
[سه‌لام ئه‌لدلێمی] ئاهه‌نگی ده‌رچوونی نوێترین پۆلی فڕۆکه‌وان و وانه‌بێژی گه‌شتی ئاسمانی.
سه‌لام ئه‌لدلێمی له که‌رکوک – 4/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
دووشه‌ممه (1 شوبات) هێزه‌کانی ئاسمانی عێراق رێوره‌سمێکی سازکرد به بۆنه‌ی ده‌رچوونی پۆلی 71 هه‌مینی فڕۆکه‌وانی هه‌لیکۆپته‌ر - که دووه‌مین پۆلی فڕۆکه‌وانه له 2003 وه ده‌ربچن - و 57 هه‌مین پۆلی وانه‌بێژانی گه‌شتیاری ئاسمانی.
رێوره‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچوونه‌که له بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌لحورییه له که‌رکوک به‌ڕێوه چوو.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراقی وتی "ئه‌مڕۆ جێی شانازییه بۆ هێزه‌کانی ئاسمانیی عێراق. رۆژێکی مه‌زنیشه له بنیاتنانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق، به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گه‌نجان که خزمه‌تی عێراق ده‌که‌ن و به‌شدار ده‌بن له پاراستنی خاکه‌که‌ی، ئاسمانه‌کانی، گه‌له‌که‌ی، و ده‌سکه‌وته دیمۆکراسییه‌کانی."
سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق، فه‌ریقی یه‌که‌م بابه‌کر زێباری، که له ئاهه‌نگه‌که‌دا ئاماده‌بوو، به مه‌وتنی وت "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رچوون ده‌بنه میراتگری ویست و ئه‌زمونی هێزه‌کانی ئاسمانیی عێراق."
بابه‌کر زێباری وتی "ئێمه به‌ره‌وپێشچوونێکی مه‌زن ده‌بینین له مانگی داهاتوودا کاتێك فرۆکه مۆدێرن و پێشکه‌وتووه‌کان ده‌گه‌ن". عه‌مید روکن عه‌لی حسێن، راگری کۆلێژی هێزی ئاسمانی، وتی "سه‌ره‌ڕای کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵکی عێراق، ئێمه ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی 17 ئه‌فسه‌ری فڕۆکه‌وان و 17 وانه‌بێژی گه‌شتی ئاسمانی ده‌گێڕین. هێزی ئێمه ئه‌مڕۆ رۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕێت له وشکانی، ده‌ریا، و ئاسمانه‌کاندا. ئه‌مه پشتگیری هێزه‌کانی سوپای عێراق و شه‌ڕه‌که‌یه‌تی دژی تیرۆر."
حه‌ڤده فڕۆکه‌وانه‌که له باگراوندی ئیتنی جۆراوجۆره‌وه هاتوون - که سیانیان کوردن و ده‌بنه یه‌که‌مین سێ فڕۆکه‌وانی کورد له هێزه‌کانی ئاسمانیی عێراقیدا – و یه‌ک ساڵ و نیو مه‌شقیان کردووه له‌سه‌ر هه‌لیکۆپته‌ری رێنجه‌ری ئه‌مریکی.
سمکۆ عه‌لی محه‌مه‌د، فرۆکه‌وانێكی کورد و ده‌رچوویه‌کی کۆلێژه‌که، وتی "شانازی ده‌که‌م به‌وه‌ی که فڕۆکه‌وانێکی عێراقیم. زۆر شانازم چونکه ئێستا کورد به‌شیان هه‌یه وه‌ک هه‌ر عێراقییه‌کی تر و پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کین له‌م ده‌زگایه‌دا."
هه‌روه‌ها وتی "شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێسپێردراوه که گه‌له‌که‌م، وڵاته‌که‌م و خه‌ڵه‌که‌م بپارێزم و به‌رگری له خاکی گه‌له‌که‌م بکه‌م."
عه‌لی عه‌بدوڵڵا، ده‌رچوویه‌کی تر، وتی "ئه‌مڕۆ، ده‌توانین به ئاسمانی عێراقدا بفڕین. ئێمه شانازی ده‌که‌ین به ده‌رچوونمان و به خزمه‌تکردنی عێراق. هیوادارین هێزی ئاسمانیمان باشترین هێز بێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا."
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان وتی ده‌رچوونه‌که‌ی دوایین پۆلی فڕۆکه‌وانان "ده‌سکه‌وتێکی نوێیه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشمان و پرۆژه‌ی دیمۆکراسیی عێراقه‌وه."
ناوبراو وتی "رۆژێکی مه‌زنه که ئاماده‌ی ئه‌م ئاهه‌نگی ده‌رچوونه ببین که ده‌بینین ئه‌فسه‌ره‌کانمان، که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو شه‌به‌نگه‌کانی عێراق ده‌که‌ن، ئامانجێکی مه‌زن یه‌کی خستوون، که بریتییه له خزمه‌تکردنی عێراق و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی، سامانه‌که‌ی، خه‌ڵکه‌که‌ی و پرۆژه دیمۆکراتییه‌که‌ی."
هێزی ئاسمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شقکردن به فرۆکه‌وانی نوێ تا بچنه ریزه‌کانی هێزی ئاسمانی، و ئاماده‌کاری به‌ڕێوه‌یه بۆ پۆلی 72 هه‌مینی فڕۆکه‌وانان.
مولازم به‌سام عه‌بدولئه‌میر، ئه‌فسه‌رێك له پۆلی 71 وتی، "ئه‌مه سه‌رکه‌وتنه، نه‌ک ته‌نها بۆ ئێمه، به‌ڵکو بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان، چونکه عێراق له‌م دواییه‌دا به ده‌ست کرده‌وه تیرۆرییستییه‌کانه‌وه زۆری چه‌شتووه. به‌م زوانه تیرۆر ده‌به‌زێنین و ئاسمانی عێراق ده‌پارێزین له دژی هه‌ر دو‌ژمنێك که خێر و خۆشی بۆ گه‌له ئازیزه‌که‌مان نه‌وێت."
وێنه: [سه‌لام ئه‌لدلێمی] ئاهه‌نگی ده‌رچوونی نوێترین پۆلی فڕۆکه‌وان و وانه‌بێژی گه‌شتی ئاسمانی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران