
[ سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پسپۆڕان تاوتوێی چۆنیه‌تی رێکخستنی کاروباری میدیای ئه‌لیکترۆنی ده‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستان.
ئاوات عه‌لی له هه‌ولێر – 1/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و رێکخراوی توێژینه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕ (ئایرێکس)ی نێوده‌وڵه‌تی پێنجشه‌ممه (28 کانونی دووه‌م) کۆنفرانسێكیان سازکرد بۆ تاوتوێکردنی یاسای پێشنیارکراوی میدیای ئه‌لیکترۆنی بۆ رێگه‌گرتن له ناوزڕاندن و به‌دناوکردن.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و دادوه‌ران و پسپۆڕانی رۆژنامه‌وانی و یاسایی ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که بوون که له ئوتێل چوارچرای هه‌ولێر سازکرا.
عه‌لی که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، وتی "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێمه له‌م بواره‌دا ناومانه هه‌نگاوێکی گرنگه، له‌سه‌ر کۆکبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی ده‌رچونی ئه‌و یاسایه‌دا پێویسته له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئازادی راده‌ربڕین و دیموکراسیدا بگونجێت."
عه‌لی که‌ریم وتی "میدیای ئه‌لیکترۆنی له هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێك کات بۆته هۆی شێواندنی ناوی هه‌ندێك که‌س و بنه‌ماڵه، ده‌رکردنی ئه‌م یاسایه بۆ رێکخستنی کاری میدیای ئه‌لیکترۆنی و نه‌هێشتنی ئه‌و ناوزڕاندنه‌یه."
یه‌که‌م ره‌شنوسی میدیای ئه‌لیکترۆنی له لایه‌ن رێکخه‌رانی کۆنفرانسه‌که‌وه ئاماده کرا بوو، که راوێژیان به زیاتر له 250 رۆژنامه‌وانی هه‌رێمه‌که کردبوو پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی بکه‌ن.
به‌ڵام، زۆربه‌ی به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌که ئه‌وه‌یان پێ باشتر بوو که رێسای ئاکار (میساقی شه‌ره‌ف) دابڕێژرێت، وه‌ك له ده‌رکردنی یاسایه‌ک.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، وانه‌بێژ له کۆلیژی راگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی، وتی "ده‌توانرێت له بری یاسا، میساقی شه‌ره‌ف دابنێین بۆ میدیای ئه‌لیکترۆنی له هه‌رێمی کوردستان. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ میدیای ئه‌لیکترۆنی، ئه‌وا ده‌بیت له رێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه داوابکرێت بۆئه‌وه‌ی رێکه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بکرێت."
حامید محه‌ممه‌د عه‌لی، سکرتێری گشتیی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان، هه‌مان بۆچونی هه‌بوو.
ناوبراو وتی "کێشه‌ی میدیای ئه‌لیکترۆنی کێشه‌یه‌کی جیهانییه و ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت، چۆن ده‌توانین له چوارچێوه‌ی یاسایه‌کدا کۆنترۆڵی بکه‌ین؟"
سیروان غه‌ریب ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی "ئاوێنه" و به‌شدارێکی کۆنفرانسه‌که، وتی "ئه‌و لێشاوی ناوزڕاندنه‌ی که ئێستا له میدیای کوریدا هه‌یه، پێویستی به میساقێكی شه‌ره‌ف هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی و رێکخستنی، نه‌ک یاسا."
هه‌روه‌ها وتی "خراپ جێبه‌جێکردنی یاساکان ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین به‌ڵام ئه‌گه‌ر میساقێكی شه‌ره‌ف هه‌بێت و رۆژنامه‌نوسان پێوه‌ی پابه‌ند بوون، ئه‌وا ناوزڕاندن که‌مده‌بێته‌وه.:"
به‌ڵام ره‌خنه‌گران بڕوایان وایه رێساکانی ئاکار و ئه‌و ره‌شنوسه‌ی یاسا که ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه زۆر لاوازن و ناتوانن میدیای ئه‌لیکترۆنی رێکبخه‌ن.
ره‌حمان غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ و داکۆکی له رۆژنامه‌نووسان، وتی "راسته ناوزڕاندن له هه‌ندێك له وێبساته ئه‌لیکترۆنییه کوردییه‌کاندا بۆته کابوس بۆ دیموکراسییه‌ت و ئازادی راده‌ربڕین، به‌ڵام ئه‌و ره‌شنوسی یاسای میدیای ئه‌لیکترۆنییه هێنده لاوازه له به‌رامبه‌ردا که ده‌توانین بڵێین ناتوانێت کۆنترۆڵی میدیای ئه‌لیکترۆنی بکات."
ناوبراو پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد یاسای کاری رۆژنامه‌نوسیی هه‌رێم هه‌موار بکرێت تا میدیای ئه‌لیکترۆنییش بگرێته‌وه.
له کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا، به‌شداربوان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێت بۆ گه‌یشتنه بڕیاری کۆتایی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ یاسایه‌کی نوێ دابڕێژرێت یان یاسای کاری رۆژنامه‌وانی هه‌موار بکرێت، یان میساقی شه‌ره‌ف دابڕێژرێت.
وێنه:[ سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] پسپۆڕان تاوتوێی چۆنیه‌تی رێکخستنی کاروباری میدیای ئه‌لیکترۆنی ده‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران