
[عیسام ئه‌لسودانی] له سیمیناره‌که‌دا تاوتوێی ئاینده‌ی ئابوری و نه‌وتی عێراق کرا.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غدا—3/2/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
په‌یمانگه‌ی جاکسازیی ئابوری شه‌ممه (30 کانونی دووه‌م) سیمینارێکی سازکرد بۆ تاوتوێی ئاینده‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی عێراق، دوابه‌دوای به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی یه‌که‌مین و دووه‌مین گه‌ڕی مۆڵه‌تدان بۆ په‌ره‌پیدانی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی وڵات.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن ئه‌لشه‌هرستانی، که له سیمیناره‌که‌دا ئاماده بوو، به مه‌وتنی وت "هه‌موو لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کاروباری ئابوری و نه‌وته‌وه پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن ئابوری عێراق له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ببوژێته‌وه. که‌رتی نه‌وت ژیله‌مۆی بنه‌ڕه‌تیی ره‌وره‌وه‌ی ئابوری ده‌بێت."
سیمیناره‌که، که له هوتێل ره‌شید به‌سترا له به‌غدا، چه‌ندین به‌رپرسی عێراقی و پسپۆرانی بواری نه‌وت و ئابوری تێیدا به‌شدار بوون.
حسێن شه‌هرستانی وتی "گه‌شه‌ی ئابوویی عێراق له رێی ئه‌و داهاته مه‌زنانه‌ی له په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌کانی نه‌وته‌وه دروستده‌بێت دێته دی. په‌ره‌پێدانی ئه‌م کێڵگه نه‌وتانه هه‌روه‌ها هه‌لی کار بۆ ئه‌ندازیاران، ته‌کنیکاران و کۆمپانیای تری خزمه‌تگوزاری دابین ده‌کات."
ناوبراو پێشبینی ئه‌وه ده‌کات به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له 2.5 به‌رمیل نه‌وته‌وه له رۆژێکدا زیاتر بکات بۆ زیاتر له 10 ملیۆن له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی داهاتوودا.
شه‌هرستانی وتی هه‌وڵێكی نیشتمانی له ئارادایه، به هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی کێڵگه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وت و غاز له عێراق.
عه‌بدولهادی ئه‌لحه‌سه‌نی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق، به مه‌وتنی وت ژێرخانی نه‌وت چاکتر ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌بابێت له‌گه‌ڵ پێشبینی زیادکردنی به‌رهه‌می نه‌وت بۆ 10 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێکدا.
ناوبراو وتی له‌ئێستادا زیاتر له 20 وڵات به 156 ملیار دۆلار له بواری جۆراوجۆری ئابوری‌دا وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن. هه‌شتا له‌سه‌دی ئه‌م وه‌به‌رهێنانه له بواری نه‌وتدایه، 40%ی له به‌سره، 19% ی له ره‌مادی، وبه‌شه‌کانی تری له شاره‌کانی تری عێراقدا.
حه‌سه‌نی هه‌روه‌ها وتی عێراق "به تاکه وڵاتێکی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت داده‌نرێت که گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری به‌خشیوه له جیاتی به‌شداری له به‌رهه‌مهێناندا."
محه‌مه‌د ساڵح جه‌واد، پرۆفیسۆر له کۆلیژی ئه‌ندازیاریی نه‌وت له زانکۆی به‌غداد، وتی گرێبه‌سته‌کانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت "یه‌که‌مین هه‌نگاون بۆ چاکسازیی ئابوری له عێراق له رێی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی نه‌وتی عێراقه‌وه."
"پیشه‌سازیی نه‌وتی عێراق له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا روبه‌ڕوی چه‌ندین ئاریش بۆته‌وه له ئه‌نجامی جه‌نگ و ئابڵوقه‌ی ئابووی. بۆیه، پێویستی به پشتگیریی بیانییه، نه‌ک ته‌نها دارایی، به‌ڵکو ته‌کنیکییش."
فه‌لاح ئه‌لعامری، سه‌رۆکی به‌شی بازاڕگه‌ری له وه‌زاره‌تی نه‌وت، له چاوپێکه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی "عێراق هه‌روه‌ها گه‌شه به ده‌روازه‌کانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی بۆ زیاتر له 5 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رز ده‌کاته‌وه به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنان بگونجێت."
عامری هه‌روه‌ها وتی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌م زوانه به‌نده‌رێکی سه‌ر روی ئاو که‌وتوش له باشوری عێراق ته‌واو ده‌کات، که ده‌بێته مایه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای هه‌نارده له باشوری عێراقه‌وه بۆ زیاتر له 4 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێکدا.
وێنه: [عیسام ئه‌لسودانی] له سیمیناره‌که‌دا تاوتوێی ئاینده‌ی ئابوری و نه‌وتی عێراق کرا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران