
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێیعى\ئه‌ى ئێف پى\گێتى ئیمیجز] هێزه‌كانى ئاسایشى عێراقی چوار تیرۆریست ده‌ستگیرده‌كه‌ن له‌کاتی چاندنی بۆمبێك له‌ناو کارتۆنێکی میوه له بازاڕێكى قه‌ره‌باڵغدا.
عه‌لى ئه‌لجبورى له به‌غدا - 28/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هێزه‌كانى ئاسایشى عێراقی یه‌كشه‌ممه (24 كانونى دووه‌م) ده‌ستگیركردنى چوار تیرۆرستیان راگه‌یاند كه هه‌وڵیان ده‌دا بۆمبێك بچێنن له گوندى حه‌ویجه، رۆژئاواى حه‌دیسه.
موقه‌ده‌م عه‌لى خالد له فه‌وجی 24 ى سوپاى عێراقى وتى "كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازانى عێراقی تێبینى چالاكى گوماناوى چوار كه‌سیان كرد له نزیك گه‌راجێکی ئۆتۆمبیل له ناوه‌راستى شارۆچكه‌كه‌دا كه بۆ کڕیاره‌کان ته‌رخانکراوه. دواى سێ كاژێر له چاودێرى كردنیان، ئه‌ندامانی سوپاكه سه‌ریان سوڕما کاتێک دیتیان چه‌كداره‌كان خه‌ریکی چاندنی بۆمبێكن له‌ناو کارتۆنێکی میوه‌دا."
به‌گوێره‌ى وته‌كانى عه‌لى خالید، سه‌ربازه‌كان ده‌وری ناوچه‌كه‌یاندا و تیرۆیسته‌كانیان ده‌ستگیركرد. بۆمبه‌كه له‌شوێنێکى دوور له ناوچه‌كه پووچه‌ڵكرایه‌وه .
على خالید وتى "ده‌كرا بۆمبه‌كه ببێته هۆى كوشتنى چه‌ندین هاوڵاتی ئه‌گه‌ر ئازایى و هوشیارى كارمه‌ندانى ئه‌م هێزه نه‌بوایه كه هێرشه‌كه‌یان پوچه‌ڵ كرده‌وه."
نادر محمه‌د، 23 ساڵ، سه‌وزه فرۆشێك له‌و ناوچه‌یه‌ى تیرۆرسته‌كانى تێدا ده‌ستگیرکران، وتى "ئه‌ندامانى سوپا جارێكى تر ژیانى ئێمه‌یان له‌م تیرۆرسته [سه‌گانه] رزگاركرد كه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م گه‌راجی ئۆتۆمبیله به‌خوێنی ئێمه داپۆشن."
وتیشى "ده‌مه‌وێت سوپاسى هێزه‌كانى ئاسایش بكه‌م و هیوادارم پاداشتیان بده‌ینه‌وه له‌ڕێی ئاگاداركردنه‌وه‌یان له تیرۆرست و تاوانباره بۆگه‌نه‌كانى تر."
له پێشكه‌وتنێکی ئه‌منى تردا رۆژى یه‌كشه‌ممه، پۆلیسى فه‌لوجه گۆڕێكى به كۆمه‌ڵیان دۆزیه‌وه كه روفاتی 11 هاوڵاتى تیادا بوو كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به رێكخراوى قاعیده‌وه كوژرابون كاتێك كۆنتڕۆڵى شاره‌كه‌یان ده‌کرد له ساڵى 2004.
نه‌قیب محه‌مه‌د ئه‌لعیساوى له پۆلیسى فه‌لوجه به مه‌وتنى وت "هێزه‌كانى ئاسایشى پۆلیس گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیه‌وه له باشورى فه‌لوجه كه پاشماوه‌ى 11 هاوڵاتى تیادا بوو كه به گوله كوژرابوون و پێكه‌وه له گۆڕێكى به كۆمه‌ڵدا به پانتایی 15 مه‌تر چوارگۆشه نێژرابوون له ناوچه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى له گوندى فوحه‌یلات."
عیساوى وتى هاوڵاتیان له كاتێكى زووى رۆژى یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانى پۆلیسیان ئاگادار كرده‌وه له ئه‌گه‌رى هه‌بوونى لاشه‌ى نێژراو له ناوچه‌كه‌دا.
وتیشى "کاتێک پۆلیس گه‌یشته شوێنه‌که، كۆمه‌ڵێك هاوڵاتى له‌وێ ئاماده‌بوون، هه‌ندێكیان بۆ گه‌ڕان به‌دواى كه‌س و كاره ونبوه‌كانیان."
پۆلیس چه‌ندین كاژێر خه‌ریكى هه‌ڵكه‌ندنی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كه بوون تا له كۆتاییدا لاشه‌كانیان دۆزیه‌وه.
نه‌قیب محه‌مه‌د وتى "شوێن گوله به روونى به پشتى سه‌ریانه‌وه دیاربوو، لاشه‌كان بریتی بوون له ئێسك وپروسکی داپۆشراو به جلوبه‌رگ. ئێمه پێشبینى ده‌كه‌ین ته‌مه‌نى گۆڕه‌كه سێ ساڵ بێت، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ى هێزه شه‌ڕخوازه‌کان كۆنتڕۆڵی شاره‌كه‌یان ده‌کرد."
روفاتی لاشه‌کان گوازرانه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی پزیشكى دادوه‌رى له به‌غدا بۆ شىكردنه‌وه‌ى و DNA ناسینه‌وه‌ى قوربانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه‌كانیان ئاگادار بكرێنه‌وه.
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به رێكخراوى قاعیده كۆنتڕۆڵى چه‌ند شارێکی پارێزگاى ئه‌نباریان له‌ده‌ست بوو، له‌وانه فه‌لوجه و رومادى و هیت و حه‌دیسه. تیرۆرسته‌كان "دادگاى شه‌ریعه‌یان" دروست كردبوو و سزاى مردنیان بۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتی و ئه‌ندامانى ئاسایشى عێراقى ده‌ركرد به‌هۆى هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا و حكومه‌تى عێراقى و به‌هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕی رێكخراوى قاعیده.
خه‌له‌ف ناسر، 44 ساڵ، وتى كوڕه‌كه‌ى له ساڵى 2004 دا بزربوو كاتێك ده‌چوو بۆ دوكانى سه‌رتاشین. دواى چه‌ند كاژێرێك كوڕه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى پێوه كرد و "به ئێمه‌ى وت چه‌ند چه‌كدارێكى ده‌مامكدار ئه‌ویان رفاندووه به‌هۆى بیر‌ورا علیمانیه‌كانى و به‌هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵكردنى شاره‌كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه."
خه‌له‌ف وتى "له‌وكاته‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه که به‌هۆیه‌وه بتوانین بیدۆزینه‌وه"
كاتێك گوێیان له دۆزینه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌که بوو، خه‌له‌ف و خێزانه‌كه‌ى چوونه شوێنه‌كه به‌هیواى ئه‌وه‌ى لاشه‌ى كوڕه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه، و هه‌روه‌ك خه‌له‌ف وتى "بۆ ئه‌وه‌ى دڵمان ئاسووده بێت."
خه‌له‌ف وتیشى "دڕندایه‌تى قاعیده له هیچ په‌رتوكێكى مێژوو تۆمار نه‌كراوه و تۆماریش ناكرێت. هه‌موو سنورێكى به‌زه‌یى و مرۆڤایه‌تیان به‌زاند. ئه‌مانه ته‌نها ئامێرێكن بۆ كوشتن و خوێن رشتن."
فه‌همى سه‌عید، پزیشكێك له فه‌رمانگه‌ى زانستى پزیشكى دادوه‌رى له پارێزگارى ئه‌نبار، كه له نزیک گۆره‌كه وه‌ستابوو وتى "ئه‌مه سێیه‌م گۆڕه كه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا هه‌ڵیده‌ده‌ینه‌وه. هه‌موو گۆڕه‌کان ئاماژه به دڕنده‌یى گروپه تیرۆرستیه‌كان ده‌ده‌ن."
فه‌همى سه‌عید وتیشى "گیانى 64 هاوڵاتی سیڤیلی بێ‌تاوانیان برد و له سێ گۆڕى به‌كۆمه‌ڵدا ناشتیانن، و هه‌موو قوربانیه‌كان خه‌ڵكى گه‌نج یاخود سه‌رۆكى خێزان بوون كه كه‌سوكاره‌كانیان چاوه‌ڕوانیان ده‌كردن ئه‌و ئێواره‌یه بگه‌رێنه‌وه ماڵه‌وه."
وێنه : [ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێیعى\ئه‌ى ئێف پى\گێتى ئیمیجز] هێزه‌كانى ئاسایشى عێراقی چوار تیرۆرست ده‌ستگیرده‌كه‌ن له‌کاتی چاندنی بۆمبێك له‌ناو کارتۆنێکی میوه له بازارێكى قه‌ره‌باڵغدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران