
[عه‌لی ئه‌لعه‌بباس-پووڵ/گێتی ئیمجیز] سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ستایشی دادوه‌ریی کرد بۆ ده‌ستپاکی و سه‌ربه‌خۆییان.
ئه‌دوارد حه‌مید له به‌غدا—1/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا رۆژی چوارشه‌ممه (27 کانونی دووه‌م) له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، مه‌دحه‌ت مه‌حمود، جه‌ختیکرده‌وه له پێویستبوونی پشتگیری‌کردن له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستپاکی سیستمی دادوه‌ری عێراق.
تاڵه‌بانی وتی "پێویستیه‌ک له ئارادایه بۆ ره‌خساندنی که‌شێكی له‌بار بۆ دادوه‌ری که بتوانێت رۆڵی یاسایی خۆی پیاده بکات له وڵات‌دا، تا دادپه‌روه‌ریی ته‌با بێت له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کان و یاساکان و ده‌ستوردا. من ئاماده‌یی ته‌واوم تێدایه پشتگیری بکه‌م له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و له هه‌ر شتێکی تر که کار بکاته سه‌ر رێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ و گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی دیموکرات."
تاڵه‌بانی ستایشی سیستمی دادوه‌ری کرد، که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌ندێك قه‌واره‌ی سیاسی ره‌خنه‌یان لێگرتوه و تۆمه‌تباریان کردوه به‌وه‌ی بڕیاره‌کانی بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌رانه نییه.
تاڵه‌بانی وتی "سیستمی دادوه‌ری عێراق به بێلایه‌نی و دادپه‌روه‌ری ده‌ناسرێته‌وه. له ئێستادا ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه که بریتییه له کۆششی دادوه‌ره‌کان بۆ دامه‌زراندنی به‌هاکانی دادپه‌روه‌ری و یاسا له کۆمه‌ڵگا‌ی عێراقدا."
ده‌ستوری عێراق له میانی لێکجیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردن و یاسادانان و داده‌وه‌ریه‌وه جه‌خت له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری ده‌کاته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتی به‌خشیوه به دادوه‌ری کاره‌کانی خۆی به بێ هیچ فشارێکی ده‌ره‌کی ئه‌نجام بدات.
مه‌دحه‌ت ئه‌لمه‌حمود وتی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی دادوه‌ری ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیری و پشتگیری له دیموکراسی و پێگه‌ی عێراق له هه‌رێمه‌که‌دا به‌هێز ده‌کات.
"وتیشی "ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رێوشوێن و سیاسه‌تی ئه‌وتۆی گرتۆته‌به‌ر که رێگه‌ی بۆ خۆش بکات له چه‌ند ساڵی که‌می داهاتودا بتوانێت چاکسازی بکات له سیستمی دادوه‌ری عێراقدا و بیبوژێنێته‌وه."
ئه‌حمه‌د یوسف، ئه‌ندامی په‌رله‌مان سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان، وتی "تواناسازکردنی هێزی دادوه‌ری بۆ پیاده‌کردنی رۆڵی خۆی ده‌بێته مایه‌ی دامه‌زراندنی بناغه بۆ دیموکراسییه ساواکه‌مان. تا ئێستا، به ته‌واوه‌تی له وڵات‌دا دیموکراسی سه‌قامگیر نه‌بووه. فه‌رهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستتێوه‌رنه‌دان له بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکاریی و یاسادانان و دادوه‌ری هێشتا پێنه‌گه‌یشتوه."
ئه‌حمه‌د یوسف وتی "تا ئێستاش ده‌ست ده‌خرێته ناو دادوه‌ری له عێراق و فشاری ده‌خرێته سه‌ر. به‌ڵام ئه‌مانه کاریگه‌رییه‌که‌ی زۆر بچوکتره به‌راورد به ساڵانی پێش‌و.
سه‌رۆکی یه‌کێتی پارێزه‌رانی عێراق، ئه‌سوه‌د ئه‌لمونشیدی، وتی "دادوه‌ری عێراقی له ساڵی 2003 ه‌وه بوو به ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکاری و یاسادانان. به‌س یاسا ده‌که‌وێته سه‌رو دادوه‌ریه‌وه. پێویسته ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌کان بواری بده‌نێ کاربکات به بێ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک تا بتوانێت بڕیار و حوکم بدات به گوێره‌ی یاساکان و ده‌ستور و ویژدان."
ئه‌سوه‌د ئه‌لمونشیدی وتی "هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له کاروباری دادوه‌ری گومان ده‌خاته سه‌ر ره‌وایه‌تی بڕیاره‌کانی. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دادوه‌ری عێراق به‌هێزتر بوه به یاسا و بڕیاره‌کانی و له هیچ قه‌واره‌یه‌کی قبوڵ ناکات ده‌ست بخاته کاره‌کانییه‌وه."
وێنه:[عه‌لی ئه‌لعه‌بباس-پووڵ/گێتی ئیمجیز] سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ستایشی دادوه‌ریی کرد بۆ ده‌ستپاکی و سه‌ربه‌خۆییان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران