا کوەیتیەکەى شێخ موحەمەد سەباح ئەلسالم ئەلسەباح پێگەیشت لە بارەى گەشەسەندنى پەیوەندیە دوو قۆڵیەکەى نێوان عێراق و کوەیت.
لە هەمان رۆژدا، سەرۆک تاڵەبانى لە کۆبونهوهیهکدا لە کۆشکى سەلام لە بەغدا نامەى بڕواپێهێنانى باڵیۆزەکانى وڵاتانى بەنگلادیش و جۆرجیا و ڤێتنامى پێگەیشت.
لە میانهی کۆبونهوهکهدا، تاڵەبانى وتى عێراق بەردەوام دەبێت لە" پتەوکردنى پەیوەندیەکان و فراوانکردنى هاوکارى دووقۆڵى لەگەڵ وڵاتانى جیهان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندى هاوبەشى ئەم وڵاتانە و عێراق مسۆگەربکات."
وێنە:[سەباح عەرار-پووڵ/ گێتى ئیمیجز] سەرۆک وەزیرانى عێراق چاوى بە باڵیۆزە عەرەبەکان و ئەندامانى کۆمکاری عەرەبى دەکەوێت بۆ وتوێژکردن دەربارەى پەیوەندییەکانى عێراق-عەرەب
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران