
[قاسم زێن/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵ له ئه‌نبار یارمه‌تی جوتیا‌ران ده‌دات بۆ کڕینی که‌ره‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ست به‌روبوم نه‌چێنن.
سه‌یف ئه‌حمه‌د له ئه‌نبار – 2/02/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵ له ئه‌نبار پێنجشه‌ممه (28 کانونی دووه‌م) رایگه‌یاند که یه‌ك ملیار دیناری عێراقی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی کشتوکاڵه‌وه ته‌رخان کراوه بۆ یارمه‌تیدانی جوتیارانی پارێزگاکه بۆ کڕینی که‌ره‌سته به نرخێكی کۆمه‌ککراو.
چه‌ند لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵ له ئه‌نبار ئه‌و که‌ره‌ستانه دیاری ده‌که‌ن که کۆمه‌که‌که ده‌یانگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری کشتوکاڵ له ئه‌نبار، شه‌یهان عه‌بود، وتی ئه‌مه به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی ده‌زگاکه‌ی بۆ پشتگیری و په‌ره‌پێدان به بواری کشتوکاڵ له پارێزگاکه.
ناوبراو وتی "ئامانج له‌هه‌وڵه‌که زیادکردنی دابینکردنی به‌روبومی کشتوکاڵی و پشتگیریکردنه له جوتیا‌ران به مه‌به‌ستی چاکترکردنی ره‌وشی کشتوکاڵ. هه‌روه‌ها چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌یه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پسپۆڕان بۆ ته‌واوکردنی پلانی پشتێنی سه‌وز له که‌ناری خۆرئاوای ره‌مادی بۆ به‌رگرتن له کشانی بیابان و خشانی لم به‌ره‌و شارۆچکه‌کانی ئه‌نبار."
عه‌لا ئه‌لدلێمی، کارمه‌ند له نوسینگه‌ی راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی ئه‌نبار، وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که له 2009 دا 2.25 ملیار دیناری عێراقی له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی په‌ره‌پێدان خه‌رج کردووه.
دلێمی وتی ئه‌م پڕۆژانه بریتین له "بنیاتنانی چه‌ند بازنه‌یه‌کی کشتوکاڵی له شارۆچکه و ناحیه‌کانی پارێزگاکه، بنیاتنانی سێ دارستان له‌سه‌ر خاکی بیابان و بنیاتنانی چوار جێگه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئالیک له‌سه‌ر 80 دۆنم زه‌وی له چه‌ند شوێنێکی پارێزگاکه‌دا."
سیستمی پڕژه‌ی ئاودێری له 70 کم خۆرئاوای ره‌مادی دامه‌زرێنراوه، پڕۆژه‌یه‌کی قه‌ڵه‌وکردنی گوێره‌که له ئه‌لده‌وار جێبه‌جێ کراوه، و 14 ماشینی کشتوکاڵی کڕاوه بۆ به‌کارهێنانی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵ و لقه‌کانییه‌وه.
دلێمی هه‌روه‌ها وتی "ئالیک به نرخێكی کۆمه‌ککراو له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه دراوه به‌خێوکارانی مه‌ڕوماڵات و ئاژه‌ڵ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، پلانێك به باشی ئاماده‌کراوه له لایه‌ن پسپۆڕانی تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵه‌وه بۆ بنیاتنانی کێڵگه‌ی ماسی له شارۆچکه‌کانی پارێزگاکه بۆ هاندانی ئه‌م پیشه‌سازییه گه‌وره‌یه."
دلێمی وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که درێژه ده‌دات به به‌خشینی قه‌رز به جوتیا‌ران. به‌ڵام جوتیا‌ران ده‌ڵێن پێویستیان به یارمه‌تی دارایی زیاتره.
حه‌یده‌ر ته‌ها، جوتیار و دانیشتوی ره‌مادی، وتی "هیوادارین هه‌نگاوێکی جدی بنرێت بۆ پشتگیری له جوتیا‌ران له به‌ده‌ستهێنانی ماشێنی کشتوکاڵی، تۆ‌و، په‌یین، و ڤاکسینی نوێ بۆ به‌روبومی جۆراوجۆر."
حه‌یده‌ر ته‌ها وتی جوتیا‌ران به زه‌حمه‌ت ده‌ستیان ده‌گات به کۆمه‌که داراییه‌کانی بانکی کشتوکاڵی .
وتی "به‌رپرسانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌بێت له ره‌وشی خراپی کشتوکاڵ له پارێزگاکه‌دا بکۆڵنه‌وه و هه‌و‌ڵبه‌دن چه‌ند رێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه که ئاسانکاری بۆ جوتیا‌ران بکات له‌پێناو په‌ره‌پێدانی به‌روبومدا.
خه‌لیل فازڵ، جوتیارێکی تر و دانیشتویه‌کی حه‌دیسه، وتی "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی پارێزگاکه بۆ پشتگیری له که‌رتی کشتوکاڵ هه‌نگاوێکی نایابه. ده‌بینین پشتگیری حکومه‌ت له جوتیا‌ران و که‌رتی کشتوکاڵ گه‌شه‌ی به خۆوه بینیوه. به هه‌رحاڵ، پێویستمان به پشتیوانی زیاتره."
خه‌لیل وتی "هه‌ندێک جوتیار تا ئێستا ئامێری کۆن و سه‌ره‌تایی به‌کارده‌هێنن بۆ کێڵان و چاندنی کێلگه‌کانیان. هه‌روه‌ها به ده‌ست ئاودێری به‌روبومه‌کانیان ده‌ده‌ن. ئه‌م رێگه‌یه زۆر سه‌خته، له‌به‌ر ئه‌و که‌می ئاوه‌ی عێراق به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. بۆیه ئێمه پێویستمان به پشتگیری زیاتره."
وێنه: [قاسم زێن/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵ له ئه‌نبار یارمه‌تی جوتیا‌ران ده‌دات بۆ کڕینی که‌ره‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ست به‌روبوم نه‌چێنن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران