
[موحەمەد سەواف/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز] تیرۆریستان هێرش دەکەنە سەر ماتەمگێڕانى یادی چلهی ئیمام حسێن لە کەربەلا و ژنان و منداڵان دەکوژن و برینداردەکەن.
موحەمەد ئەلقەیسى لە بەغدا – 7/ 2/10
بۆ سایتی مهوتنی
لە سێیەمین هێرشدا لە دژى خەڵکى مهدهنی بێ چەک لە ماوەى یەک هەفتەدا، بە لایەنى کەمەوە 33 عێراقى کوژران و 90ى دیکەش برینداربوون هەینى ( 5 شوبات) کاتێک دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقینەوە که ئەو هاوڵاتیانەیان کردە ئامانج کە خەریکى یادکردنهوهی ساڵیادی چلهی ئیمام حسێن (ئهربهعین) بوون.
موقەدەم عەبدولواحد عەلى، قسەکەرى یەکەى دژە-تیرۆر لە کەربەلا، وتى چاوەڕوان دەکرێت ژمارهی مردوهکان بهرزبێتهوه چونکە بریندارەکان برینەکانیان سەختە.
موقهدهم عەبدولواحد بە مەوتنى راگەیاند کەوا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک قەرەباڵغى هاوڵاتیان راگیرا بوو لە ناوچەى قەنتەرەى ئەلسەلام لە باب تۆریجى، 3 کیلۆمەتر رۆژهەڵاتى کەربەلا. وتیشی " تەقینەوەکە ناوچەکەى لەرزاند و گەلێک قوربانى لێکەوتەوە."
بە گوێرەى قسەکانى موقهدهم عەبدولواحید، تەنها چوار خولەک دواتر ئۆتۆمبێلێکى تر لە نزیک حەشامەتى تیمى فریاگوزاران، کە هەر لە پاش تەقینەوەکهى یەکەم کۆببونەوە، تەقیەوە و ژمارەیەکى زۆرتری خەڵکی کوشت.
موقهدهم عەبدولواحد وتى"زۆربەى هەرە زۆرى قوربانیهکان ژن و منداڵ بوون. هیچ ئەندامێکی سوپا یان پۆلیس لە نێو قوربانیەکاندا نەبوون."
رائید عەبدوڵڵا خەمیس لە پۆلیسى فریاکەوتنى کەربەلا، تەقینەوەکەى بەوە وەسف کرد کە" شوێن دهستی قاعیدەى پێوە دیاربوو."
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مەوتنى، رائید عهبدوڵڵا وتى "ئەم ئۆتۆمبیلانە لەژێر پەردەى گەشتیار و پێشکەشکردنى خۆراک و گواستنەوەى هاوڵاتیان بە خۆڕایى هاتبونە ناو شارهکهوه."
ئەو وتى قوربانیەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکانى شار، ناوچەکەش لە لایەن هێزەکانى پۆلیس و سوپاوە داخرا و هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و خەڵکیش قەدەغەکرا.
ناوبراو وتیشى" تیرۆریستان سورن لەسەر ئەوەى شوێنپەنجەى تاوانى خۆیان بەجێبهێڵن لە هەموو بۆنەیەکدا کە عێراقیهکان کۆبکاتەوە و ریزهکانیان یهکبخات."
د. محەمەد ئەلغەزالى لە نەخۆشخانەى گشتى کەربەلا بە مەوتنى راگەیاند "لە سەدا شەستى قوربانیهکان ژن و منداڵن، هەندێکیشیان حاڵیان زۆر پهرێشانه. لە نێوان بریندارەکاندا ژمارەیەک منداڵى ساوا و ژنى دوو گیان هەن."
رائد عەلا ئەلغانمى، وتهبێژی پۆلیسى کەربەلا، وتى "ئەم هێرشە بەشێکە لەو زنجیرە هێرشانەى کە قاعیدە دەیکاتە سەر هاوڵاتیانى شیعە و سوننە بێ جیاوازى."
ئەو وتیشى تیرۆریستان ههلی بوونى ئەو ژمارە زۆرەى سهردانکهرانیان قۆستەوە، کە ژمارەیان لە 10 ملیۆن زیاتر دهبوو، هەروەها ئەو راستیەى کە زۆربەیان له رێنماییەکانى سەلامەتی لایاندابوو بەوەى کە بەرێگەى لاکۆڵانی تهسکدا رۆشتبون.
نەخۆشخانەکانى شارەکە و بنکە تەندروستیەکانیش پڕبوون لە بریندار و لاشەى مردوان. ههر چەند رۆژێکى کەم لهمهوبهر بەهۆى تەقینەوە تیرۆریستیەکانی ناوچەکەوه ژمارەیهکی هاوشێوهی بریندار نهخۆشخانهکانیان پڕکردبوو.
بەرپرسانى تەندروستى کەربەلا حاڵەتى ئەوپەڕى ئامادەباشیان لەنێو کارمەندانى خۆیان راگەیاندبوو، هەروەها له بڵندگۆکانهوه بانگەوازى خوێن بەخشین بڵاوکرانهوه.
مالیک سهعدون، 52 ساڵان، دانیشتوى کەربەلا، وتى"ئێمە دەڕۆیشتین تا خۆمان بگهیهنینه شەقامى سەرەکى. کە ئاوڕماندایەوە تۆپێکى ئاگرینمان بینى لەگەڵ لاشەى هاوڕێکانمان بەرەو ئاسمان بەرزدەبۆوە. ئێمە بە موعجیزە رزگارمان بوو، هەروەها دەنگى تهڵهزمی بۆمبهکانیشمان گوێ لێبوو کە بە بەرچاوماندا تێپەڕین."
سهعدون وتیشى "تەقینەوەکە وەکو رەشەبا وابوو هەموو شتێکى لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرت. منداڵێکم بینى بە هۆى کاریگەرى تەقینەوەکەوه چەندین مەتر لە ئاسماندا بەرزبۆوە و پاشان کەوتە سەر زەوى و پارچە پارچە بوو."
ئەو وتى" تەنها دڕندە دەتوانێت بەم شێوەیە منداڵان بکوژێت."
فاتیمە عەلى، 35 ساڵ، کە ژنێکى بەحرێنییە بۆ بەشداریکردن لە یادى چلهدا هاتبو بۆ کەربەلا، وتى"پێشتر سهیری ههواڵهکانم دهکرد له تەلەفزیۆندا و بڕوام به ههندێکی نەدەکرد."
ئەو وتى "بەڵام پاش ئەوەى بە چاوى خۆم کردەوه تیرۆریستیەکانم بینى، دەبێ وڵاتانى جیهان بە گشتى و وڵاتانى کەنداو بە تایبەتى یارمەتى عێراقیهکان بدەن تا تیرۆریستان لە چاڵێک بنێن و پاشان بیاننێژن. من وێنەى تیرۆریزمى قاعیدە و ئازارى عێراقیەکان بە دەستیانەوە بۆ خەڵکى وڵاتەکەم دەگوێزمەوە."
شایهتحاڵێکی تر، عیماد عەبدولکەنانى، وتى ئەو گومانى نیه لهوهی کە کێ بەرپرسیارە لەم هێرشانه.
ئەو وتى "ئەم کردهوانه لەلایەن قاعیدەوە جێبەجێدەکرێن و پێویستمان بە کەس نیە ئەمەمان پێ بڵێت. ئەوان دەیانەوێ رامانبکێشنە ناو شهڕێکی مەزهەبیهوه، بەڵام ئەمە رونادات چونکە ئیمە لەوە زیرەکترین. جەنگەکە لە دژى ئەوان دەبێت و ئەمڕۆ هەموو عێراقیەکان سەربازن و له کهمیندان بۆ ئهوان ."
ئەو وتیشى "30 ملیۆن عێراقى هەن کە رقیان لە بونى ئەوان دەبێتەوە و بیروباوەڕ و تیرۆریزمەکەیان رەتدەکەنەوە."
وێنە:[موحەمەد سەواف/ ئەى ئێف پى/ گێتى ئیمیجز] تیرۆریستان هێرش دەکەنە سەر ماتەمگێڕانى یادی چلهی ئیمام حسێن لە کەربەلا و ژنان و منداڵان دەکوژن و برینداردەکەن.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه















سهرنجی خوێنهران