
[بەرەکات ئەحمەد] وەزیرى نەوتى عێراق حسێن ئەلشەهرستانى و پاولۆ سکارۆنی ئیتالى تهوقه دهکهن لهسهر رێکەوتنەکە.
بەرەکات ئەحمەد لە بەغدا – 26/1/10
بۆ سایتی مهوتنی
وەزیرى نەوتى عێراقى هەینى (22 کانونى دووەم) رێکەوتنى کۆتایى لەگەڵ گروپه کۆمپانیای ئیتالى و کۆرى و ئەمریکى واژۆ کرد بۆ پێشخستنى کێڵگەى نەوتى زوبێر لە بەسره.
وەزیرى نەوت حسێن ئهلشەهرستانى بە مەوتنى راگەیاند "رێکەوتنەکە، کە لەگەڵ گروپه کۆمپانیای (کۆنسۆرتیۆمی) ئینی ئیتالى و کۆگاسى کۆریاى باشور و ئۆکسیدێنتەلى ئەمریکى مۆرکرا. له گرێبهستهکهدا هاتووە کە ئەم سێ کۆمپانیایە بەڵێن دەدەن بەرهەمى نەوت بۆ 1 ملیۆن بەرمیل نەوتى خاو لە رۆِژێکدا زیاد بکەن."
بەگوێرەى شههرستانى بەرهەمى ئێستا 200,000 بەرمیلە لە رۆژێکدا، ئەمە بۆ 1.2 ملیۆن بەرمیل رۆژێکدا زیاد دەکرێت لە ماوەى شەش مانگى داهاتوودا.
وتیشى وەزارەت بۆ هەر بەرمیلێک نەوتى زیادەى بەرهەم هاتوو لە کێڵگەى نەوتى زوبێر دوو دۆلار دەداتە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان. کۆمپانیاکانیش 25% ى ئەم دوو دۆلارە دەدەنە کۆمپانیاى نەوتى مەیسان - که خاوهن چهمکه - و هەروەها 35% یش وەکو باج دەدەنە وەزارەتى دارایى، ئەو بڕە پارەیەى بۆ کۆمپانیاکان دەمێنێتەوە دەبێتە 98 سەنت بۆ هەر بەرمیلێکى زیادە.
هەرکاتێک هەر دە رێکەوتنەکەى بازنەکانى رێگەپێدانى نەوتى یەکەم و دووەم تەواو بوون و کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان رازى بوون لەسەرى، بەرهەمى نەوتى خاوى عێراقى بۆ 11 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات.
شەهرستانى وتى "ئەگەر هەوڵە نیشتیمانیەکانى پەرەپێدانى هەندێ کێڵگەى نەوتى تریش بخەینە سەرى، ئێمە بەرهەمى زیاتر لە 12 ملیۆن بەرمیلمان لە رۆژێکدا دەست دەکەوێت."
کابینەى حکومەت رێکەوتنى پێشخستنى کێڵگەى نەوتى زوبێرى لەلایەن کۆمپانیا هاوبەشەکانەوە لە 5 ى کانونى دووەم پەسەند کرد، پاش ئەوەى لەلایەن وەزارەتى نەوتەوە لە 2 ى دیسێمبەرەوە پێشکەشکرا.
ئێستا زوبێر یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتیەکانى عێراق کە پاشخانى نەوتەکەى نزیکەى 4 ملیار بەرمیلە. ئەو رێکەوتنەى لەلایەن گروپه کۆمپانیاکهوه مۆرکراوە بۆ ماوەى 20 ساڵە، دەکرێ بۆ پێنج ساڵ دوای ئهوهش نوێ بکرێتەوە.
بریکاری وەزیرى نەوت، عەبدولکەریم لعەیبى، لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ مەوتنى وتى "زوبێر یەکێکە لەو کێلگە نەوتیانەى کە لە بازنەى یەکەمى تهندهرهکهدا بوو، بەڵام پەسەندکردنى لەلایەن کابینەى حکومەتەوە دواخرا بەهۆى هەموارکردنى هەندێ لایەنى تەکنیکى و یاسایى، کە کار لە ناوەڕۆکى رێکەوتنەکە ناکهن."
لعەیبى وتى چەند رێکەوتنێکى تریش لەگەڵ ئەو کۆمپانیا جیهانیانەى کە رێکەوتنى پەرەپێدانەکەیان بردۆتەوە نەخشەى بۆ کێشراوە و چاوەڕواندەکرێ لەم مانگەدا جێبەجێ بکرێ، ئەو رێکەوتنانەش کێلگە نەوتیەکانى ئەلحەلفایە و بەدرە و ناسریە دەگرنەوە.
لە هەمانکاتدا، هەڵسوڕێنەرى کارەکانى کۆمپانیاى ئینى، پاولۆ سکارۆنى بە مەوتنى راگەیاند "کۆمپانیاکان ئامادەن پەرە بە زوبێر بدەن،" هەروەها وتى پێى وایە 20 ملیار دۆلار لەم کێلگە نەوتیە وەبەردەهێنرێت.
سکارۆنی وتى "پەرەپێدانى ئەو کێڵگە نەوتیانە نزیکەى 10,000 هەلى کار بۆ عێراقیەکانى ناوچەکە دەڕەخسێنن، ئەمە سەرەڕاى دروستکردنى دەیان پڕۆژەى هاوبەش کە بەرهەمهێنان لە کێلگە نەوتیەکاندا خێراتر دەکات."
جۆن وینتەرمان، جێگرى سەرۆکى کۆمپانیاى ئۆکسیدێنتەل پترۆلیەم، بە مەوتنى راگەیاند "ئەو کۆمپانیا هاوبەشانەى ڕێکەوتنى پەرەپێدانى کێڵگە نەوتیەکانى زوبێریان بردەوە بەهێزن و لە شەش ساڵى داهاتودا دەتوانن بەرهەمهێنان زۆر لەوە زیاتر بکەن کە لەسەرى رێکەوتون."
وینتەرمان وتیشى کە کارى پێشخستنى کێڵگەى زوبێر تا ساڵى داهاتوو دەست پێناکات، تا هەموو پێداویستیە بنچینەییەکان، لە ئامێرى زیاتر و هۆکارەکانى ترى دەرهێنانى نەوت، دابین نەکرێن.
لە هەمانکاتدا، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى باشور، زیا جەعفەر ئەحجام ئەلموسەوى وتى "پێمان وایە ئەم رێکەوتنانە هەلى کارى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە بەسره و میسان دابین دەکهن، لە هەرێمى باشور بە تایبەتى و عێراق بەگشتى. بە گوێرەى گرێبهستهکان زیاتر هێزى کارى عێراقى بەکاردەهێنرێت، هەر لە سادەترین ئەرکەوە تا ئاستى ئەندازیارى نەوتى عێراقى."
وەزارەتى نەوتى عێراقى پلانێکى داناوە بۆ پێشخستنى سیستەمى هەناردهى عێراقى کە بگونجێ لەگەڵ زیادبوونى بەرهەمى نەوت.
موسەوى وتیشى "سێ بەندەرى سەر ئاو دروست دەکرێن، ئەمەش لە قۆناغى یەکەمدا تواناى هەناردنى عێراق لە باشور بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات، لە قۆناغى دووەمیشدا بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل. مەبەستیش ئەوەیە کە بگونجێ لەگەڵ ئەو زیادەیەى لە ساڵانى داهاتوودا دەردەکەوێ."
وێنە: [بەرەکات ئەحمەد] وەزیرى نەوتى عێراق حسێن ئەلشەهرستانى و پاولۆ سکارۆنى ئیتالى تهوقه دهکهن لەسهر رێکەوتنەکە.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه













سهرنجی خوێنهران