
[هادی میزبان/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی وتی سه‌رانی سیاسی عێراق ناتوانن ده‌ست بخه‌نه بابه‌ته یاساییه‌کانه‌وه.
محه‌ممه‌د قه‌یسی له به‌غدا —27/1/01
بۆ سایتی مه‌وتنی
سێ سه‌رکرده سه‌ره‌کییه‌که‌ی عێراق یه‌کشه‌ممه (24 کانونی دووه‌م) له‌سه‌ر ئه‌وه رێكکه‌وتن بڕیاری جێی مشتومڕی قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ندێك کاندید له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بابه‌تێکی یاساییه که پێویسته دادگه‌ریی عێراقی بڕیاری له‌سه‌ر بدات، دور له فشاری سیاسی یان حزبایه‌تی.
سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌یاد ئه‌لسامه‌رائی پێکه‌وه کۆبونه‌وه بۆ تاوتوێی بڕیاری کۆمیسیۆنی لێپرسینه‌وه و داد که پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌رچوو بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی نزیکه‌ی 500 کاندید له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ی ئازار له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌کراون.
لیستی دورخراوه‌کان ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆکی به‌ره‌ی عێراقی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی، و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران رافیع ئه‌لعیساویشی تێدایه.
له وتارێکدا که له ته‌له‌فیزیۆن په‌خشکرا، مالیکی وتی "دادوه‌ریی تێدا نییه هه‌ر کێ سه‌ر به پارتی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه بوو بخرێته ناو ئه‌و لیسته‌وه. هه‌ندێک که‌س هه‌ن شایانی ئه‌وه‌ن پارێزگاری‌یان لێبکرێت و رێزیان لێبگیرێت. هه‌ندێك که‌س ناچار کرابوون بچنه ناو ئه‌و حزبه و هه‌ندێکی تر دژی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆکی رژێمی پێشوو، سه‌دام حسێن، بوون."
له لێدوانێکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیدا هاتووه که تاوتوێکان "بۆ ئه‌وه ئه‌نجام دران تا هه‌ڵوێستیكی یه‌کخراو بنوێنرێت له هه‌مبه‌ر دورخستنه‌وه‌ی کاندیده‌کان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی به گشتی. ئێستا گه‌یشتوینه‌ته ده‌ره‌نجامی هاوبه‌ش بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنه‌که."
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه که تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "ناتوانین رێککه‌وتنی سیاسی به‌سه‌ر یاسا یان دادگا یان ده‌ستوردا بسه‌پێنین. ئه‌مه بابه‌تێكی یاساییه و ئێمه ناتوانین ده‌ست بخه‌ینه ناو کاروباری یاساییه‌وه له‌به‌ر خاتری سیاسه‌ت."
ناوبراو وتی "ده‌ستور و یاسا هه‌یه. ئه‌وانه‌ی به بڕیاره‌که رازی نین ده‌توانن په‌نا بۆ دادگای ته‌مییز ببه‌ن."
تاڵه‌بانی وتی "دوایین بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لای دادگای باڵای فیدراڵییه، پاش ئه‌وه‌ی کاندیده دوورخراوه‌کان له دژی بڕیاره‌که تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فه‌رمی پێشکه‌ش ده‌که‌ن."
له لێدوانێكدا که یه‌کشه‌ممه (24 کانونی دووه‌م) له لایه‌ن نووسینگه‌که‌یه‌وه بڵاو کرایه‌وه، سامه‌رائی وتی "سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که [تاڵه‌بانی، مالکی، سامه‌رائی] رێوشوێنی پێشوه‌خته‌یان گرتۆته به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌تانه له رێی پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی لێپێچینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی و لیژنه‌که له حه‌وت دادوه‌ر پێکدێت بۆ پشکنینی ئه‌م بابه‌ته."
حه‌یده‌ر ئه‌لموللا، وته‌بێژی به‌ره‌ی عێراقی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی، وتی حزبه‌که‌ی چاوه‌ڕێی بڕیاری یاسایی دادگایه.
ناوبراو له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی "به‌ره پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی پێشکه‌ش دادگای ته‌مییز کرد. چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له ماوه‌یه‌کدا که زیاتر نییه له ده رۆژ، دادگاکه تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی رێوشوێنه‌که‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و داد بۆ دورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار ساڵح موتڵه‌گ بکات."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "به‌ره‌ی عێراقی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی متمانه‌ی به نه‌زاهه‌ت و بێلایه‌نیی دادوه‌ریی عێراق هه‌یه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ده‌سته‌که به قه‌ده‌غه‌کردنی په‌رله‌مانتار ساڵح موتڵه‌گ له به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو. پێشبینی ده‌که‌م بڕیاری ده‌سته‌ی داد له به‌رژه‌وه‌ندی ساڵح موتڵه‌گ بێت، چونکه پاڵنه‌ره‌کانی ئه‌م دورخستنه‌وه‌یه سیاسیین نه‌ك یاسایی."
سه‌عد عاسم ئه‌لجه‌نابی، سه‌رۆکی گردبوونه‌وه‌ی کۆماریی عێراقی و یه‌كێك له کاندیده دوورخراوه‌کان، به مه‌وتنی وت، "ره‌وانه‌کردنی بریاره‌که بۆ دادگه‌ریی عێراقی ئێمه گه‌شتبینتر ده‌کات، چونکه دادگه‌ری عێراقی نه‌زیهه و بێلایه‌نه و هیچ فشارێکی سیاسی نییه که بخرێته سه‌ریان له ده‌رکردنی بڕیاره‌که‌یاندا."
ناوبراو وتی "هه‌موو که‌س چاوه‌ڕێی قسه‌ی دادگه‌ریی عێراقییه. دادگه‌ریی پشت به به‌ڵگه ، به‌ڵگه‌نامه، و به سه‌لماندن ده‌به‌ستێت. هیچ ترسی ناوێت چونکه زۆربه‌ی کاندیده دورخراوه‌کان بێ‌تاوانن و دورخستنه‌وه‌یان مه‌به‌ستێکی سیاسی له‌پشته‌وه بووه."
زۆر له عێراقیه‌کان دڵشادبوون به بڕیاری سه‌رکرده‌کانی عێراق بۆ پشتبه‌ستن به بێلایه‌نیی دادگه‌ریی.
جه‌عفه‌ر ئه‌لته‌یار، پسپۆر له کاروباری سیاسی عێراق، به مه‌وتنی وت "چاره‌سه‌ری گرفته‌که هه‌م خێرا ده‌بێت و هه‌م نزیک، چونکه هه‌موو لایه‌نه‌کان رازی بوون که په‌نا بۆ دادگه‌ریی عێراقی ببه‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی سه‌دان خه‌ڵک، یان به‌شدارپێکردنیان له پرۆسه‌ی سیاسی."
جه‌عفه‌ر وتی پێشبینی ده‌کات دادگا بڕیاره‌که‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و داد به‌رامبه‌ر زۆر له ده‌رکراوه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه "چونکه ده‌سته‌که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نییه که تێوه‌گلانی هه‌ندێک که‌سایه‌تی پیشان بدات له تاوانه‌کانی سه‌دام حسێن یان حزبی به‌عس له نێوان ساڵانی 1980 و 1990."
هاوکات، عومه‌ر عه‌بدولسه‌تار ئه‌لدلێمی، دانیشتویه‌کی به‌غدا، وتی "ئێمه دڵشادبووین به لێدوانه‌کانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی چونکه په‌نا بردن بۆ دادگا ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که دادپه‌روه‌رانه‌تر بێت و دووربێت له پێکدادانی سیاسی و فشاری ده‌ره‌کی ئێران یان وڵاتانی تر. بۆیه، پێمان وایه بابه‌ته‌که به‌م زوانه چاره‌سه‌ر ده‌کریت.
وێنه: [هادی میزبان/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی وتی سه‌رانی سیاسیی عێراق ناتوانن ده‌ست بخه‌نه بابه‌ته یاساییه‌کانه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران