
محەمەد ئەلمولحیم] زه‌ڕه‌نگه‌رەکانى بەغدا کڕیارى زیاتر رویان تێده‌کات، بە تایبەتى ژنان.
محەمەد ئەلمولحەم لە بەغدا – 4/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
"زینە و خەزینە" (جوانى و پاشەکەوت) وتەیەکى بەناوبانگى عێراقیە بۆ وەسفکردنى خشل و زێڕ. هەروەها عێراقیەکان ده‌ڵێن زێڕ "کێشى سوکە، بەڵام گرانبەهایە."
سەرەڕاى گرانى نرخەکەى، ژنان لەبەر دەرگا و جامخانەى زه‌ڕه‌نگه‌رەکاندا کۆدەبنەوە و و به‌په‌رۆشه‌وه دیقه‌تی ئەو خشڵانه ده‌ده‌ن که خراونه‌ته ڕوو، تا بەشێک لە موچەکانیان لە کڕینى خشل خەرج بکەن.
چەند ساڵێکى کەم لەمەوبەر، پێش ئەوەى بارى ئابورى عێراق بەرەو باشبوون بڕوات و موچەى فەرمانبەران زیادبکات، زۆرێک لە ژنانى عێراق خشڵەکانى خۆیان دەفرۆشت بۆ ئەوەى خواردن بۆ خێزانەکانیان دەستەبەر بکەن. ئێستا گەلێک لە ژنانى عێراقى حەزدەکەن دوبارە خشل بکڕنەوە.
سەعد ئەلنعێمى زه‌ڕه‌نگه‌رێک لە بەغدا وتى "ئەگەر لەبەر ژنان نەبوایە، 90% بازاڕى زه‌ڕه‌نگه‌ران بوونى نەدەبوو."
ئەلنعێمى، کە 20 ساڵ لەمەوبەر دەستى بەم پیشەیە کردووە، وتى "چونکە موچەکانیان باشتر بووە، هەموو مانگێک یان دوو مانگ جارێک، یان هەر نەبێ سێ مانگ جارێک پارچەیەک یان دووان دەکڕن."
رەجا خەلەفی 41 ساڵ، مامۆستا لە قوتابخانەیەکى سەرەتایى لە بەغدا، وتى "لە رابردوودا من زۆر گوێم بە زێڕ نەدەدا چونکە شتى پێویستر هەبوو، بۆ نمونە: ئه‌رکی به‌خێوکردنی خێزانەکەم - چونکە موچەى خۆم و هاوسەرەکەم بەئاستەم بەشى پێداویستیە سەرەکیەکانى دەکردین."
بەڵام پاش ئەوەى چەند ساڵێک لەمەوبەر پەرلەمانى عێراقى زیادکردنى موچەى پەسەند کرد، رەجا خەلەف توانى پارە کۆبکاتەوە بۆ ئەوەى خشلى پێ بکڕێت.
ره‌جا وتی "من حەزمکرد بەو پارەیەى لە موچەکەم بۆم دەمێنێتەوە ئاڵتون بکڕم. ئاڵتون بۆ رازانه‌وه‌یه به‌ڵام هەرکاتێکیش پارەم بۆ هەر شتێک پێویست بێت دەتوانم بیفرۆشم. ئاڵتون زینە و خەزێنەیە."
له‌کاتێکدا داوا لەسەر ئاڵتون زیاد ده‌کات، عێراقیەکان ده‌توانن چه‌ندین جۆری جیاوازی ئاڵتون دەستەبەر دەکەن، لەوانە ئاڵتونی ئەوروپى و خەلیجى و عێراقى.
لە بازاڕى زه‌ڕه‌نگه‌رانی شەقامى ئەلنەهر لە ناوەڕاستى بەغدا، ژمارەیەک ژن لە دەورى جامخانەیەک کۆببوونەوە.
مەروە خەلیل، فەرمانبەر لە بانکى ناوەندى عێراقى کە نزیکە لە بازاڕى زه‌ڕه‌نگه‌ران، وتى دڵى چووە ئەنگوستیلەیەکى ئاڵتونی هاورده‌وه کە بایی 345,000 دینارى عێراقیه.
وتى "من حەزم لە ئاڵتونی ئەوروپیە چونکە پێم وایە زۆر زیندووتر و سەرنجڕاکێشتر و گەنجانەترە. سەرەڕاى ئەمەش، بەشێوەیەکى تەقلیدى دروست نەکراوە."
مونا ئەلعزى، فەرمانبەرێکى تر‌ى بانکى ناوەندى عێراقى، وتى زێڕ پێویستە، نەک تەنها بۆ ژن، بەڵکو بۆ خێزانەکەیشى.
وتی "من حەزم لە ئاڵتونه چونکە زۆرجار لە کاتى تەنگانەدا رزگارى کردووم. هەر کاتێک پێویستیم به پاره بووبێت له رۆژانی ته‌نگانه‌دا، هەرچى ئاڵتونم هەبووە فرۆشتوومە بۆ ئەوەى لەو بارە ناهەموارە دەربچم."
لەوەتەى موچەکەى بەرزبۆتەوە، مونا دەستیکردووە بە کڕینى خشل بۆ ئەوەى جێی ئه‌وانه‌ی پێشتری پڕبکاته‌وه که فرۆشتبوونى
وتى "من سەرەتا گوارەیەک دەکڕم، پاشان ئه‌نگوسیله‌یه‌ک، پاشانیش ملوانکەیەک، لە دوایشدا بازنە. هەرکاتێک بڕێک پارە کۆبکەمەوە، پارچە زێڕێک دەکڕم."
بۆ ئەوەى کڕیارە ژنەکانیان هان بدەن بۆ کڕینى خشل و زێڕ، زه‌ڕه‌نگه‌ره‌کان ئێستا بە قیستیش ئاڵتون دەفرۆشن، بەتایبەتى پارچە گرانبەهاکان.
محەمەد کازم، خاه‌نی دوکانی زه‌ڕه‌نگه‌ریی سندرێلا لە شەقامى ئەلنەهر، وتى دەتوانن پارەکانیان بە قیستى درێژخایەن بدەن. بەمەش ئاڵتونێکی زۆر ده‌فرۆشرێت و بەنرخێکى بەرزیش."
محه‌مه‌د وتیشى گه‌لێک لە ژنان حەز بە کرینى ئاڵتونی ده‌ستی دوو دەکەن، چونکه زه‌ڕه‌نگه‌ره‌که حەقده‌ستیان لێناسه‌نێت، که حه‌قده‌ستی یه‌ک مسقاڵ (5 غرام) 5,000 دیناری عێراقیه. نرخى یەک مسقال ئاڵتونی نوێ لە نێوان 185,000-190,000 دیناردایه.
بەڵام تەنها ژن ئاڵتون ناکڕێت
ئەحمەد نەعیمە، فەرمانبەر لە وەزارەتى بازرگانى، پاش ئەوەى موچەى مانگانەکەى وەردەگرێت دێتە شەقامى ئەلنەهر بۆ کڕینى دیارییەک بۆ هاوسەرەکەى.
ئه‌حمه‌د وتى "من بە زۆر قەیرانى ئابوری‌دا تێپەڕیوم، کە وایان لێکردوم بۆ ماوەى زیاتر لە دە ساڵ نەتوانم دیارییەک بۆ هاوسەرەکەم بکڕم. لەبەر ئەوە، بەلێنم دابوو ئه‌گه‌ر موچەکەم باشتر ببێت پارچە ئاڵتونێکی بۆ ده‌کڕم. هاوسەرەکەم لە زۆر رۆژایی ته‌نگانه‌ی درێژخایەندا پشتیوانى کردووم و زۆر لەمە زیاترى قابیلە."
وێنە: [موحەمەد ئەلمولحیم] زه‌ڕه‌نگه‌ره‌کانی بەغدا کڕیارى زیاتر رویان تێده‌کات، بە تایبەتى ژنان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران