
[عه‌لی یوسف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هاوڵاتیان له پارکی زه‌ورا ده‌حه‌وێنه‌وه، ئه‌و جێیه‌ی که بڕیاره هوتێلێکی گه‌شتیاری تێدا دروست بکرێت.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غداد – 2/02/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پارێزگای به‌غدا رۆژی چوارشه‌ممه (27 کانونی دووه‌م) به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی بینایه‌کی دانا که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ببێته گه‌وره‌ترین هوتێل له به‌غدا. هوتێله‌که له دوو تاوه‌ر پێکدێت و به گوژمه‌ی 150 ملیۆن دۆلار بنیاتده‌نریت.
پارێزگاری به‌غدا سه‌ڵاح عه‌بدولره‌زاق، که له رێوڕه‌سمه‌که‌ی پارکی زه‌ورادا ئاماده بوو، وتی "پرۆژه‌که به‌شێک له‌و که‌موکورتیه به‌رچاوه‌ی له هوتێلی پله-یه‌کدا به‌دیده‌کرێت له به‌غدا پڕده‌کاته‌وه."
"هوتێله‌که ده‌بێته رواڵه‌تێکی تری دیمه‌نه جوانه‌کانی به‌غدا. هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش به گه‌شتیاران و میوانانی شاره‌که ده‌کات له‌ڕێی چه‌ندنین به‌شی خزمه‌تگوزاری و گه‌شتیاری و بازرگانییه‌وه که هوتێلێکه له‌خۆیده‌گریت."
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدا گرێبه‌ستی بنیاتنانی هۆتێله 150 ملیۆن دۆلارییه‌که‌ی به کۆمپانیای ئه‌لعه‌ته‌به‌ی سعودی به‌خشی، و مافی وه‌به‌رهێنانی داوه‌تێ بۆ 40 ساڵ. کۆمپانیایه‌کی مالیزی نه‌خشه‌ی هوتێله‌که داده‌ڕێژێت.
هوتێله نوێیه پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌که له ناوه‌ڕاستی پارکی زه‌ورادا بنیاتده‌نرێت له نزیک ناوچه‌ی سه‌وز. به‌رپرسانی پارێزگای به‌غدا هیوادارن هوتێله‌که وه‌به‌رهێنان زیاتر بکات و هانی گه‌شتیاریی بدات.
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له به‌غدا، شاکر ئه‌لزه‌مایلی وتی پرۆژه‌که له نزیکه‌ی دوو ساڵ و شه‌ش مانگدا ته‌واو بێت، و 550 تا 750 ژوری تێدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها هۆڵی کۆبونه‌وه‌ش له‌خۆده‌گرێت.
"هوتێله‌که هه‌روه‌ها 10 سویتی سه‌رۆکایه‌تی له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆڵێکی گه‌وره، چه‌ند چێشتخانه‌یه‌کی پله یه‌ک، بنکه‌یه‌کی پزیشکی، بنکه‌یه‌کی کارگوزاری، که تێیدا خزمه‌تگوزارییه‌کانی گه‌یاندن و ئینته‌رنێت دابین ده‌کرێت، جگه له بازاڕێکیش."
هوتێله‌که هه‌روه‌ها باخ و گۆڕه‌پانی تێنسی تێدا ده‌بێت. پێشبینی ده‌کرێت هوتێله‌که چه‌ندین هه‌لی کار بۆ عێراقییه‌کان دروستبکات، هه‌م له کاتی بنیاتنانیدا و هه‌م دوای ته‌واوبوونیشی.
سه‌ڵاح عه‌بدولره‌زاق وتی "دانانی به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین هوتێل وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ تیرۆر و ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له په‌لاماردانی سێ هوتێله‌که‌ی به‌غدا ئه‌نجامدران چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر."
هێرشه تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر هوتێله‌کانی حه‌مرا و بابل رۆژی دووشه‌ممه (25 کانونی دووه‌م) ده‌یان کوژراو و برینداری سڤیلی لێکه‌وته‌وه.
سه‌لاح عه‌بدولره‌زاق وتی "پارێزگای به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له بنیاتنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره‌که له رێی ته‌واوکردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و خزمه‌تگوزاری له شاره‌که‌دا."
جێگری قایمقامی به‌غدا نه‌عیم ئه‌لکه‌عبی وتی هوتێله‌که، که پێی ده‌وتریت هوتێلی رافیده‌ین، له دوو تاوه‌ر پێكدێت، تاوه‌ری دیجله و تاوه‌ری فورات. ئه‌م دوو تاوه‌ره له زیاتر له 26 نهۆم پێكدێن، و چێشتخانه و مه‌له‌وانگه، و خزمه‌تگوزاریی تر له‌خۆده‌گرن. هوتێله‌که له‌سه‌ر رووبه‌ری 12,500 مه‌تر چوارگۆشه بنیاتده‌نرێت.
که‌عبی وتی "بنیاتنانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی له‌م جۆره پاشخانی باشی ده‌بێت بۆ شاره‌که. هاوکات، بنیاتنانی ئه‌م جۆره پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی و بیانی راده‌کێشێت بۆ بنیاتنانی پڕۆژه‌ی تری گه‌شتیاری که ده‌بنه مایه‌ی به‌دیهێنانی ده‌سکه‌وتی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی بۆ خه‌ڵکی به‌غدا."
که‌عبی وتی ئه‌مانه‌ی به‌غدا پلان داده‌نێت بۆ هاوکاریکردنی پارێزگای به‌غدا بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تری له‌مجۆره.
هوتێل ره‌شید، که له ساڵی 1982 دا بنیاتنرا، دوایین هوتێلی پله یه‌که که له به‌غدادا دروستکرابێت.
وێنه: [عه‌لی یوسف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هاوڵاتیان له پارکی زه‌ورا ده‌حه‌وێنه‌وه، ئه‌و جێیه‌ی که بڕیاره هوتێلێکی گه‌شتیاری تێدا دروست بکرێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران