
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] حکومه‌تی عێراق خه‌ریکی ئاماده‌کردنی رێنماییه له‌سه‌ر روماڵکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له میدیادا.
ئێدوارد حه‌مید له به‌غدا - 2/02/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و راگه‌یاندن له عێراق چوارشه‌ممه (27 کانونی دووه‌م) رایگه‌یاند که خه‌ریکی کارکردنه له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌ر ئاماده‌کردنی رێوشوێنه‌کانی روماڵکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ده‌زگاکانی میدیادا.
رێنماییه‌کان له‌سه‌ر چۆنێتی روماڵکردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌سه‌ر ده‌زگاکانی میدیادا دابه‌ش ده‌کرێن، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ده‌نگده‌ران سه‌باره‌ت به کاندیده‌کان و رێوشوێنه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و راگه‌یاندن، بورهان شاوی، له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له به‌غداد وتی، "ده‌سته‌که به‌رنامه‌یه‌کی ئاماده‌کردووه له‌سه‌ر رێساکانی په‌خشکردن و روماڵکردنی میدیا له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی داهاتوودا. پێویسته هه‌موو ده‌زگاکانی میدیا پابه‌ندبن به رێساکانی به‌رنامه‌که‌وه و به شێوه‌یه‌کی بێلایه‌نانه راپۆرت له‌سه‌ر هه‌واڵ و هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بنوسن."
هه‌روه‌ها وتی ده‌سته‌که "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردندا رێوشوێنی یاسایی ده‌گرێته به‌ر دژی هه‌رکه‌سێك که له راستی و هاوسه‌نگی لابدات له بانگه‌شه‌کردن بۆ به‌رمانه‌ی ئه‌و قه‌واره و پارته سیاسییانه‌ی کاندیدیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که."
کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن رۆژی یه‌کشه‌ممه (7 شوبات)ی داناوه به رۆژی ده‌ستکردن به هه‌ڵمه‌ت. هه‌روه‌ها چه‌ند رێسایه‌کی ده‌رکردووه بۆ رێگه‌گرتن له لاگیری پارت یان قه‌واره‌یه‌کی سیاسی له روماڵی که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن و ئێزگه‌کان و رۆژنامه ناوخۆییه‌کاندا.
به‌ڵام چه‌ند ده‌ز‌گایه‌کی راگه‌یاندن هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستیان کردووه به په‌خشکردنی هه‌ڵمه‌ت بۆ هه‌ندێك هاوپه‌یمانێتی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا.
بورهان شاوی وتی "ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه که له سه‌ری رێککه‌وتین سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی چالاکییه‌کانی راگه‌یاندن. پێویسته ده‌زگاکانی میدیای بیستراو بینراو و چاپکراو پابه‌ندبن به‌و رێسایانه‌ی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که داڕێژراون."
کۆمیسیۆنی باڵا ژورێکی ئۆپه‌راسیۆنی دامه‌زراندووه که چه‌ند چاودێرێكی به سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بڵاو کردۆته‌وه بۆ چاودێری ئه‌و هاوپه‌یمانێتی و قه‌وارانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شدارن پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به هه‌ڵمه‌ت بکه‌ن. سزای له‌سه‌ر 16 قه‌واره‌ی سیاسی ده‌رکردووه که سه‌لمێندراوه خشته‌ی ده‌ستکردن به هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان پێشێل کردووه.
وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵا، دادوه‌ر قاسم ئه‌لعه‌بودی، وتی "پێویسته ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و راگه‌یاندن چاودێری ئه‌و بابه‌تانه بکات که په‌خش ده‌کرێن له لایه‌ن ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه و چاودێری رێچکه‌ی وتاره‌کانیان بکات."
رۆژنامه‌نوس مه‌سنی ئه‌لباوی وتی "زۆربه‌ی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن سه‌ر به‌و پارتانه‌ن که به‌شدارن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، و له داڕشتنی هه‌واڵه‌کانیان بانگه‌شه بۆ قه‌واره سیاسییه‌کان ده‌که‌ن وناتوانن بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن. چونکه پارته‌کان ئه‌م ده‌زگایانه‌یان بۆ ئه‌وه دامه‌زراندووه تا کاریان بۆ بکه‌ن و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نییه له بانگه‌شه‌کردن بۆ پارته رکابه‌ره‌کانیان."
هه‌روه‌ها وتی "چه‌ندین ئاریشه هه‌ن له بواری ئازادی راده‌ربڕیندا، له بواری گه‌یشتن به زانياری و یاساکانی راگه‌یاندندا. نابێت کارمه‌ندانی بواری میدیا یان رۆژنامه‌وانان به‌و یاسایانه‌وه ببه‌سترێنه‌وه که ئاژانسه‌کانی حکومه‌ت ده‌یانسه‌پێنن، و نابێت هیچ کۆتوبه‌ندێک بخرێته سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانیان، چونکه ئه‌مه دژی ناوه‌ڕۆکی ده‌ستوره."
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی کوردستان، وتی "پێویسته ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و راگه‌یاندن جۆرێک له خود-سانسۆر به‌سه‌ر ده‌زگاکانی میدیادا بسه‌پێنێت، و پێویسته کاربکات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگێکی یاسایی ئه‌وتۆ که ببێته مایه‌ی راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و رێچکه‌یه‌ی هه‌ندێک له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له‌سه‌ری ده‌ڕۆن."
هه‌روه‌ها وتی "پێویسته ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانان رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و قه‌واره و پارته سیاسییانه‌ی له هه‌ڵبژاردندا به‌شدارن له ده‌زگاکانیانه‌وه ناوی قه‌واره رکابه‌ره‌کانیان بزڕێنن، و لانه‌ده‌ن له رێچکه‌یه‌کی میانڕه‌و. پێویسته وه‌ك یه‌ک به ده‌نگێکی میدیای بێلایه‌نه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو کاندیده‌کان بکرێت."
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] حکومه‌تی عێراق خه‌ریکی ئاماده‌کردنی رێنماییه له‌سه‌ر روماڵکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له میدیادا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران