
[حوسام حه‌داد] کێڵگه‌کانی دارخورما ئامانجیان بریتییه له چاندنی به‌روبومی به‌هێزتر و به‌ردارتر.
حوسام حه‌داد له به‌سره - 25/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پارێزگای به‌سره خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ی توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به حکومه‌ت بۆ باشکردنی کشتوکاڵی دارخورما و مسۆگه‌رکردنی به‌رهه‌می زۆرتر و باشتر.
دوو بنکه‌ی توێژینه‌وه‌ی پێشکه‌وتو له به‌سره ده‌کرێنه‌وه بۆ چاندنی دارخورما، سه‌ره‌ڕای بنکه‌ی لێکۆڵینه‌وه له دارخورما له زانکۆی به‌سره.
به وته‌ی دکتۆر موحسن عه‌بدولهادی داشر، راوێژکاری کشتوکاڵی له پارێزگای به‌سره، بنکه‌یه‌کیان به پشتگیری تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگا و ئه‌وه‌ی تر به هاوکاری وه‌زاره‌تی کشوکاڵ داده‌مه‌زرێت.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، به‌روبومی خورما له به‌سره دابه‌زیوه، که ئه‌مه‌ش حکومه‌تی ناوخۆیی ناچار کردوه، له رێی لیژنه‌ی کشتوکاڵه‌وه، داوا له حکومه‌تی ناوه‌ندی بکات جۆره‌کانی به‌روبومی خورمای به‌سره بخاته ناو به‌رنامه‌کانی ده‌ستپێشخه‌ریی کشتوکاڵی عێراقه‌وه.
موحسین وتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌که ته‌نها جۆری زوهدی ده‌گرێته‌وه و جۆره‌کانی تری خورمای به‌سره‌ی نه‌گرتۆته‌وه، وه‌ک حه‌لاوی و خه‌ستاوی و به‌رییم، له‌به‌ر نزمیی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
ئامانجی بنکه‌کان بریتییه له راگرتنی دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی خورما له به‌سره و به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ بۆ مسۆگه‌رکردنی به‌روبومی باشتر، ماوه‌ی رنینی کورت‌تر، میوه‌ی باشتر، کۆنترۆڵی ئه‌و خورمایانه‌ی به ده‌سکاریی جینات ده‌چێندرێن.
ناوبراو ره‌خنه‌ی له حکومه‌تی پێشوی ناوخۆیی گرت که نه‌یتوانی پلانه 8 ملیۆن دۆلارییه‌که‌ی چاندنی 140 هه‌زار شه‌تڵی دار خورما له به‌سره جێبه‌جێ بکات له ماوه‌ی ده ساڵدا. له جیاتی ئه‌وه، یه‌ک ساڵ جێبه‌جێی کرد.
جومعه عیسا خوزه‌یر، به‌رپرسی به‌شی پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی به‌سره، به مه‌وتنی وت که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی ده‌ستیکردوه به جێبه‌جێکردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی خۆی بۆ زیادکردنی به‌روبومی خورما.
ئه‌م پڕۆژانه بریتین له تاقیگه‌ی رێنمایی بازاڕگه‌ریی خورما، که وێرکشۆپ و ئامۆژگاریی زانستی دابین ده‌کات بۆ بازرگان و جوتیاران له‌سه‌ر چاندن و بازاڕگه‌ریی خورما، یه‌که‌کانی دار خورمای به‌سره، که ده‌که‌ونه قوڕنه و ده‌یر و هارسه له له باکور و بیابانی به‌رجه‌سییه له باشور.
کێڵگه‌ی داره‌کانی قوڕنه و هارسه هه‌ر یه‌کێکیان 300 دۆنمن و 50 تا 70 دارخورمایان تێدایه له دۆنمێکدا، دوو کێڵگه‌که‌ی تر یه‌کی 200 دۆنمن و پێنج جۆر خورمایان تێدا چێندراوه - حه‌للاوی و خه‌زراوی و به‌رییم و سایر و به‌رحی.
باخه‌کان شه‌تڵێك ده‌چێنن که پێی ده‌ڵێن خورمای "ئومه‌هات ئه‌لنه‌خل" و جۆری تری ده‌گمه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی خه‌ریکه له‌ناو ده‌چن، و به‌سه‌ر جوتیاره‌کاندا دابه‌شیده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی له بێستانه‌کانیان بیچێنن.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی به‌سره، دواترین ئاماری فه‌رمی ئه‌وه ده‌رده‌خات که له ساڵی 2002 دا 3 ملیۆن دارخورما هه‌بوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ 1959 دا که 13 ملیۆن هه‌بوه.
جومعه وتی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له باشوری به‌سره سفره له‌به‌ر سوێری ئاوه‌که و که‌مته‌رخه‌می جوتیاره‌کان، که‌چی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له باکوری به‌سره له 60% ه‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ 80% .
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی "بارودۆخی سه‌ختی که‌شی به‌سره، پله‌ی به‌رزی گه‌رما، زیادبونی شۆرایه‌تی خاك و ئاو، و سوتاندنی بێستانه‌کان له جه‌نگی عێراق-ئێران‌دا بوونه‌ته مایه‌ی که‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌م به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو."
وێنه: [حوسام حه‌داد] کێڵگه‌کانی دارخورما ئامانجیان بریتییه له چاندنی به‌روبومی به‌هێزتر و به‌ردارتر.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه












سه‌رنجی خوێنه‌ران