
[به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د] به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای بیرهه‌ڵکه‌ندنی عێراق، ئیدریس ئه‌لیاسری، وتی کۆمپانیاکه زیاتر له 150 بیر له 2010 دا هه‌ڵده‌که‌نێت
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غدا – 27/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
رۆژی یه‌کشه‌ممه (24 کانونی دووه‌م) کۆمپانیای بیرهه‌ڵکه‌ندنی عێراق ورده‌کاریی پلانێكی هیوابه‌خشی راگه‌یاند بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێڕاق له رێی کڕینی ئامێری بیر هه‌ڵکه‌ندنی نوێوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای بیرهه‌ڵکه‌ندنی عێراق ئیدریس ئه‌لیاسری وتی کۆمپانیاکه گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ "دریلمێک"ی ئیتالیدا ئیمزا کردووه بۆ کڕینی 15 بورجی هه‌ڵکه‌ندن به بڕی 400 ملیۆن دۆلار. سێ دانه‌یان له پارێزگای مه‌یسان داده‌مه‌زرێت.
یاسری به مه‌وتنی وت "کۆمپانیاکه پلانێكی پڕهیوای هه‌یه بۆ هه‌ڵکه‌ندنی زیاتر له 150 بیر له 2010 دا، و له ساڵانی داهاتوودا ژماره‌که ده‌گاته 250 بیر."
کۆمپانیای بیرهه‌ڵکه‌ندنی عێراق ساڵی پار نزیکه‌ی 90 بیری له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌ڵکه‌ند، و پلان داده‌نێت بۆ هه‌ڵکه‌ندنی 30 بیر له باکور و 150 بیر له باشور ئه‌مساڵ.
ناوبراو وتی "ئه‌م بیرانه نزیکه‌ی 360,000 به‌رمیل نه‌وتی خاو له رۆژێکدا به‌رهه‌م ده‌هێنن و ئه‌مه زیاد ده‌بێت بۆ توانای به‌رهه‌مهێنانی عێراقیی ئێستا. که له رۆژێکدا 2.5 ملیۆن به‌رمیله."
هاوکات، عه‌لی مه‌عارج ئه‌لبه‌هادلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای نه‌وتی مه‌یسان، وتی کۆمپانیاکه‌ی گرێبه‌ستێکی 224.4 ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ "وێزه‌رفۆرد"ی به‌ریتانی ئیمزا کردووه بۆ هه‌ڵکه‌ندنی 20 بیر، که 10 بیریان بۆ به‌رهه‌مهێنانه و 10 دانه‌که‌ی تر بیری ئاون.
به‌هادلی وتی "وه‌ك به‌شێك له پلانی گه‌شه‌سه‌ندن له مه‌یسان بۆ زیاترکردنی به‌رهه‌مهێنان له ساڵی 2010، یه‌که‌م ته‌نده‌ر درا به کۆمپانیای هه‌ڵکه‌ندنی عێراق بۆ هه‌ڵکه‌ندنی 20 بیری نه‌وت له کێڵگه نه‌وته‌کانی به‌زرکان، فه‌ککه، ئه‌بو غه‌رب، ئه‌لحه‌لفایه، عه‌ماره، و ئه‌لنور."
له ته‌نده‌ره‌که‌دا شه‌ست بیری نه‌وت دیاری کرابوو بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به پرۆسه‌ی هه‌ڵکه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندن.
به‌هادلی هه‌روه‌ها وتی کۆمپانیای نه‌وتی مه‌یسان له ئێستادا رۆژانه 100,000 به‌رمیل نه‌وت له کێڵگه نه‌وته‌کانی پارێزگاکه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
بیری ئه‌لحه‌لفایا تاکه بیرێكی پارێزگای مه‌یسان بوو که خرابووه ناو گه‌ڕی دووه‌می گرێبه‌ستسازیی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ گه‌شه‌سه‌ندن. درابوو به گروپه کۆمپانیای سێ کۆمپانیای چینی، فه‌ره‌نسی و مالیزی.
به گه‌شه‌سه‌ندنی کێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لحه‌لفایا، پێشبینی ده‌کرێت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مه‌یسان به‌رز ببێته‌وه بۆ 535,000 به‌رمیل له رۆژێکدا ته‌نها له‌و کێڵگه‌ی نه‌وته‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌و کێڵگانه‌ی پارێزگاکه که ئێستا له گه‌ڕدان، وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵده‌دات په‌ره به کێڵگه نه‌وته په‌رپێنه‌دراوه‌کان بدات وه‌ک ئه‌لریفاعی، ئه‌لکومه‌یت و ئه‌لحوازییه.
عێراق له 24 کێڵگه‌ی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ دراوسێکانی هاوبه‌شه، 15 له‌مانه کار ده‌که‌ن. گرنگترین ئه کێڵگانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێران هاوبه‌شن بریتین له کێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌فتخانه، که به‌ستراوه‌ته‌وه به کێڵگه‌ی نه‌وتی شا له مونزرییه، کێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌بو غه‌رب، کێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لحوازییه و هه‌ندێك بیر له فه‌ککه له پارێزگای مه‌یسان.عێراق هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کوێت له کێڵگه‌ی نه‌وتی رومه‌یله‌دا هاوبه‌شه.
وێنه: [به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د] به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای بیرهه‌ڵکه‌ندنی عێراق، ئیدریس ئه‌لیاسری، وتی کۆمپانیاکه زیاتر له 150 بیر له 2010 دا هه‌ڵده‌که‌نێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه












سه‌رنجی خوێنه‌ران