
[که‌ره‌م ساحیب/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کچه ئاواره‌یه‌کی عێراقی له ته‌نیشت چه‌ند خانویه‌کی سه‌فه‌ریه‌وه راوه‌ستاوه له به‌غدا.
ئه‌دوارد حه‌مید له به‌غدا – 01/02/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
نزیکه‌ی 500 فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی زانست و ته‌کنۆلۆژیای عێراقی رۆژی چوارشه‌ممه (28 کانونی دووه‌م) رێپێوانێکیان سازکرد تیایدا داوایان له حکومه‌تی عێراق کرد ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌یان بۆ بگێڕێته‌وه که چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵێنیان پێ‌درابوو.
ئێستا ئاواره عێراقییه‌کانی ناوچه‌کانی تری به‌غداد بازاڕ و شوێنی نیشته‌جێبونیان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه دروستکردوه.
خۆپیشانده‌ران دروشمیان ده‌وته‌وه و داوایان له حکومه‌ت ده‌کرد ئه‌و خانوه تازه دروستکراوانه بڕوخێنێت.
هادی زاملی، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر له وه‌زاره‌ت که یه‌کێک بوو له خۆپیشانده‌ران، وتی "ئه‌و زه‌وییه‌ی ئێمه داوای ده‌که‌ینه‌وه موڵکی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی زانست و ته‌کنۆلۆژیایه. ئێمه وا بۆ شه‌ش ساڵ ده‌چێت داوا ده‌که‌ین بۆمان بگه‌ڕێننه‌وه".
پێش ساڵی 2003، حکومه‌تی عێراق زه‌وی به‌خشی به فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت وه‌ک رێزلێنانێك بۆ ساڵانی راژه‌یان، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌کان هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کیان وه‌رنه‌گرت مافی موڵکدارێتیان بسه‌لمێنێت.
پاش ساڵی 2003، گروپه تیرۆرسته‌کان کۆنترۆڵی زۆرێك له ناوچه نیشته‌نیه‌کانی به‌غدایان کرد و به‌زۆره‌ملێ خه‌ڵکه‌کانیان وه‌ده‌رنا. ئیتر ئه‌م خه‌ڵکه ئاوارانه ناچاربون له‌سه‌ر زه‌ویه چۆڵه‌کان خان‌و دروست بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی که مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
هادی وتی "مه‌به‌ست له‌م خۆپیشاندانه گه‌یاندنی ده‌نگه‌کانمانه به ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌ره‌ك کۆمار بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ربکه‌ن. ئێمه خانوبه‌ره‌مان نییه و به‌هۆی که‌می داهاتی مانگانه‌مانه‌وه ناتوانین له به‌غدا خان‌و بکڕین".
له 2008 دا حکومه‌تی عێراق هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستپێکرد بۆ ده‌رکردنی ئاواره‌کان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی نایاسایی تێیدا نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری مالیکی له سه‌ره‌تای ساڵی 2009 دا فه‌رمانێکی ده‌رکرد به ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌که.
نائیل شه‌هاب، که فه‌رمانبه‌رێکی تری به‌شداربوی رێپێوانه‌که بوو، وتی "ئێمه داوا‌کارین له سه‌ره‌ك وه‌زیران له که‌یسه‌که‌مان بڕوانێت. ئێمه نامه‌یه‌کی ڕێگه‌پێدانمان هه‌یه که له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا‌وه ده‌رچوه و فه‌رمانیداوه به لابردنی هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی که بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی زانست و ته‌کنۆلۆژیا ته‌رخانکراوه".
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه وا بۆ شه‌ش ساڵ ده‌چێت به‌دوداچون ده‌که‌ین بۆ ئه‌م که‌یسه‌مان و له‌م باره‌یه‌وه پاره‌یه‌کی زۆرمان سه‌رف کردوه، پارێزه‌رمان گرتوه و به‌دوداچونمان کردوه له‌گه‌ڵ ده‌زگا حکومییه‌کاندا، به‌ڵام تا ئێستا هیچمان بۆ نه‌کراوه".
سابیر مه‌جید، که یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌کنیکییه له وه‌زاره‌تی زانست و ته‌کنۆلۆژیا، وتی "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غداد پێشتر رایگه‌یاند که تاوانبار و پیاوکوژیان له‌و خانوانه‌دا گرتوه که له‌سه‌ر زه‌وییه‌کانمان دروستکراون. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که ناوچه‌که بووه به مۆڵگه‌ی تێرۆریزم. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت حکومه‌ت ئه‌م خانوانه چۆڵ بکات و زه‌وییه‌کان ته‌سلیمی خاوه‌نه شه‌رعییه‌کانی بکاته‌وه".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ئه‌م زیاده‌ڕه‌وییانه لانه‌بات له‌سه‌ر زه‌وییه‌کانمان، ئه‌وا ده‌بێت یان قه‌ره‌بومان بکاته‌وه به پاره یاخود پارچه زه‌وی ترمان له‌بری بداتێ".
هاوکات، حه‌کیم عه‌بدولزه‌هره، وته‌بێژی ئه‌مانه‌تی به‌غداد، وتی ئه‌مانه‌تی به‌غدا سێ ناوچه‌ی له‌سنوری پایته‌ختدا ته‌رخانکردوه بۆ دروستکردنی پڕۆژه‌کانی نیشته‌جێکردن که به‌شی ئه‌و خێزانانه ده‌کات که هیچ شوێنێکی تریان نیه لێی بژین.
حه‌کیم وتی "ئه‌مانه‌تی به‌غدا پشتگیری پاراستنی پلانی شارستانی شاره‌که ده‌کات و ڕێگه نادات به هیچ پێشێلکارییه‌کی پلانه‌که بێ گوێدان به ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی زیادڕه‌ویه‌که ده‌که‌ن".
په‌رله‌مانی عێراقی له‌کێشه‌که‌ی کۆڵیوه‌ته‌وه و به‌ڵێنی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری داوه، به‌ڵام هێشتا هیچ رێوشوێنێکی نه‌گرتۆته‌به‌ر.
رابیحه محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سکاڵا له په‌رله‌مانی عیراقی و نوێنه‌ری لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، وتی "بارودۆخی ئاسایش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وای کردبوو له ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و راپه‌ڕاندن وازبهێنن له‌هه‌ندێك له مه‌سه‌له گرنگه‌کان له‌وانه زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر موڵکی گشتی. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له په‌رله‌مانی داهاتودا کاری له‌سه‌رده‌کرێت".
وێنه: [که‌ره‌م ساحیب/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کچه ئاواره‌یه‌کی عێراقی له ته‌نیشت چه‌ند خانویه‌کی سه‌فه‌ریه‌وه راوه‌ستاوه له به‌غدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران