
[عەلى ئەلسەعدى/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] قوتابیان و مامۆستایان له‌به‌رده‌م زانکۆی موسته‌نسریه‌دا رۆژێک پاش تەقینەوەکەى 2007.
ئێدوارد حەمید لە بەغدا – 30/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا دووشەممە (25 کانونى دووەم) گرتنى هەشت گومانلێکراوی راگه‌یاند به تۆمه‌تی ئەنجامدانى تەقینەوەکانى سه‌ر بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2003 و زانکۆى موستەنسریە لە 2007 دا.
لیوا قاسم عەتا، وته‌بێژی فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى "هێزەکانى ئاسایش هەشت ئەندامى قاعیدەیان دەستگیرکرد، که مامۆستایەکى زانکۆى موستەنسریە لێوانیاندایه. هه‌موویان دانیان بەوەدا ناوه کە بەشداریان لە زۆرێک لە تەقینەوەکانى بەغدادا کردووە، لەوانە تەقینەوەکه‌ی نزیک بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان و ئه‌وه‌ی به‌رده‌م زانکۆى موستەنسریە."
قاسم عەتا وتیشى "گیراوه‌کان بەشێکن لە تۆڕێکى 12 کەسى، کە ئەبو هەمزەى موهاجیر، ئەبو عەزام - کە ئێستا لە سوریا دەژى - و هەروەها ئەبو وەلاء -کە ئێستا لە سویدە - لە نێوانیدان."
وتیشى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا زیاتر لە 21 تۆڕى تیرۆریستى ئاشکراکردووە و هەڵوەشاندۆتەوە، ئەمەش بۆ ئەو زانیاریانە دەگەڕێتەوە کە هاوڵاتیان دەستەبەریان کردووە و هەروەها بۆ هه‌مانهه‌نگی نێوان دەزگاکانى ئاسایش.
لەگەڵ ئەوەشدا، قاسم عەتا وتى "ئەلقاعیدە هێشتا دەتوانێت تەقینەوە ئەنجامبدات لێره‌و له‌وێ ئه‌گه‌ر هه‌لی بۆ بڕه‌خسێت.
لە دانپیانانێکى تۆمارکراوى ڤیدیۆییدا، کە قاسم عەتا لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا پیشانیدا، ئەیهەم عەبدولکەریم، مامۆستا لە زانکۆى موستەنسریە، وتى ئەو بەشێک بووە لەو گروپەى کە هێرشەکەى سەر بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەنجامداوه و هەروەها لە تەقینەوەکەى زانکۆى موستەنسریەشدا هاریکار بووە.
لە 19 ى ئابی 2003 ئۆتۆمبێلێک بەرامبەر بارەگاى نەتەوە یەگکرتووەکان تەقیەوە و بووه هۆى کوشتنى 22 کەس، و تێیدا نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سیرگیۆ دی مێلۆ، بەرکەوت.
له 6 ی کانونی دووه‌می 2007 دا، 240 که‌س کوژران و بریندار بوون له دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا له به‌رده‌م زانکۆی موسته‌نسریه، یه‌که‌میان به هۆی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوه‌وه بوو و دووه‌میان خۆکوژێک ئه‌نجامیدا.
لە میانه‌ی دانپیانانه تۆمارکراوەکەیدا، عەبدولکەریم وتى "من بەرپرس بووم لە گەیاندنى ئۆتۆمبێلەکە بۆ زانکۆى موستەنسریە و هێنانى خۆکوژەکە بۆ شوێنى تەقینەوەکە بۆ ئەوەى لەنێو حەشامەتى ئۆتۆمبێلەکانى پۆلیس و فریاکەوتن خۆى بتەقێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەوان خەریکى گواستنەوەى کوژراو و بریندارەکانى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکە بوون."
مانگى رابردوو، عەلى حسێن ئەلعەزاوى، کە سەرکردەیه‌کی باڵاى قاعیدەیە و تاوانبارە به پلاندانانی هێرشه‌که‌ی سه‌ر باره‌گای نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین هێرشى تر‌ى ساڵانى 2007 و 2008، له‌لایه‌ن فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغداوه ده‌ستگیرکرا.
عادل بەروارى، ئەندامى لێژنەى بەرگرى و ئاسایشى پەرلەمانى عێراقى و نوینەرى لیستى هاوپەیمانى کوردستانی، وتى "راگەیاندنەکەى فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا، بەوەى کە جێبەجێکارانى تەقینەوەکانى بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان و زانکۆى موسته‌نسریه‌ی دەستگیرکردووە، دەستکەوتێکى زۆر گرنگى هێزەکانى ئاسایشى عێراقى و ئاژانسەکانى هەواڵگریە."
وتیشى چاکتربوونى دەزگاکانى ئاسایش و تواناى گۆڕینەوەى زانیارى هەواڵگرى "بەشێوەیەکى باش کاریگەرى هەبووە لەسەر ئاشکراکردنى شانە تیرۆریستەکان لە دەوروبەرى بەغدا."
هاوڵاتیان دڵخۆش بوون بەو دەستگیرکردنانە و داوایان کرد بە زوترین کات سزاى یاساییان بدرێت.
عەلا عەمار، دانیشتوى بەغدا، وتى "لەم ساڵانەى دواییدا بینیمان کە چۆن هێزەکانى ئاسایشى عێراقى ئەرکێکى زۆریان داوە بۆ دەستگیرکردنى ئەو گومانلێکراوانەى تاوانبارن بە کوشتنى عێراقیان. بەڵام نەمانبیستووە کە دادوەرى عێراقى هیچ حوکمێکى لە دژیان دابێت، تەنها بەشێکى کەمیان نەبێت کە حوکمى لە سێدارەدانیان بۆ دەرکراوە."
هاوڵاتیەکى تر‌ى دانیشتووى بەغدا، ئیحسان مورتەزا، وتى گرتن و حوکمدانى تیرۆریستان کاریگەرییه‌کى ئه‌رێنیانه‌ی سه‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى وڵات.
وتىشی "هەستدەکەین چالاکیەکانى گروپە چەکدارەکان بەشێوەیەکى بەرچاو کەمبۆتەوە. ئەم گروپانە ستراتیژى خۆیان لە روبەڕوبوونەوەوە گۆڕیوە بۆ هێرشى ناڕاستەوخۆ. ئەمەش لەم تەقینەوانەى ئەم دواییەدا ده‌رکه‌وت که وڵاته‌که‌یان هه‌ژاند."
وێنە: [عەلى ئەلسەعدى/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] قوتابیان و مامۆستایان لە به‌رده‌م زانکۆی موسته‌نسریه‌دا رۆژێک پاش تەقینەوەکەى 2007.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران