
[به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د] بنکه‌ی بازرگانی به‌غدا هۆتێلێک و چێشتخانه‌یه‌ک و شوێنی فرۆشتنی خۆراک له‌خۆده‌گرێت.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غدا – 30/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریی عێراق دووشه‌ممه (25 کانونی دووه‌م) بنکه‌ی بازرگانی به‌غدا بۆ سه‌وزه و میوه له دۆره‌ی باشوری شاره‌که کرده‌وه.
"سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عێراق، مه‌حمود موحسن ئه‌لیه‌عقوبی، ده‌ڵێت بنکه‌ی بازرگانی به‌غدا پرۆژه‌یه‌کی گرنگی ده‌سته‌که‌یه، که "ته‌واوکه‌ری هوتێله گه‌شتوگوزارییه‌کانه و بوار بۆ بازرگانان ده‌ڕه‌خسێنێت خوارده‌مه‌نی وه‌ك گۆشت و سه‌وزه و میوه بفرۆشن."
بنکه‌ی بازرگانی به‌غدا له جێیه‌کی ستراتیژیدا بنیاتنراوه که به‌سه‌ر ئه‌و شاڕێگه ده‌ره‌کییانه‌دا ده‌ڕوانێت که به‌غدا به فوراتی ناوه‌ڕاست و پارێزگاکانی باشوره‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. بنکه‌که شوێنی تایبه‌تی هه‌یه بۆ فرۆشتن و هه‌ڵگرتنی به‌روبوومه کشتوکاڵییه‌کان له‌کاتێکدا هوتێلێک له‌خۆده‌گرێت بۆ حه‌وانه‌وه‌ی بازرگانان له سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه - ئه‌مانه‌ش سه‌نته‌ره‌که ده‌که‌ن به یه‌که‌مین پرۆژه‌ی له‌م جۆره له عێراقدا.
به وته‌ی یه‌عقوبی، ئه‌م پرۆژه‌یه 5,000 هه‌لی کار بۆ بازرگان و کرێکار و کارمه‌ندی کارگێڕی دروستده‌کات و "ژیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شاڕێگه ده‌ره‌کییه‌کان."
ده‌سته‌که گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای سه‌قه‌ر ئه‌لشه‌رق سازکرد بۆ بنیاتنانی بنکه‌که به تێچووی 22 ملیار دیناری عێراقی. بنکه‌که له‌سه‌ر روبه‌ری 25,500 مه‌تر چوارگۆشه و له ماوه‌ی ته‌نها 243 رۆژدا بنیاتنراوه.
سه‌رۆکی سه‌قه‌ر ئه‌لشه‌رق که‌ریم حه‌مزه محه‌مه‌د وتی بنکه‌که 50 شوێنی بازرگانیی به قه‌باره‌ی جۆراوجۆر تێدایه و 100 عه‌مباری سارد له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ 32 نوسینگه‌ی خزمه‌تگوزاری، به سه‌نته‌رێکی گه‌یاندنه‌وه، ئینته‌رنێت کافێیه‌ک، چێشتخانه‌یه‌ک بۆ کرێکاران، دوکانی جلوبه‌رگ، ده‌لاک، سه‌مونخانه و لقێكی بانکی باکور بۆ وه‌به‌رهێنان و دارایی.
هه‌روه‌ها سێ عه‌مباری 2,400 مه‌تر چوارگۆشه‌یی له‌خۆده‌گرێت که هێڵی به‌رهه‌مهێنانی بۆ دابین کراوه بۆ پاکه‌تکردنی گۆشت و سه‌وزه.
ناوبراو وتی "هه‌روه‌ها بنکه بازرگانییه‌که هوتێلێکی 22 ژوری له‌خۆده‌گرێت که به شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازیاری نایاب له‌سه‌ر رووبه‌ری 800 مه‌تر چوارگۆشه بنیاتنراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، له بنکه‌که‌دا چێشتخانه‌یه‌ک هه‌یه که جێی 500 که‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ کافیتریایه‌كی 120 مه‌تری و قاوه‌خانه‌یه‌کی هاوینه."
بنکه‌ی بازارگانیی به‌غدا هه‌روه‌ها سه‌نته‌رێکی پزیشکی و مزگه‌وتێکی 100 مه‌تری تێدایه.
قایمقامی به‌غدا، سابیر ئه‌لعیساوی وتی "بنکه نوێیه بازرگانییه‌که یه‌کێكه له گرنگترین پرۆژه ستراتیژییه‌کان و به گوێره‌ی پێوه‌ر و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دروست کراوه. له رووی شوێن و جۆری خزمه‌تگوزارییه‌کانیشه‌وه، بنکه‌که باشتره له بنکه‌ی له‌و جۆره له‌زۆر له وڵاته دراوسێکاندا
هه‌روه‌ها وتی شوێنه ستراتیژیه‌که‌ی بنکه بازرگانییه‌که ده‌بێته مایه‌ی چاکترکردنی لێشاوی هاورده و هه‌نارده‌ی که‌ره‌سته‌ی خۆراکی و کشتوکاڵیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا.
به وته‌ی ناوبراو، ئه‌مانه‌ی به‌غدا زه‌وی و مۆڵه‌تی بۆ پرۆژه‌ی تری سه‌ره‌کیی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانکردووه، له‌وانه‌ش بنیاتنانی مۆڵێکی گه‌وره له شه‌قامی ئه‌لئه‌میرات له گه‌ڕه‌کی مه‌نسور.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی وه‌به‌رهێنان له به‌غدا، شاکیر ئه‌لزه‌میلی وتی "کۆمیسیۆنی وه‌به‌رهێنان له به‌غدا هه‌وڵده‌دات ئاسانکاریی بکات بۆ پرۆژه‌ی بنیاتنان و وه‌به‌رهێاننی وه‌ک ئه‌م بنکه بازرگانییه له‌گه‌ڵ مۆڵ و پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و پرۆژه‌ی تری جۆراوجۆر."
ناوبراو وتی بنکه بازرگانییه نوێیه‌که سوود له هه‌موو خاڵه‌کانی یاسای وه‌به‌رهێنانی عێراقی وه‌رده‌گرێت، وه‌ك خۆشبوون له باج و به‌ده‌رکاری له گمرک به مه‌به‌ستی "هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ره عێراقی و عه‌ره‌ب و بیانییه‌کان بۆئه‌وه‌ی بێن بۆ عێراق."
کۆمیسیۆنه‌که 23 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی داوه به کۆمپانیای که‌رتی جۆراوجۆر، به‌ڵام زۆربه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌کان له بواری یه‌که‌ی نیشته‌جێکردندان.
وێنه: [به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د] بنکه‌ی بازرگانی به‌غدا هۆتێلێک و چێشتخانه‌یه‌ک و شوێنی فرۆشتنی خۆراک له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران