
[محه‌مه‌د فه‌لاح/ گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق چه‌ند تیرۆرستێك ده‌ستگیرده‌که‌ن که ده‌ستیان هه‌بوه له هێرشه‌کانی مانگی کانونی دووه‌می به‌غدادا.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا -- 6/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق دوشه‌ممه‌ی رابردو (1 شوبات) ده‌ستگیرکردنی تیرۆرستێکیان ئاشکراکرد که ده‌ستی هه‌بووه له به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و خۆکوژانه‌ی که بوونه مایه‌ی کوژرانی ده‌یان عێراقی له چه‌ند شارێکدا.
فه‌ریق روکن عوسمان ئه‌لغانمی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای عێراقی له ناوچه‌کانی فوڕاتی ناوه‌ڕاست، له به‌یاننامه‌یه‌کدا وتی "تیرۆرستێك له ناوچه‌ی جه‌رف ئه‌لسه‌خه‌ر له با‌کوری پارێزگای بابل، له‌لایه‌ن لیوای 31 سه‌ر به فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراقییه‌وه ده‌ستگیرکرا".
فه‌ریق روکن عوسمان وتی "ده‌ستگیرکردنی تاوانبارێکی به‌رپرس له به‌گه‌ڕخستنی تیرۆرسته‌کان زه‌برێکی کوشنده‌یه بۆسه‌ر گروپه تیرۆرسته‌کان و ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ده‌ستگیرکردنیان".
ده‌سه‌ڵاتداران لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گومانلێکراوه‌که‌دا ده‌ستپێکردوه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به رێکخراوه‌که‌ی و ئه‌ندامانی شانه‌کانی.به‌ڵام فه‌ریق روکن عوسمان وتی ناوی گومانلێکراوه‌که ئاشکرا ناکه‌ن "تا کاتی کۆتایهاتنی لێکۆڵینه‌وه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی تری گروپه‌که".
له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی عه‌بدولکه‌ریم زه‌رب، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، وتی "هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له‌نێوان ده‌زگاکانی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و هاوڵاتیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریانه‌ی هاوڵاتیان ده‌یگه‌یه‌نن، یارمه‌تیده‌ربوون له ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده گه‌وره‌کانی تیرۆرسته‌کاندا له‌م دواییه‌دا". هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بووه له پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پلانی تیرۆرستان و خێراترکردنی ده‌ستگیرکردنی تاوانباران".
له ئۆپه‌راسیۆنێکی تری ئه‌منیدا یه‌كشه‌ممه (31 کانونی دووه‌م)، هێزه هاوبه‌شه‌کانی سوپای عێراقی و پۆلیس ژماره‌یه‌ك گومانلێکراویان له ره‌زوانیه و یوسفیه له به‌غدا ده‌ستگیرکرد. وا گومان ده‌کرێت ده‌ستگیرکراوه‌کان ئه‌ندامی رێکخراوی قاعیده بن و تۆمه‌تباربن به‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووبێت له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا که له به‌غدا رویدا و فه‌رمانگه‌ی پزیشکی دادوه‌ری و چه‌ند ئوتێلێکی گه‌شتوگوزاری کرده ئامانج.
وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی لیوا روکن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی "هه‌ردوو تاوانبار ساڵح هادی نایل و سه‌عد جاسم موحسین له ناوچه‌ی ره‌زوانیه ده‌ستگیرکران. ئه‌مانه دوو تاوانباری داواکراون و دادگای عێراقی چه‌ند جارێك فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیانی ده‌رکردوه به تۆمه‌تی هه‌بونی په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه".
لیوا روکن محه‌مه‌د وتیشی ئه‌و دوو پیاوه ده‌ستگیرکراوه "شاره‌زابون له بواری ئاماده‌کردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراو و دروستکردنی پشتێنی بۆمبڕێژکراو و دابینکردنی ئه‌و که‌ره‌ستانه بۆ خۆکوژه‌کان ".
هه‌روه‌ها وتی "له رێی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌کانمانه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه به‌رپرسن له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا".
له راگه‌یاندنێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هاتوه که ئه‌م دووانه "پلانیان داڕشتبوو بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ به مه‌به‌ستی تێکدانی ره‌وشی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی بڕیاره 7 ئازار ئه‌نجام بدرێت".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه که‌سێکی تریش ده‌ستگیرکراوه که گومانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بووه که ئه‌ندامی گروپه‌کانی سه‌ر به قاعیده بێت.
"هێزێکی هاوبه‌ش تیرۆرستی داواکراو محه‌مه‌د ئه‌لمه‌شهه‌دانی له ناوچه‌ی یوسفیه له باشوری به‌غدا ده‌ستگیرکرد. ناوبراو ئه‌ندامی [رێکخراوی] به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقه و دادگایه‌کی عێراقی له به‌غدا پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیکردنی ده‌رکردبوو ".
هاوکات، له زنجیره‌یه‌ک چالاکیدا له پارێزگای ئه‌نبار هێزه‌کانی ئاسایشی پارێزگاکه چه‌ندین که‌سیان ده‌ستگیرکرد که گومانیان لێده‌کرێت سه‌ر به‌و رێکخراوه تیرۆرستییانه بن که له پارێزگاکه‌دا هه‌ن.
وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌نبار رائید ره‌حیم زبن وتی "هێزێکی هاوبه‌ش تیرۆرست ته‌یب محه‌مه‌د مه‌نسوری ده‌ستگیرکرد له شاری حه‌دیسه 280 کم رۆژئاوای به‌غدا".
رائید ره‌حیم وتی "ته‌یب ئه‌ندامی قاعیده‌یه و تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی چه‌ندین کاری تیرۆرستی".
چوار که‌سی تریش ده‌ستگیرکران به تۆمه‌تی هه‌بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌یب و یارمه‌تیدانی له ئه‌نجامدانی کاری تیرۆرستی له دژی هاوڵاتیان و هێزه‌کانی ئاسایش.
وێنه: [محه‌مه‌د فه‌لاح/ گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق چه‌ند تیرۆرستێك ده‌ستگیرده‌که‌ن که‌ده‌ستیان هه‌بوه له هێرشه‌کانی مانگی کانونی دووه‌می به‌غدادا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران