
وێنە: [ئەحمەد ئەلڕوبەیعى/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز] عێراقیەکان شین دەگێڕن پاش ئەوەى خۆکوژێک لە دووشەممە( 1 شوبات) ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى مەدەنى دەکوژێت
محەمەد ئەلقەیسى لە بەغدا – 3/2/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
بەلایەنى کەمەوە 41 عێراقى کوژران و زیاتر لە 100 کەس برینداربوون لە دووشەممە (1 شوبات) دا بە هۆى هێرشێکى تیرۆریستیه‌وه کە کرایە سەر سه‌ردانکه‌رانی پیادەى شیعە کە که به‌ڕێوه‌بوون بۆ که‌ربه‌لا بۆ به‌شداریکردن له ساڵیادی چلەى ئیمام حسێن.
تەقینەوەکە لە بوب ئەلشامى باکورى بەغدا رویدا، کە لەوێدا ئەو سه‌ردانکه‌رانه‌ی لە پارێزگاى دیالەوە دەهاتن خەریکى پشودان و نانخواردن بوون.
محەمەد عەلى، فەرماندەى فەوجى فریاکەوتنى بوب ئەلشام، وتى" خۆکوژێکی ژن کە پشتێنێکى بۆمبڕێژکراوی به‌ستبو و خۆی له خه‌ڵک گۆڕی بوو به‌وه‌ی عه‌بایه‌کی داب‌و به‌سه‌ریدا و نیقابێکیشی پێچابوو، خۆی ته‌قانده‌وه پاش ئەوەى خۆى کرد به‌ناو حەشاماتێکى گه‌وره‌ی عێراقیه‌کاندا."
بە گوێرەى قسەکانى محەمەد عەلى هێرشەکە بەزۆرى بووە هۆى کوشتنى ژن و منداڵ. وتیشى پێدەچێت ژمارەى قوربانیان زیاد بکات چونکە زۆربەى بریندارەکان برینەکانیان مه‌ترسیداره.
محەمەد عەلى وتیشى" ئەم تەقینەوەیە توندترین جۆرى ئەو زنجیرە هێرشانەیە کە ده‌کرێته سه‌ر ئه‌و سه‌ردانکه‌ره عێراقیانه‌ی ساڵیادی چله‌ی ئه‌م ساڵ ده‌که‌نه‌وه."
جاسم فازڵ، بەرپرسێکى ئاسایشى ئەنجومەنى ناحیەى بوب ئەلشام، وتى "هەموو ئەوانەى لەناو خێمه‌که‌دا بوون یان کوژران یان برینداربوون. سەرتاسەرى شوێنەکە له خوێن هه‌ڵکشابوو و قیژه‌ی ژن و منداڵانیش بۆ چەندین خولەک بەردەوام بوو تا ئوتومبێلەکانى فریاگوزاری گەیشتنە شوێنەکە."
جاسم فازل بەڵینیدا " لە تۆڵەى قوربانیە بێتاوانەکاندا" پلاندانەرانى ئەم هێرشە دەستگیربکات.
حەسەن هاشمى تەمەن 33 ساڵان، کە لە هێرشە تیرۆریستیەکەدا بریندار ببوو، لەگەڵ دایکى و هاوسەرەکەیدا زیاتر لە 30 کیلۆمەتریان بڕیبوو تا گەیشتبونە خێمه‌که. ئەوان پشوویان ده‌دا که تەقینەوەکە رویدا.
حەسەن وتیشى " لە ناکاو، تۆپێکى ئاگرینمان بینى. لە هۆش خۆم چوم و لە نەخۆشخانە چاومکرده‌وه."
کاتێک قسەى بۆ مەوتنى دەکرد، حەسەن بە برینداری لە نەخۆشخانەى ئەلسەدر لە سەر پشت کەوتبو و چارەسەرى برینە قوڵەکانى سەر و پەلەکانى بۆ دەکرا. نەشیدەزانى دایک و هاوسەرەکەى لە تەقینەوەکەدا کوژراون.
ئه‌و پزیشکه‌ی که حەسەنی چاره‌سه‌ر ده‌کرد، د. فیراس ئەحمەد، بە مەوتنى وت کە " هاوسەرەکەى حه‌سه‌ن و دایکى لە تەقینەوەکەدا کوژراون. ترسى ئەوەمان هەیە ئەگەر به‌مه بزانێت حاڵی په‌رێشانتر دەبێت."
نەخۆشخانەى ئەلسەدر ژمارەیەک لاشە و خەڵکى بریندارى بۆ هاتووە.
د. فیراس وتیشى" ئێمە بە هۆى لاشەى پارچەپارچەبوى منداڵانەوە لە چواردەورماندا توشى شڵەژان بووین."
سەباح عەبدولزەهرە، برینپێچێکی نەخۆشخانەکه، وتى "ئێمە لە تەقینەوەکەى ئەمڕۆدا گوێمان لە به‌سه‌رهاتی ناخۆش و دڵتەزێن بوو. زۆربەى ئەو خەڵکانەى کوژرابوون لە یەک بنەماڵە بوون، هەروەها خێزانى واش هەبوو لەم هێرشە تیرۆریستیەدا بە تەواوى بنبڕ ببوون."
وتیشى "بەڵام بە ئازارترین شت ئەوە بوو کە ژنان دەپاڕانەوە که لە سەر زەویەکە جێیان بهێڵین و فریاگوزارى سەرەتایى بۆ منداڵه‌کانیان بکەین."
بە گوێرەى قسەکانى عەبدولزەهرە، تیمەکانى فریاگوزاری پێنج یان شەش کەسیان ده‌خسته ناو ئوتومبێلێکه‌وه و خەڵکێکى زۆریان لە مردنێکی حه‌تمی رزگار کرد.
ئەو وتى " تیمە پزیشکیەکە بڕیاریاندا کاتژمێرەکانى کارکردنیان درێژبکەنەوە تا هه‌مو قوربانیان له شوێنی هێرشه‌که‌وه بگوێزنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و بریندراره‌کان تیماربکەن."
هاوکات، خەڵکى عێراق بە دڵتەنگى و توڕەییەکى زۆرەوە هەواڵى ئەم هێرشە تیرۆریستیەیان بیست. بە دەیان خوێنبەخش ئامادەبون بۆ خوێندان پاش ئەوەى نەخۆشخانە بڵاویکردەوە کە پێویستى بە خوێنبەخش هەیە.
سەلمان ئەلعەجیلى تەمەن 43 ساڵان، بە مەوتنى راگەیاند "قاعیدە تەنها ئەوەى سەلماندوە کە ئامێرێکى کوێرى کوشتن و خوێن رشتنە، بەبێ ئەوەى جیاوازى بکات لە نێوان منداڵ و گه‌وره‌کاندا. هەوڵدەدەن وڵات فڕێبده‌نه هه‌ڵدێرێکی قوڵه‌وه و لە وڵاتێکه‌وه که پڕه لە ژیان و دیموکراسى بیگۆڕن بۆ وڵاتێک که رەنگەکانى ژیانی تێدانیه."
وتیشی "بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوان شکست ده‌هێنن و بە پێچەوانەى ئاواتى تیرۆریستانه‌وه عێراق پەلکێش ناکرێت بۆ شه‌ڕی تایه‌فی."
سەمیرە جەوادى تەمەن 55 ساڵان وتى " قاعیدە به هیچ شێوه‌یه‌ک خێری ئێمەی ناوێت. ئەوان دروشمى سوننەگەرانە بەکاردێنن بۆ نانه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ شیعەکانى عێراقدا. بەڵام ئێمە زۆر لەوە زیرەکترین کە بەو درۆیانە هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێین. سوننەکانیش، هەروەکو شیعەکان، قوربانى دەستى توندوتیژى و تیرۆریزمن. ئیمە دەبێ قاعیدە لەناو ببەین هەروەکو چۆن مێرو لەناو ده‌به‌ین."
لە هەواڵێکى تر‌ى ئەمنیدا، پۆلیسى عێراقى لە نەینەوا خۆکوژێکى دەستگیرکرد کە پشتێنێکى بۆمبڕێژی به‌ستبو و توانیان تەقەمەنیەکە پوچەڵ بکەنەوە بەبێ ئەوەى هیچ زیانی گیانی یان دارایی لێبکه‌وێته‌وه.
خەلدون ئەلعوبەیدى لە پۆلیسى نەینەوا بە مەوتنى راگەیاند کە" خۆکوژێک کە پشتێنێکى بۆمبڕێژی به‌ستبو، سەرلەبەیانى دووشەممە، لە خاڵێکى پشکنینى گەڕەکى ئەلنور، لە رۆژهەڵاتى تەلەعفەر، نزیکدەبێتەوە. بەڵام، هێزەکانى ئاسایشى خاڵى پشکنینەکە توانیان رایبگرن و دەستگیریبکەن."
عوبەیدى ووتیشى لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ خۆکوژەکەدا بەردەوامن بۆ" دۆزینەوەى ئەو رێکخراو و گروپانه‌ی لە پشتیەوەن."
وێنە: [ئەحمەد ئەلڕوبەیعى/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز] عێراقیەکان شین دەگێڕن پاش ئەوەى خۆکوژێک لە دووشەممە( 1 شوبات) ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى مەدەنى دەکوژێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران