
[عیسام ئه‌لسودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] قوتابیان له پۆلێکی قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی به‌سره.
حوسام حه‌داد له به‌سره - 26/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
شاره‌وانی به‌سره رۆژی پێنجشه‌ممه (21 کانونی دووه‌م) ته‌واوبوونی دووه‌م قۆناغی هه‌ڵمه‌تی بنیاتنانی پۆل و توالێتی زیاده‌ی له قوتابخانه‌کانی پارێزگاکه‌دا راگه‌یاند.
ره‌شید هاشم فه‌هد، وته‌بێژی لیژنه‌ی پشتگیری ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری له به‌سره، وتی "بنیاتنانی پۆل و توالێتی تر به‌شێکه له به‌رنامه‌یه‌ک به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی تاڵاوی قه‌ره‌باڵغیی قوتابخانه‌کان له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکه."
120 پۆله نوێێه‌که و 117 توالێته‌که له 56 قوتابخانه‌ی پارێزگاکه‌دا دروست کراون، به گوژمه‌ی 6.5 ملیار دیناری عێراقی.
ره‌شید هه‌روه‌ها وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌ی ته‌رخانکراو که‌م بوو و نه‌توانرا قوتابخانه‌ی نوێی پێ دروست بکرێت، "باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه بوو پۆلی تر دروست بکرێت."
قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی، و ئاماده‌یی له سه‌رتاسه‌ری به‌سره‌دا ده‌ناڵێنن به ده‌ست ژماره‌ی سنورداری پۆله‌کان و ئه‌وه‌ی که جێی قوتابییه‌کانی تێدا نابێته‌وه.
به هاوکاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پشتگیری ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری له به‌سره، پارێزگاکه له کۆتایی 2009 دا یه‌که‌م قۆناگی پرۆژه‌که‌ی ته‌واو کرد، که بریتی بوو له بنیاتنانی 107 پۆلی خوێندن و 96 توالیت به تێچووی نزیکه‌ی 4.9 ملیار دیناری عێراقی.
به‌مه‌ش کۆی ژماره‌ی پۆله نوێیه‌کان له قوتابخانه‌کانی پارێزگاکه‌دا ده‌گاته 227، سه‌ره‌ڕای 213 توالێت.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌سره، ئێستا 1,500 قوتابخانه له به‌سره هه‌یه، که 650,000 خوێندکار تیایاندا ده‌خوێنن، و رۆژانه سێ تا چوار وه‌جبه خوێندیان تێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت.
باسم ئه‌لقه‌ترانی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاند، له جاوپێکه‌وتنێکدا به مه‌وتنی وت "به‌سره پێویستی به شۆڕشێکه له بواری بنیاتنانی قوتابخانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری ببێت له پۆلی خنکاو و قه‌ره‌باڵغه‌کانی."
ناوبراو وتی پۆله نوێیه‌کان جاره‌سه‌رێکی کاتیین، به‌ڵام پارێزگاکه پێویستی به لای که‌مه‌وه به 600 قوتابخانه‌ی نوێیه "چونکه ره‌وشی هه‌نووکه به شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی کار ده‌کاته سه‌ر ئاستی زانستیی قوتابیان."
هه‌ندێك قوتابخانه‌ی پارێزگاکه هه‌روه‌ها به‌ده‌ست نه‌بونی ده‌رگه‌وان و کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنن.
نزار ئه‌لجه‌باری، جێگری پارێزگاری به‌سره، جه‌ختی کرده‌وه که "پێویسته ژماره‌یه‌کی گونجاو له کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری بۆ قوتابخانه‌کان دابینبکرێت بۆ جاکترکردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌کان به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌ی حکومییدا بگونجێت."
فاتیمه مایع، مامۆستا له به‌سره، وتی "دروستکردنی پۆلی نوێ رێگه بۆ قوتابخانه‌کان خۆش ده‌کات پۆلی تر ته‌رخانبکه‌ن بۆ هه‌ر قۆناغێک که ژماره‌ی قوتابییه‌کانی زۆره."
سه‌میره مه‌جید، دایکی دوو منداڵی قوتابی له قوتابخانه‌کانی به‌سره، وتی "ئه‌مه تا راده‌یه‌ك گرفتی قه‌ره‌باڵغیی پۆله‌کان سووک ده‌کات. به هه‌رحاڵ، هێشتاش پێویسته قوتابخانه‌ی نوێ بنیات بنرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان توالێتیان نییه، و بینای نوێ ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر ده‌کات."
سه‌لام عه‌بد، که کوڕێکی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و یه‌کێکی تری له ناوه‌ندییه، وتی "بنیاتنانی پۆل هه‌نگاوێکی دڵخۆشکه‌ره و دڵنیامان ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بایه‌خێکی زۆر به په‌روه‌رده ده‌دات، به تایبه‌تی که به‌سره هه‌موو ساڵێك پله‌ی به‌رزی ده‌رچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه."
دایکی قوتابییه‌کی تر، ئیسرا ساڵح، وتی به نیاز بوو منداڵه‌کانی بنێرێت بۆ قوتابخانه‌ی تایبه‌تی و ئه‌و مه‌سره‌فه بکات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت له‌وه‌ی له پۆل له‌سه‌ر کورسی داده‌نیشن و ناچار نین له‌سه‌ر یه‌ک کورسی و مێز له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌کانیان بن.
ناوبراو وتی "به هه‌رحاڵ، رای خۆمم گۆیم کاتێک پۆله نوێیه‌کان دروست کران و ئه‌مه‌ش قه‌ره‌باڵغیی ناو پۆله‌کانی قوتابخانه حکومییه‌کان ناهێڵێت."
وێنه: [عیسام ئه‌لسودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] قوتابیان له پۆلێکی قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی به‌سره.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران