
[Ali al-Saadi/AFP/Getty Images] Smoke rises hundreds of meters into the sky following three explosions in Baghdad.
بەرەکات ئەحمەد لە بەغدا – 27/1/10
بۆ سایتی مهوتنی
لە سێ تەقینەوەى گەورەدا دووشەممە (25 کانونى دووەم) لە هۆتێلە بهرزهکانی بەغدا زیاتر لە 36 عێراقى کوژران و بە دەیانیش برینداربوون
بە گوێرەى قاسم عەتا، وتهبێژی فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا، تەقینەوەى یەکەم بەهۆى خۆکوژێکەوە بوو کە ئۆتۆمبێلێکى لە نزیک هۆتێلى عەشتار شیراتۆن لە شەقامى سەعدون لە ناوەڕاستى بەغدا تەقاندەوە.
عەتا وتى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلى دووەم لە پێش هۆتێلى بابل بوو لە ناوچەى جادریە. تەقینەوەى سێیەمیش لە جادریە بوو و هۆتێلى حەمراى کردە ئامانج، کە جێگەى مانەوەى زۆرێک لە ئاژانسەکانى دەنگوباسى عەرەبى و بیانیە.
هەر سێ تەقینەوەکە بوونە هۆى کوشتن و برینداربوونى خەڵکى مەدەنى و تێکدانى هۆتێل و باڵەخانەکانى دەوروبەریان.
وەزارەتى ناوخۆ بە نیورک تایمز و ئاژانسەکانى ترى هەواڵى راگەیاند کە 36 عێراقى کوژراون و زیاتر لە 70 ش بریندار بوون.
ئەم تەقینهوانه بوونه هۆى نیگەرانییەکى زۆرى سیاسیەکان و شەقامى عێراقى.
عادل بەروارى، ئەندامى لێژنەى بەرگرى و ئاسایشى پەرلەمانى عێراق، وتى گروپە چەکدارەکان دەیانەوێ پەیامی ئەوە رابگەیەنن کە ئەوان هێشتا لە عێراق بوونیان هەیە.
ئەو وتى "ئەوان هەوڵدەدەن خەڵکى عێراق لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ساردبکەنەوە. ئەم پەیامە ناتوانێ هەڵوێستى خەڵکى عێراق و حکومەتەکەیان بگۆڕێ کە سورن لەسەر ئهنجامدانی هەڵبژاردنى پەرلەمان لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا."
بەروارى وتیشى دەزگاکانى ئاسایشى عێراق دەتوانن رێگە لەم تەقینەوانە بگرن و ئەنجامدەرەکانیشیان دەستگیر بکەن." لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دەبێ لەوە بکۆڵینەوە کە چۆن ئەم ئۆتۆمبێلانە هێنراونەتە ئەم ناوچانە."
عەبدولکەریم ئەلسامەرائى، ئەندامى پەرلەمان لە سەر لیستى بەرەى تەوافق، وتى تەقینەوەکانى ئەمڕۆ نیشانەى "سەرنەکەوتنى بەردەوامى دەزگاکانى ئاسایشە لە دۆزینەوەى ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوانەى کە دێنە ناو پایتەختەوە."
سامەرائى وتیشى "سەرەڕاى ئەو ڕێوشوێنانەى دەزگاکانى ئاسایشى عێراقى گرتویانەتەبەر بۆ رێگەگرتن لە هێرشى ئۆتۆمبێلە مینڕێژکراوەکان و ئەو سەرکەوتنانەیان لە دەستگیرکردنى ژمارەیەک لە سەرکردەکانى گروپە چەکدارەکان، هێشتا ئاژانسى هەواڵگرى وایان نییە کە بتوانێت پێش رودانى ئۆپەراسیۆنەکان بگرێت و ئاشکرایان بکەن."
وتیشى تەقینەوەکانى ئەمڕۆ ئەوە دوپاتدەکەنەوە کە رێوشوێنى ئەمنى توند پێویستە بۆ رێگەگرتن لە دزەکردن لە پێش و لە کاتى هەڵبژاردنى پەرلەماندا.
سامیە عەلى، کە مامۆستایە لە قوتابخانەیەکى نزیک ئەم هۆتێلانە، وتى کاتێک گوێى لە دەنگى تەقینەوەکان بووە سام گرتویەتى.
ئەم ئافرەتە بە چاوى پڕ لە گریانەوە پرسى "تا کەى ئەم بکوژانە بەردەوام دەبن لە تەقاندنەوەى باڵەخانەکانمان و کوشتنى مندالەکانمان؟ ئەوانە دڕندهن و لە خوا ناترسن. ئەوانە مرۆڤ نین."
سامیه وتى حکومەت دەبێ لە داهاتوودا بە سەپاندنى سزاى توند سنورێک بۆ تیرۆریستان دابنێ.
سامیه وتى "ئەو تەقینانەوەى ئەمڕۆ بەڵگەى دڕندهیی قاعیدەو تاوانە بەردەوامیەکانیانە لە دژى خەڵکى هەژارى عێراق. لەبەرئەوە، حکومەت دەبێ هەموو ئەو سزاى لەسێدارەدانانە جێبەجێ بکات کە لەلایەن دادگاکانى عێراقى لە دژى ئەو تاوانبارانە دراون کە بەشداربون لە ڕشتنى خوێنى عێراقیان بۆ ئەوەى رێگە لە ئەوانى تریش بگرێ لەوەى نەتوانن چیتر تەقینەوە بکەن."
ئەحمەد جاسم، تەمەن 33 و ئەندامێکى پۆلیسى کەرادە، وتى ئەم تەقینەوانە بۆ ئەوە بوون کە باروودۆخى عێراق تێکبدەن پاش ئەوەى کە ماوەیەک ئارامی بهخۆوه بینی.
جاسم وتى "هەرکاتیک بیانەوێ لە رێى ئەم تەقینەوانەوە خەڵکى عێراق بترسێنن، ئەوا ژیانى خەڵک دەشێوێنن و هاوڵاتیان دەترسێنن. بەڵام ئەمجارەش سەرکەوتوو نابن چۆن جارەکانى تریش سەرکەوتوو نەبوون. عێراقیەکان رێگە بە قاعیدە نادەن ژیانیان تێکبدات یان وایان لێبکات هیواى چاکبوونى بارى ئەمنى و ئابورى لەدەست بدەن، کە هەستیان دەکرد لە چەند مانگى رابردوودا بەرەو باشى دەچوو.
وێنە: [عەلى ئەلسەعدى/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمجس] لە دواى سێ تەقینەوەکەى بەغدا، دوکەڵ بە سەدان مەتر به ئاسماندا بەرزدەبێتەوە.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران