
[سه‌باح عه‌رار\ ئه‌ى ئێف پى\ گێتى ئيمیجز] ساڵح موتله‌گ (لاى راست) يه‌كێكه له پاڵێوراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌سه‌ر ليستى نيشتمانى عێراقى ئه‌ياد عه‌لاوى .
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌يسى له به‌غدا - 28/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ليژنه‌ى په‌رله‌مانى سه‌رپه‌رشتيارى كاره‌كانى ده‌سته‌ی لێپرسينه‌وه و داد دووشه‌ممه (25 كانونى دووه‌م) رايگه‌ياند كه 54 پاڵێوراو له كۆى 511 پاڵێوراوى قه‌ده‌غه‌كراو بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رمان، جارێكى تر رێگه‌يان پێده‌درێت به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌سته‌ی لێپرسينه‌وه و داد سه‌دان پاڵێوراوى قه‌ده‌غه‌كرد له به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی 7 ئازار، گوایه له‌به‌ر په‌یوه‌ندیان به حيزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه و رژێمى روخاوی سه‌دام حسێنه‌وه.
به‌ڵام چه‌ندين پاڵێوراوى قه‌ده‌غه‌كراو باس له‌تۆمه‌تی نادروست ده‌که‌ن و داواى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى بڕياره‌كه‌يان كرد له‌لايه‌ن دادگاى ته‌میزه‌وه.
عه‌بدوڵا ئه‌لعه‌لياوى، يه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى سه‌رپه‌رشتيارى كاره‌كانى ده‌سته‌ی لێپرسينه‌وه و داد، وتى ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى له ليسته‌كه دورخراونه‌ته‌وه "به‌ڵگه‌نامه و شایه‌تحاڵیان پێشكه‌شكردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هيچ يه‌يوه‌نديه‌كيان به حيزبى به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌وه نيه و كاريان له داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانى سه‌دامدا نه‌كردووه."
عه‌لياوى وتيشى چه‌ندين پاڵێوراوى قه‌ده‌غه‌كراو هه‌مان ناوى كه‌سانى تريان هه‌بووه كه لايه‌نگرى حيزبى به‌عسن.
وتيشى "54 له‌و پاڵێوراوانه‌ی به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ناڕازی بوونى خۆيان به‌رانبه‌ر بڕياره‌كه نيشانداوه ناويان ده‌رهێنراوه له ليستى قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان دواى ئه‌وه‌ى جه‌ختکراوه‌ته‌وه که بڕيارى ريشه‌كێشكردنى به‌عسيه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستورى ئه‌وان ناگرێته‌وه"
كه‌سايه‌تيه هه‌ره دیاره‌كان که بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنه‌که ده‌يانگرێته‌وه بريتین له ساڵح موتڵه‌گ، سکرتێرى گشتى لیستى نیشتیمانى عێراقى و سه‌رۆکى به‌ره‌ى عێراقى بۆ دیالۆگی نیشتیمانى، له‌گه‌ڵ رافيع ئه‌لعيساوى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و نه‌هرۆ عه‌بدولكه‌ريم كه‌سنه‌زان، سكرتێرى گشتى گردبوونه‌وه‌ى يه‌كێتى نيشتمانى عێراقى .
ليژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ناوى ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى بڵاونه‌كردۆته‌وه كه له ليستى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌رهێنراون به‌هۆى "هۆکاری كارگێڕییه‌وه،" ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مان ره‌شيد ئه‌لعه‌زاوى، ئه‌ندام له ليژنه‌ى چاودێرى كردنى كاره‌كانى ده‌سته‌ی لێپرسينه‌وه و داد.
له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مه‌وتنیدا، عه‌زاوى وتى ناوه‌كان هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانى ليستى نيشتمانى عێراقى، به سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو ئه‌ياد عه‌لاوى، له‌خۆ ده‌گرێت.
عه‌زاوى وتيشى هه‌موو ئه‌وانه‌ى پله‌ى ئه‌ندام فيرقه يان به‌رزتریان هه‌بووه له سه‌رده‌مى رژێمى حيزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه يان ئه‌ندامى ده‌زگا ئه‌منيه‌كان بوون ناويان له ليستى قه‌غه‌كراوه‌كان هاتووه به‌گوێره‌ى ياسا. وتى "جگه له‌مانه هيچ كه‌سێكى تر ناوى له ليستى قه‌غه‌کراوه‌كاندا نه‌هاتووه به‌گوێره‌ى ياساكانى ده‌وڵه‌تى عێراق".
ره‌شيد ئه‌لعه‌زاوى بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌موو پاڵێوراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان کرد که به‌ڵگه‌نامه و به‌ڵگه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و به زووترين كات داواى تێهه‌ڵچوونه‌وه بكه‌ن، "بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌که ناوى پاڵێوراوه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى كۆتايى په‌سه‌ند بكات و ده‌ست بكات به ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارى كۆتايى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن."
ساڵح موتله‌گ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتى "ئه‌مه هه‌نگاوێكى دڵخۆشه‌كه‌ره" وتيشى "كه‌ش و هه‌وايه‌كى ئه‌رێنی باڵ به‌سه‌ر بارودۆخى گشتى پرۆسه‌ى سياسى له عێراقدا ده‌كێشێت. ئێمه هێشتا باوه‌ڕمان به تواناى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌يه که بۆ هه‌موو كه‌سێك دادپه‌روه‌ر بێت، نه‌ك نادادپه‌روه‌رى به‌رانبه‌ر هیچ که‌سێک بنوێنێت"
موتله‌گ وتيشى "چه‌ندين كه‌سايه‌تى ناويان له ليستى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا هاتووه، و هه‌ندێك هه‌ڵه له ناوه‌كاندا هه‌بووه، هه‌روه‌ك ليژنه‌ى په‌رله‌مانى خۆى نيشانیدا. هه‌ندێك له‌م كه‌سايه‌تيانه هيچ په‌يوه‌نديیه‌كيان به حيزبى به‌عسه‌وه نه‌بووه. به‌ڵكو ناويان له‌م ليسته دانراوه بۆ مه‌به‌ستى دورخسته‌وه‌يان و بۆ مه‌رامى سياسى. ئێمه‌ش له ئیستادا چاوه‌ڕوانى بڕيارى دادگاى باڵا ده‌كه‌ين كه بێگومان له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه ده‌بێت."
هاوكات په‌رله‌مانتار خه‌له‌ف عله‌يان به مه‌وتنى وت "نابێت هه‌ندێك خه‌ڵكى بێ‌تاوان ناويان له ليستى به‌دناوى ليژنه‌ى لێپرسينه‌وه و دادا هه‌بێت. ئێمه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا پێشبينى ده‌كه‌ين بێگه‌ردی پاڵێوراوه دورخراوه‌كان، که له‌نێویاندا که‌سایه‌تی سیاسی ناودار هه‌ن، به‌ديار بكه‌وێت به‌پێی لێكۆڵينه‌وه و به‌ڵگه‌كان."
وێنه : [سه‌باح عه‌رار\ ئه‌ى ئێف پى\ گێتى ئيمیجز] ساڵح موتله‌گ (لاى راست) يه‌كێكه له پاڵێوراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌سه‌ر ليستى نيشتمانى عێراقى ئه‌ياد عه‌لاوى.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران