
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له ئه‌نبار گومانلێکراوه‌کانیان ده‌ستگیرکرد و رفێنراوه‌کانیشیان ئازادکرد
سه‌یف ئه‌حمه‌د له ئه‌نبار – 3/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
پۆلیسی عێراقی له فه‌لوجه یه‌كشه‌ممه (31 کانونی دووه‌م) رایگه‌یاند که توانیان پیاوێکی عێراقی له رۆژئاوای فه‌لوجه و منداڵێك له باکوری رومادی ئازاد بکه‌ن پاش رفاندنیان به‌ماوه‌یه‌كی که‌م له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه.
گه‌نجه‌که، ئه‌حمه‌د دوله‌یمی، سه‌رله‌ئێواره‌ی هه‌ینی رابردوو رزگار کرا.
عه‌قید مه‌حمود ئه‌لعیساوی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فه‌لوجه وتی "پاش کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و هاوکاری هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ئاسایشی عێراق" پۆلیس توانی ئه‌حمه‌د دوله‌یمی ئازادبکات.
عه‌قید مه‌حمود وتی که هێزه‌کانی پۆلیس له هه‌ڵمه‌تێکدا ئه‌حمه‌د دوله‌یمییان دۆزییه‌وه به‌چاوبه‌ستراوی و ده‌ست و پێیشی شه‌ته‌ك درابوو، به‌ڵام هیچ کام له رفێنه‌ره‌کانیان نه‌دۆزیه‌وه.
ئه‌حمه‌د دوله‌یمی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به مه‌وتنی وت "چه‌کداره‌کان به‌رانبه‌ر ماڵه‌که‌ی خۆم له گه‌ڕه‌کی شورته له ناوه‌ڕاستی شاری فه‌لوجه ڕفاندمیان. رفێنه‌ره‌کان کێشایان به‌سه‌رمدا و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێکردم که به‌بێ ئاژاوه له‌گه‌ڵیاندا سوار‌بم".
ئه‌حمه‌د وتی رفێنه‌ره‌کان بردیان بۆ جێگه‌یه‌ك له شوێنی خۆڵ وخاشاك رشتن ده‌چوو.
ئه‌حمه‌د وتی "هه‌ستم کرد به بۆگه‌نی ئه‌و شوێنه‌ی منی لێ شاردرابووه‌وه".
به‌درێژایی ماوه‌ی رفاندنه‌که‌ی ته‌نها یه‌ك ژه‌م خواردن و دوو په‌رداخ ئاویان پێدابوو.
ئه‌حمه‌د دوله‌یمی وتی "نه‌متوانی له‌ده‌ست بانده‌که هه‌ڵبێم، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت توانیم روخساری یه‌کێك له رفێنه‌ره‌کان بناسمه‌وه. من ئێستا ده‌توانم ئه‌و تاوانباره له ناو ده‌یان که‌سدا بناسمه‌وه".
به‌گوێره‌ی پۆلیس، رفێنه‌ره‌کان هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌حمه‌د دوله‌یمییان رفاندبوو به‌و هیوایه‌ی که‌سوکاری ناچار بکه‌ن به پێدانی پاره‌یه‌کی زۆر له‌به‌رانبه‌ر به‌ره‌ڵاکردنیدا.
عه‌قید مه‌حمود وتیشی "هه‌ندێك له تاقمه تاوانباره‌کان که‌سانی گه‌نج و منداڵانی به‌رپرسه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌ڕفێنن به مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر که‌سوکاری رفێنراوه‌کان تا بڕه پاره‌یه‌کی زۆربده‌ن به‌رانبه‌ر به به‌ره‌ڵاکردنیان." هه‌روه‌ها وتی "پیاوانی ئاسایش ده‌سته‌وسان نین به‌رانبه‌ر ئه‌و تاقمانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشی هاوڵاتیان".
پاش ئازادکردنی کوڕه گه‌نجه‌که، هێزه‌کانی پۆلیسی عێراقی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌یان پێکهێنا له ئه‌فسه‌ره پله به‌رزه‌کان بۆ گه‌ڕان به‌دوای رفێنه‌ره‌کاندا.
له ئۆپه‌راسیۆنێکی تردا، هێزه‌کانی پۆلیس توانیان منداڵێك ئازادبکه‌ن ته‌نها 4 کاتژمێر پاش رفاندنی له پارکێکی گشتی رۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی دۆره، باکوری شاری ره‌مادی.
نه‌قیب جه‌مال ئه‌لدوله‌یمی له پۆلیسی ره‌مادی بۆ مه‌وتنی دوا و وتی "پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك هه‌واڵیدا به پۆلیس که که‌سانێکی گومان‌لێکراو منداڵێك له پاركێك ده‌به‌نه ده‌ره‌وه، هێزێکمان دروستکرد له پۆلیسی ره‌مادی و زانیاریمان کۆکرده‌وه له‌سه‌ر منداڵه رفێنراوه‌که که له خێزانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاره‌که‌یه. پاشان هێرشمان کرده سه‌ر مۆڵگه‌ی گومانلێکراوه‌کان و توانیمان منداڵه رفێنراوه‌که ئازادبکه‌ین".
پۆلیس دوو که‌سی ده‌ستگیر کرد که په‌یوه‌ندیان هه‌بوو به رفاندنه‌که‌وه.
موقه‌ده‌م خالید ئه‌لجبوری له یه‌که‌ی دژه تیرۆر له ئه‌نبار وتی "ئه‌م باندانه ناتوانن خۆیان بشارنه‌وه له چاوی ده‌زگاکانی ئاسایشی عێراق که کۆنترۆڵی سه‌رجه‌م شارۆچکه‌کانی پارێزگاکه‌یان کردوه. هاوڵاتیان هاوکارییه‌کی به‌رچاوی ده‌زگاکانی ئاسایش ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و ئازادکردنی هاوڵاتییه رفێنراوه‌کان".
هه‌واڵی ئازادکردنی قوربانییه‌کان خۆشییه‌کی گه‌وره‌ی خسته دڵی دانیشتوانی پارێزگا‌که‌وه.
به‌یدا ئه‌لعانی ، که مامۆستایه له فه‌لوجه، وتی "هه‌ستم کرد به خۆشحاڵی منداڵان کاتێك کارمه‌نده‌کانی هێزی ئاسایشیان ماچ ده‌کرد، ئه‌وانه‌ی منداڵه‌که‌یان ئازاد کرد له فه‌لوجه." هه‌روه‌ها وتی "باری ئاسایش گه‌ڕایه‌وه دۆخی جارانی و خه‌ڵکی ئێستا دڵنیاترن له جاران پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌وێرا منداڵه‌کانیان بنێرن بۆ قوتابخانه‌کان به هۆی هه‌واڵی رفاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌وه".
نه‌بیل عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن 30 ساڵ که دانیشتوی فه‌لوجه‌یه وتی "بانده پیاوکوژه‌کان له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش‌دا وه‌ك مشکیان لێهاتووه. ئێستا ئه‌وان له رفاندنی منداڵان زیاتر کاری تریان نییه".
شێخ خالد ئه‌لدوله‌یمی که یه‌کێکه له پیاوماقوڵانی عه‌شیره‌ته‌کانی ئه‌نبار وتی "نائومێدی گروپه تاوانباره‌کان وای لێکردون هاوڵاتیان بڕفێنن و پاره‌کانیان بدزن".
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه هیوادارین خه‌ڵکی ئه‌نباریش ئازابن و حکومه‌ت ئاگادار بکه‌نه‌وه له هه‌ر چالاکییه‌کی گومان‌لێکراو تا ئه‌و تاوانبارانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌روه‌ری وڵات ده‌که‌ن به زوترین کات ده‌ستگیر بکرێن".
له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تردا، هێزه‌کانی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار توانیان 9 هاوڵاتی ئازاد بکه‌ن و 3 رفێنه‌ری گومانێکراویش ده‌ستگیربکه‌ن.
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له ئه‌نبار گومانلێکراوه‌کانیان ده‌ستگیرکرد و رفێنراوه‌کانیشیان ئازادکرد.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران