
[سەباح عەرار/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] عێراقیەکان ئێستا هێماکانى هەڵمەتى هەڵبژاردنى داهاتوو لە سەر شەقەمەکان دەبینن.
حوسام حەداد لە بەسره – 2/02/10
بۆ سایتی مهوتنی
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان شاری بهسرهی بهتهواوهتی ئامادەکردووە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانى 7ى ئازار.
لە ئۆفیسەکەى خۆیدا لە ناوەڕاستى شارى بەسره، حازم ئەلروبێعى، بەڕێوەبەرى ئۆفیسى بەسرهى کۆمسیۆن، وتى "هەموو ئاماداکارییە پێویستەکان بۆ هەڵبژاردن تەواو بوون."
کۆمسیۆن 26 ملیۆن کارتی دەنگدانى بە 19 رەنگى جیاواز بۆ هەموو پارێزگاکانى عێراق و هەردوو کهرتی بهغدا - کەرخ و ڕەسافە - لە چاپداوە.
کۆمسیۆن هێماى گەورەى لە سەر شەقەمەکانى بەسره داناوە کە وێنهی هاوڵاتى و منداڵ و سندوقەکانى دەنگدان پیشاندەدات – وەکو هەوڵێک بۆ هاندانى هاوڵاتیان کە بەشدارى لە هەڵبژاردنهکاندا بکەن.
ههروهها کۆمسیۆن چەند بنکەیەکى تایبەتیى دیاریکردووە بۆ 92 خێزان که وهک ئاواره ناونووس کراون.
چوارسەدو شەست و سێ پاڵێوراو کە نوێنەرایەتى 24 قهوارهی سیاسى دەکەن، که 124 ژن لهنێوانیاندان، کێبرکێ دهکهن لەسەر 24 کورسى پەرلەمانى کە بۆ پارێزگاى بەسره تەرخانکراوە.
روبێعى وتیشى "بە بەردەوامى کۆبونەوەى چڕوپڕ لەگەڵ فەرماندەکانى ئاسایشى پارێزگا لە فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنەکان و پۆلیس و سوپا ئهنجامدهدرێن لهپێناو داڕشتنی پلانێکى ئهمنی گونجاودا. ئەمە سەرەڕاى جێبەجێکردنى پلانى ئهمنی نێوهند، کە لەلایەن حکومەت و وەزارەتى ناوخۆوه پەسەند کراوە. هەروەها هاوکارى لەنێوان ئەنجومەنى پارێزگا و پارێزگاش هەیە بۆ سەرخستنى هەڵبژاردنەکان."
کۆمسیۆن سیستەمێکى تیروپشکى ئەلیکترۆنى بۆ دابەشکردنى کارمەند و بەرپرسەکانى خۆى لە کاتى هەڵبژاردندا پەیڕەو دەکات بۆ رێگرتن لە هەر ساخته و گەندەڵیەک لە پرۆسەکەدا.
کۆمسیۆن باجی تایبەتیش بۆ چاودێرانى میدیاکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و هەروەها چاودێرانى نێودەوڵتەیش دروستدەکات. کۆمسیۆن هاوکارى لەگەڵ سێ رێکخراوى خۆماڵى دەکات – شەمس و عەین و تەموز – کە بروانامهی نێودهوڵهتیان ههیه له چاودێریکرنی هەڵبژاردندا.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مەوتنى، عەلا حسێن، بەرپرسى بەشى راگهیاندنی ئۆفیسى بەسرهى کۆمسیۆن، وتى "ئێستا کۆمسیۆن لە ناوچە جیاکانى شارەکەدا سیمینار لەگەڵ توێژە جیاکان و ریکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنیدا رێکدەخات بۆ ناساندنى پرۆسەى هەڵبژاردن." کۆمسیۆن هەروەها پیاوانى ئاینى و شێخى عەشیرەتەکان و کارمەندانى حکومى و گەنجان و ئافرەتان و قوتابیانیش بۆ بەشداریکردن لەم سیمینارانهدا بانگهێشت دەکات.
پارێزەر، تاریق ئەلبرێسهم، کاندیدى لیستى هاوپەیمانى نیشتیمانى عێراقى و نوێنەرى پارتى دیموکراتى نیشتیمانى، وتى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا "لە چوارچێوەى ئەو هەوڵانەوە دێت بۆ دامەزراندنى دەوڵەتێکى مەدەنى و مۆدێرن و بنیاتنانى رێساکانى پرۆسەى دیموکراتى و نەهێشتنى سیستەمى ئەتنى و مەزهەبى، هەروەها پاڵپشتیکردن لە بنەماکانى هاوڵاتیبوون لە بەڕێوەبردنى کاروبارى وڵات و پرۆسەى سیاسى."
مەروان عەبدولحافیز، کاندیدى هاوپەیمانى ئەلعێراقیە لە بەسره، وتى "من خۆم کاندید کردووە وەکو هەوڵێک بۆ ریفۆرمکردنى پرۆسەى سیاسى کە ئێستا بە دەستى چەندین کێشەوە دەناڵێنێ. ئێمە هەوڵدەدەین پشتگیری له پرۆگرامێک بکهین بۆ دووبارە بنیاتنانهوهی ناسنامەى نیشتیمانى به پرنسیپ و دور لە ئەجێندە هەرێمایەتیەکان."
خالید خزەیر ئەلسالحى، هاوڵاتیەکى بەسرە، وتى ئەو ئامادەیە بچێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگى خۆى بدات. "من دەمەوێ بچم و بەشدارى بکەم بۆ ئەوەى دەنگەکەى خۆم زامن بکەم و مافى هەڵبژاردنى نوێنەرەکانى خۆم بەفیڕۆ نەڕوات. ئەگەر بەشدارى لە هەڵبژاردنهکاندا نەکەم، ماناى وایه که بهشدارنابم لە باشکردنی بارودۆخی وڵاتەکەمدا."
وێنە: [سەباح عەرار/ ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] عێراقیەکان ئێستا هێماکانى هەڵمەتى هەڵبژاردنى داهاتوو لە سەر شەقەمەکان دەبینن.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه















سهرنجی خوێنهران