
[واسیق خوزاعی/گێتی ئیمیجز] گه‌نجانی زیاتر به‌شداری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا ده‌که‌ن.
فازڵ ئه‌لعیسا له به‌غدا- 1/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پێشبینی ده‌کرێت چه‌ندین لاوی عێراقی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی داهاتودا بکه‌ن که بڕیاره 7 ی ئازار ئه‌نجامبدرێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تۆمارکراو له عێراق بریتییه له 18,902,073ده‌نگده‌ر. زیاتر له 65% ی ئه‌و ژماره‌یه ته‌مه‌نیان له خوار 35 ساڵانه‌وه‌یه.
زۆر له گه‌نجانی عێراقی ده‌ڵێن ده‌نگ به‌و پاڵێوراوانه ده‌ده‌ن که به‌ڵێنده‌ده‌ن هه‌لی کار دروست بکه‌ن و بایه‌خ به بابه‌ته‌کانی گه‌نجان بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌لێکه بۆ گۆڕینی ره‌وشی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق به‌ره‌و باشتر.
سه‌ڵاح عه‌بدولجه‌لیل، 21 ساڵ، قوتابی له زانکۆی موسته‌نسرییه، وتی "پێموایه ده‌نگی من، له‌گه‌ڵ ده‌نگی خه‌ڵکی تر، ده‌توانێت گۆڕانکاری دروستبکات. سندوقی ده‌نگدان ئه‌و ئاوێنه‌یه‌یه که ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و هیواکانی لاوانه. ئاینده بۆ ئێمه‌یه."
سه‌ڵاح،وه‌ك زۆر که‌سی تر، بڕوای به ئه‌نجامدانی گۆڕانه له عێراقدا به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه.
سه‌ڵاح عه‌بدولجه‌لیل وتی "بڕوام به بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردن نییه. چونکه دیموکراسی چاره‌سه‌ره، ناوه‌ڕۆکه‌که‌شی هه‌ڵبژاردنه، وه‌ك له ده‌ستوری وڵات‌دا هاتوه. وه‌ك گه‌نجێك، من پشتگیری له‌م چاره‌سه‌ره ده‌که‌م."
ئه‌حمه‌د یاسری، 25 ساڵ، سه‌رۆکی رێکخراوی بنیاتنانی توانا بۆ گه‌نجانی پێشکه‌وتوخواز و نوێنه‌ری یه‌کێتی قوتابیانی زانکۆی به‌غداد، وتی "له‌و کاته‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌که‌ی 2003 رویداوه، ئێمه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردن کار ده‌که‌ین، هۆشیاری به‌رز ده‌که‌ینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه و فه‌رهه‌نگی ده‌نگدان بڵاوده‌که‌ینه‌وه."
ئه‌حمه‌د یاسری له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی له سه‌ره‌تای 2009 دا رێکخراوی لاوانی دامه‌زراند بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری گه‌نجان سه‌باره‌ت به بایه‌خی پڕۆسه‌ی دیموکراسی له عێراقدا و به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا.
ناوبراو وتی "من یه‌کێکم له لایه‌نگره به‌هێزه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان. چه‌ندین وێرکشۆپم له‌سه‌ر هۆشیاریی هه‌ڵبژاردن رێکخستوه. ئێمه پێگه‌یه‌کی تایبه‌تمان بۆ خۆمان کردۆته‌وه له نێو ئه‌و رێکخراوانه‌ی کار له‌سه‌ر دیموکراسی ده‌که‌ن و متمانه‌ی چه‌ندین رێکخراو و ده‌زگای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییمان به‌ده‌ستهێناوه."
به گوێره‌ی یاسا، ئه‌و عێراقییه‌ی ته‌مه‌نی 18 ساڵ و به‌ره‌وژور بێت، بۆی هه‌یه ده‌نگ بدات.
سه‌فا هاویل، 19 ساڵ، قوتابی له زانکۆی به‌غداد، نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردنی 2005 دا به‌شداری بکات له‌به‌ر ته‌مه‌نی، به‌ڵام هیواداره ئه‌مساڵ به‌شداری له ده‌نگداندا بکات.
ناوبراو وتی "یه‌که‌م جاره خۆم وه‌ک تاکێك ده‌بینم که ده‌توانێت کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که‌م. من خۆشحاڵم چونکه که‌سێك هه‌ڵده‌بژێرم تا له په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تیم بکات."
سه‌فا وتی حه‌ز ده‌کات له‌گه‌ڵ براده‌ره‌کانی باسی سیاسه‌ت بکات له عێراقدا، که ئه‌مه پێش 2005 نه‌ده‌توانرا بکرێت.
هه‌روه‌ها وتی "ئێستا ده‌توانم ده‌نگ بده‌م و بڕیاری خۆم بده‌م. چاوه‌ڕێی 7 ی ئازار‌م."
هه‌ندێک له به‌رنامه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان جه‌خت ده‌خاته سه‌ر رۆشنبیرکردنی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به بایه‌خی به‌شدارییان و رۆڵیان له ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له ره‌وشی سیاسی عێراقدا.
که‌ریم ئه‌لته‌میمی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کۆمیسه‌رانی کۆمسیۆن، وتی "ئێمه بڕوامان وایه گه‌نجان رۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕن له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتودا. بۆیه، کۆمسیۆن کاریکردوه له‌سه‌ر گه‌نجان له ته‌مه‌نی جۆراوجۆر، له فه‌رهه‌نگ و پارێزگای جۆراوجۆر له هه‌ڵمه‌تی میدیادا، له رێی ئه‌نجامدانی وێرکشۆپ له‌سه‌ر رۆشنبیریی هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای به‌شداری کۆمسیۆن له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا‌ی مه‌ده‌نیدا."
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه پێمانوایه لاوان بڕبڕه‌ی پشتی پڕۆسه‌ی دیموکراسین له عێراقدا. سه‌رکه‌وتنی هه‌ر پڕۆسه‌یه‌ک پشتده‌به‌ستێت به بڕی به‌شداری گه‌نجانی عێراق، به‌و مه‌رجه‌ی به‌شدارییه‌کی وشیارانه بێت."
سه‌یف ئه‌لموزه‌فه‌ر، 24 ساڵ، دانیشتویه‌کی شاری سه‌در له به‌غدا، وتی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له کانونی دووه‌می 2009 دا، هه‌موو دیواره‌کانی شاره‌که به دروشمی به‌شدارینه‌کردن داپۆشرابوون.
سه‌یف وتی "به‌ڵام ئه‌مجاره بوارناده‌ین هیچ شتێک له گه‌ڕه‌که‌کان هه‌ڵبواسرێت که داوای به‌شدارینه‌کردن بکات له هه‌ڵبژاردندا."
سه‌یف له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تری شاری سه‌در گروپێکیان پێکهێناوه تا رێبگرن له هه‌ڵواسینی ئه‌و پۆسته‌رانه‌ی دژی هه‌ڵبژاردنه. "رێگه ناده‌ین ئه‌و دیمه‌نه دوباره‌ببێته‌وه."
وێنه: [واسیق خوزاعی/گێتی ئیمیجز] گه‌نجانی زیاتر به‌شداری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا ده‌که‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران