
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژنان وێرانه‌ی گه‌ڕه‌که‌که‌یان ده‌پشکنن، پاش تێپه‌ڕبوونی رۆژێك به‌سه‌ر هێرشه تیرۆرستییه‌که‌ی نزیك هۆتێلی ئه‌لحه‌مرا له به‌غدا.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 30/01/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی، که گروپێکی سه‌ر به ڕێکخراوی قاعیده‌یه، رۆژی پێنجشه‌ممه (28 کانونی دووه‌م) به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له هێرشه تیرۆریستییه‌کانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو که له شاری به‌غدا روویاندا
به‌گوێره‌ی محه‌مه‌د ئه‌لیاسری، ئه‌فسه‌ر له یه‌که‌ی هه‌واڵگری مه‌یدانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا، ئه‌م هێرشانه که ژماره‌یه‌ك هوتێل و کۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوونی کردبوو به ئامانج بوونه هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر له 116 هاوڵاتی عیراقی.
محه‌مه‌د ئه‌لیاسری وتی: "ده‌وڵه‌تی عیراقی ئیسلامی راگه‌یاندنێکیان له ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا بڵاوکرده‌وه تیایدا به‌رپرسیارێتی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌م ره‌شه‌کوژییه، که بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵکانی عێراقی بیتاوان، بێ هیچ باکێک بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی به زه‌بری پارچه بۆمب سه‌ری ناسکیان پان بووه‌ته‌وه، یاخود ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ئه‌نجامی بۆمباران گیانیان له ده‌ستداوه".
ئه‌م هێرشه خۆکوژییانه چه‌ند هۆتێلێکی ناو به‌غدا و کۆمه‌ڵگای ئه‌لجادریه‌یان کردبووه ئامانج که هۆتێلی ئه‌لحه‌مرا و ئۆفیسی رۆژنامه‌نوسه‌کان و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرێت.
محه‌مه‌د ئه‌لیاسری وتی "ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی زیاتر پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان که به پێی لێدوانه‌که‌یان 'زه‌مین له‌رزێن' ده‌بن".
به‌گوێره‌ی محه‌مه‌د ئه‌لیاسری تیرۆریسته‌کان به‌لایانه‌وه ره‌وایه هێزه‌کانی ئاسایش و هاوڵاتیان له‌وانه ژنان و منداڵان و که‌سانی پیر و په‌كکه‌وته بکرێنه ئامانجی هێرشه‌کان.
محه‌مه‌د ئه‌لیاسری وتی "به‌ڵام ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین به عیراقییه‌کان که ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه له کاتێکی نزیکدا ده‌ستگیر بکه‌ین". هه‌روه‌ها وتی "سه‌ره‌داوی گرنگمان بۆ ئاشکرابووه که ده‌مانگه‌یه‌نێت به ئه‌نجامده‌ران، ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین که به زووترین کات ده‌ستگیریان بکه‌ین".
بڵاوکراوه‌که‌ی قاعیده به‌رسڤێکی تووڕه‌ی له‌ناو هاوڵاتیاندا دروست کردووه و که‌سوکاری قوربانیان بڕیاریانداوه گروپێک دروست بکه‌ن به ناوی "کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی قاعیده" که ئامانجی ره‌تکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌کانی قاعیده‌یه و هاوڵاتیان هانده‌دات بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له حه‌شارگه‌کانیان".
وه‌میز عه‌لی، که دوو برای له‌ده‌ستداوه له هێرشه‌که‌ی سه‌ر کۆمه‌ڵگای جادریه، وتی مایه‌ی سه‌رسوڕمان نه‌بووه کاتێک بۆی ده‌رکه‌وتووه که قاعیده له‌پشت ئه‌م هێرشه‌وه بووه.
وه‌میز وتی "ئێمه پێویستمان به‌وه نییه له قاعیده‌وه ببیستین به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که رابگه‌یه‌نێت یان بزانرێت ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌که‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نها لایه‌نه که دژایه‌تی عیراقییه‌کان ده‌کات و له‌هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌موواندایه به گه‌نج و پیره‌وه،" هه‌روه‌ها وتی "حه‌شارگه‌ی ئه‌و تیرۆرستانه بۆ هه‌مووان ئاشکرایه. هیوامان وایه رۆژێک بێت تیرۆریستان بخه‌ینه ژێر پێوه و به په‌تی سێداره‌دا هه‌ڵیانواسین له سزای ئه‌و کارانه‌یان".
فه‌وزی ته‌ها، که ئه‌ندامێکی گروپی قوربانیانه، وتی "ئێمه پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ین هه‌زاران که‌س بێنه ناو ریزه‌کانمانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌و گروپه ده‌رهه‌ق به زۆربه‌ی عیراقییه‌کان ئه‌نجامدراوه،" هه‌روه‌ها وتی "ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتگیری ئه‌لقاعیده ده‌که‌ن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن، ئیتر ئێران بێت یان هه‌ر وڵاتێکی تر به دوژمنی خۆمانی داده‌نێین. ئێمه با‌نگه‌وازی بایکۆت کردنی که‌لوپه‌ل و هه‌موو شتێک ده‌که‌ین که له‌وانه‌وه بێت".
به‌هه‌مان شێوه، شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه سه‌رکرده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌حوه‌ی عێراقی ئیدانه‌ی قاعیده‌ی کرد.
ئه‌بو ریشه وتی "به‌ته‌نها قاعیده به‌رپرسه له نه‌هامه‌تی عیراقییه‌کان و هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر وڵات‌دا دێت،" هه‌روه‌ها وتی "به‌چڕ کردنه‌وه‌ی هێرشه‌کانیان له‌م دوایییه‌دا، ده‌یانه‌وێت په‌یامێك بنێرن که هێشتا زیندوون بێئه‌وه‌ی به‌و راستییه بزانن که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان هه‌وڵێکی سه‌رنه‌که‌وتووه".
شێخ محه‌مه‌د وتی "من ته‌واو دڵنیام له‌وه‌ی ساڵی 2010 ساڵی کۆتاییهاتنی قاعیده‌یه"
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه‌کانی عیراق ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای قاعیده و چوار له هاوه‌ڵانی راگه‌یاندا.
رائید محه‌مه‌د ئه‌لجوغه‌یفی له یه‌که‌ی پۆلیسی قائم وتی: "هێزێکی هاوبه‌شی پۆلیس و سوپای عیراق توانیان سه‌رکرده‌یه‌کی قاعیده، ناسراو به 'ئه‌میری ناوچه‌کانی فوراتی ژوروو'، که ئاماژه‌یه به ناوچه‌کانی هه‌ره رۆژاوای عیراق، ده‌ستگیر بکه‌ن." رائید محه‌مه‌د وتیشی "ئه‌و سه‌رکرده‌یه ناوی ئه‌بو عبدالله ی دوله‌یمییه و دوای هاتنی بۆ ناو عێراق له سوریاوه به پاسپورتێکی ساخته‌وه ده‌ستگیر کراوه".
هێزه‌کانی هه‌واڵگری له خاڵی سنوری ئه‌لوه‌لید رێگه‌یاندا به ئه‌بو عبدالله ی دوله‌یمی تێپه‌ڕ ببێت هه‌رچه‌نده پێناسی راسته‌قینه‌ی ناوبراویان ده‌زانی، پاشان ئاگاداری هێزه‌کانی پۆلیسیان کرده‌وه چاوه‌رێی بکه‌ن.
محه‌مه‌د ئه‌لجوغه‌یفی وتی "ئێمه به‌و شێوه‌یه کاره‌کامان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کێ له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی 'ئه‌میر' ی تاوانبار چاوه‌ڕێی ده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له کرده‌وه توندوتیژی یه‌کاندا تاوانبارن،" هه‌روه‌ها وتی "پلانه‌که به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجامدرا و خۆی و چوار له هاوه‌ڵانی له دووری ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێکی که‌م له ئه‌لوه‌لیده‌وه ده‌ستگیرکرا‌ن".
ده‌ستگیرکراوه‌کان راده‌ستی دادگه‌ریی عێراقی ده‌کرێن بۆ لێپێچینه‌وه‌یان
وێنه: [ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژنان وێرانه‌ی گه‌ڕه‌که‌که‌یان ده‌پشکنن، پاش تێپه‌ڕبوونی رۆژێك به‌سه‌ر هێرشه تیرۆرستییه‌که‌ی نزیك هۆتێلی ئه‌لحه‌مرا له به‌غدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران