
[ئەحمەد ئەلروبێعى/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز] هاوڵاتیان شیوهنیانه پاش ئەوەى هێرشێکى تیرۆریستى بەڕێوەبەرایەتى بەڵگەى تاوانەکانى وەزارەتى ناوخۆ کرده ئامانج.
محەمەد ئەلقەیسى لە بەغدا – 28/1/10
بۆ سایتی مهوتنی
سەرلەبەیانى پێنجشەممەى (26 کانونى دووەم) لە کردەوهیەکى خۆکوژیدا ئۆتۆمبێلێکى بەمین چێنراو بەڕیوەبەرایەتى بەڵگەى تاوانەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ لە گۆڕەپانى تەحریات لە ناوەڕاستى بەغدا کردە ئامانج و بیست عێراقى کرده قوربانی دەیانیش تریشی بریندارکرد.
نەقیب حەیدەر عەلى لە پۆلیسى کەراده، کە تهقینهوهکه لەناوچهکهیان رویدابوو، بە مەوتنى راگەیاند، "خۆکوژەکە زۆر بەخێرایى ئۆتۆمبێلەکەى لێخوڕیوە لە کاژێر 11 ى بەیانى توانیوەیەتى بچێتە ناو ئەو خاڵە پشکنینەى نزیک بەڕیۆبەرایەتى بەڵگەى تاوانەکان، 20 کەسى کوشتووەو 82 کەسى تریشى بریندار کردووە، که زۆربەیان ئەندامى ئاسایشى عێراقى و ئەو هاوڵاتیانانەن کە ویستویانە بچنە نەخۆشخانەیهک لهو نزیکانه."
تەقینەوەکە بەشێکى زۆرى باڵهخانەى بەڕێوەبەرایەتى بەڵگەى تاوانەکانى تێکداوە، کە تیایدا لێکۆڵینەوە لەسەر تیرۆر و خۆکوژى لە عێراقدا دەکرێت.
حەمید شەعبان، کە دکتۆرێکە لە ژورى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى کیندى کاردەکات، کە بەشێک لە بریندارەکان گوازرابوونەوە ئەوێ، وتى "زوربەى ئەو بریندارانەى گەیەنراونەتە نەخۆشخانە سوتاون و برینى قووڵیان هەیە، ئەمەش نیشانەى کوشندەیى و ترسناکى هێرشەکەیە. لە نێو قوربانیەکاندا ژن و منداڵیش هەن و هەندێکیشیان لەبارێکى زۆر ترسناکدان."
هێزەکانى ئاسایشى عێراقى هەموو ئەو رێگایانەیان داخست کە دێنە شوێنى روداوەکە و داواشیان لە هاوڵاتیان کرد کە لە شوێنى روداوەکە دوربکەونەوە بۆ ئەوەى بوارى تیمە پزیشکیەکان بدەن قوربانیەکان بدۆزنەوەو بیانگوازنەوە.
خالید هینداوى سەرۆکى تیمە پزیشکیەکەى شوێنى روداوەکە بە مەوتنى راگەیاند "ئێمە هەوڵماندا کە تا دەکرێ زۆرترین ژمارەى هاوڵاتیان رزگاربکەین. هەوڵماندا وێرانهی باڵەخانە روخاوەکە لاببەین چونکە خەڵکى بێتاوان گیریان خواردبوو له ژێر داروبهردا."
هینداوى وتیشى "لەوانەیە ژمارەى قوربانیان زیاد بکات، چونکە حاڵەتى هەندێ لە بریندارەکان زۆر ترسناکە."
هەیسەم عەبدوڵا، پۆلیسێکى بریندار له تەقینەوەکەدا، لە یەکێک لە ژورهکانی نەخۆشخانەى ئەلکیندى راکشابوو.
وتى "پێدەچێت که وانهیهکی باشمان دابێتە تیرۆریستان بەوەى پلان و مەبەستە گڵاوەکانمان ئاشکرا کردوون و بەم دوواییه ژمارەیەک لە سەرکردە تاوانبارهکانمان دەستگیرکردووه. ئەمجارە بڕیاریاندابوو کە هێرش بکەنە سەر بنکەکەى ئێمە، نازانن کە ئەم تەقینەوەیە ئێمه سارد ناکاتهوه له بهردهوامبوون لهدواکهوتنیان تا لە کۆتاییدا دهیانخهینه بهندیخانهوه."
ئەفسەرى پۆلیس مەجید سەوادى وتى "هاوکارەکەم لەم هێرشە تیرۆریستیەدا کوژرا و منیش بریندار بووم. بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموومان لێرە سورین لەسەر کۆڵنهدان و بەردەوام بجەنگین لە دژى تیرۆریستان و تەکفیرچیەکان، ئەوانەى لە چاوو و لە ژیانیاندا هیچ نابینن خوێن نەبێ."
ئەفسەرێکى پۆلیسى تر، عودەى سالم، بەپەلە لە باڵەخانە روخاوەکە هاتە دەرەوە و کۆمەڵێک کاغەز و فایلى بەدەستەوە بوو. ووتى "ئەوان دەیانویست ئەو کەیسانە بفەوتێنن کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەین. ئێمە لە هەوڵى ئەوەدابووین کە بەهۆى ئەم بەڵگانەوە ئەو تاوانبارانە دەستگیر بکەین. بەڵام سوپاس بۆ خوا، ئەم مهلهفانه نەسوتان و وەکو بەڵگە ماونەتەوە لەسەر تاوانەکانیان."
وتیشى "ئێمە کار لەسەر ژماریەک کەیس دەکەین کە هیوادارین بمانگهیهنن به سەرانی قاعیدە، بۆئەوەى بەتەواوى ئیفلیجیان بکەین. ئەوان نەیانتوانى مەبەستەکانیان بهئهنجام بگهیهنن."
زهبری تەقینەوەکە بووه هۆی تێکدانى بەشێکى زۆر لە باڵەخانەکانى ناوچەکە و ژمارەیەک دوکانیش بهتوندی زهرهریان لێکهوتووه.
سەلما تاهیر، 46 ساڵ، وتى شوقهکهی تێکچووەو دوو منداڵیشى بە هۆى پارچە شووشەوە بریندار بوون.
وتیشى "قاعیدە بانگەشەى ئەوەیان دەکرد که ئەوان مەبەستیان تەنها هێزەکانى ئەمریکایە نەک هاوڵاتیان و عێراقیان، بەڵام ئەمە هەمووى درۆیە و ئەمڕۆ دوبارە راستی خۆیان دەرخست. تەنانەت لە تاوانە تیرۆریستیەکانیاندا دەست لە منداڵانیش ناپارێزن."
لە روداوێکى ئەمنى تردا سێشەممە، شێخ مهحمود عوبەید ئەلعیساوى، ئیمام و وتاربێژى مزگەوتى محمد رسول اللە لە ئەبوغرێب، رۆژئاواى بەغدا، بە هۆى تەقینەوەى بۆمبێکەوە لە نزیک ماڵەکەیدا کوژرا.
رائد تاریق ئەلحەمدانى، جێگرى بەڕێوەبەرى بنکەى پۆلیسى ئەبوغرێب، بە مەوتنى راگەیاند "کوشتنى عیساوى یەک هەفتە پاش داواکهی دێت لە هاوڵاتیانى شارەکە کە خۆبەخشانە کار بۆ دەزگاکانى ئاسایش بکەن و یارمەتى حکومەت بدەن لە جێگیرکردنى بارى ئاسایش و خهبهر لە تیرۆریستان بدهن."
محەمەد ئەلعیساوى، براى ئەم ئیمامە، وتى "ئەو بانگەشە و هەڵمەتەى کە براکەم دەستى پێکرد نابێ کۆتایى پێبێت، چونکە ئەگەر بوەستێ ماناى وایە تیرۆریستان لە پلانەکانیاندا سەرکەوتووبوون. لەبەرئەوە من بەرپرسیارێتى ئەم بانگەشەیە هەڵدەگرم و لەسەر رێگەکەى ئەو بەردەوام دەبم."
وێنە: [ئەحمەد ئەلروبێعى/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز] هاوڵاتیان شیوهنیانه پاش ئەوەى هێرشێکى تیرۆریستى بەڕێوەبەرایەتى بەڵگەى تاوانەکانى وەزارەتى ناوخۆ دەکاتە ئامانج.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران