
خالد ئه‌لتائی له به‌غدا – 7/2/10
سه‌ره‌ڕای هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه، زۆرێك له‌عێراقییه‌کان شانازی ده‌که‌ن به‌هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه و خۆشحاڵیشن به‌و ئاسته‌نگانه‌ی رێوشوێنه ئه‌منیه‌کان دروستی‌یان کردوه.
محه‌مه‌د جه‌لیل ئه‌لعه‌زاوی، چالاك له‌بواری مافه‌کانی مرۆڤدا، وتی "ئێمه شانازی ده‌که‌ین به‌و به‌ره‌وپێشچونه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانمان له جه‌نگیاندا دژی تیرۆریزم و میلیشا یاساغه‌کان به‌ده‌ستیان هێناوه". هه‌روه‌ها وتی "من وه‌ك زۆربه‌ی عێراقییه‌کان گه‌شبینم به داهاتوو، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مێکی سه‌خت و به‌ئازارمان به‌سه‌ربرد له شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری و ناوخۆدا که له‌و کاته‌دا که‌شێكی پڕ له ره‌شبینی و بێ هیوایی وڵاتی داگرتبوو".
هه‌روه‌ها وتی "هه‌رچۆنێك بێت له‌و بڕوایه‌دام به‌هۆی باشبونی بارودۆخی ئه‌منیه‌وه، ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه بووه به به‌شێك له‌مێژوو".
محه‌مه‌د وتی که هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه "به‌شێکن له هه‌وڵه‌کانی تیرۆرستان تا بمانهێننه‌وه سه‌ر سفر. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئاگری فیتنه خۆش بکه‌ن و کاربکه‌نه سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو به لاوازکردنی ئاستی به‌شداربوونی جه‌ماوه‌ر".
به‌رپرسان ده‌ڵێن له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ئازاردا، پێشبینی زیادبونی توندوتیژی ده‌که‌ن و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش رێوشوێنی ئه‌منی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری، لیوا محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری، وتی "ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان". هه‌روه‌ها وتی "پلانێکی ئه‌منی گشتگیرمان داڕشتوه به هاوکاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان، تێیدا هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌مان ره‌چاوکردوه که ده‌کرێت ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌نگده‌ران و بنکه‌کانی ده‌نگدان، یاخود کاریگه‌رییان هه‌بێت بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که".
لیوا محه‌مه‌د وتیشی "گرنگترین خه‌سڵه‌ت که هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراقی ئه‌مڕۆ له رابردو جیاده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که چیتر ئامرازێک نین بۆ سه‌رکوتکردن یان چه‌وساندنه‌وه‌ی ناوخۆ یان سه‌رچا‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی، به‌ڵکو ئه‌وان ئێستا هۆیه‌کن بۆ پاراستنی سیستمی دیموکراسی له وڵات‌دا و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی نیشتیمانی ئه‌وتۆ که جیاکاری نه‌کات له‌نێوان سه‌رجه‌م عێراقییه‌کاندا".
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا چه‌ندین په‌لاماری تیرۆرستی به به‌کارهێنانی ئوتومبێلی مینڕێژکراو و کرده‌وه خۆکوژییه‌کان ئه‌نجامدرا که ده‌زگا حکومییه‌کان و ئوتێله‌کانی به‌غدای کردبووه ئامانج. جگه له‌مه‌ش، که‌ژاوه‌ی سه‌ردانکه‌رانی شاری که‌ربه‌لا بۆ به‌شداریکردن له ساڵیادی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێن دا بوونه ئامانجی ئه‌م په‌لامارانه.
بریکاری وه‌زیری به‌رگری، ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌فاجی، وتی "ئێمه ئه‌گه‌ری ئه‌وه به دوور نازانین که گروپه تیرۆرسته‌کان لێره و له‌وێ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانیان بده‌ن". هه‌روه‌ها وتی "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له که‌ربه‌لا رویدا کاتێك سه‌ردانکه‌رانی مه‌راسیمی چله کرانه ئامانج مه‌به‌ست لێی له‌قکردنی باوه‌ڕی عێراقییه‌کان بوو به هێزه‌کانی ئاسایش".
به‌ڵام زوربه‌ی عێراقییه‌کان ده‌ڵێن گه‌شه‌سه‌ندنێکی به‌رچاو ده‌بینن له‌بارودۆخی ئه‌منیدا و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان نایانترسێنێت.
خاتو مه‌یساء کازم، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، دانیشتوی به‌غدا، وتی "بارودۆخه‌کان باشتربوون، ئه‌مه راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره". هه‌روه‌ها وتی "نزیکه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نانه‌ت له گه‌ڕه‌که‌کانی خۆشمان‌دا نه‌مانده‌توانی به ئازادی هاتوچۆبکه‌ین، نه‌ک هه‌ر له ترسی ته‌قینه‌وه، به‌ڵکو له ترسی گروپه ئاینییه توندڕه‌وه‌کان که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و لێدانیان له‌و ژنانه ده‌کرد که له‌چکیان نه‌ده‌کرد. من خۆم به چاوی خۆم یه‌کێك له‌و حاڵه‌تانه‌م دیوه.
مه‌یساء وتیشی "ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌ست به ئارامی ده‌که‌ین و به هۆی کاری باشی هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه که تا دێت کۆنترۆڵی زیاتری سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی به‌غدا ده‌که‌ن".
رێوشوێنه ئه‌منییه‌کان ئاسانکاریش ده‌که‌ن بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بازاڕ.
حسێن ئه‌بو سه‌لوان، که خاوه‌نی دوکانێکی ئامێره کاره‌باییه‌کانه له به‌غدا، وتی "حاڵه‌ته‌کانی رفاندن بۆ سه‌ندنی پاره به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌میکردوه، که پێشتر له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌درا و ئه‌م حاڵه‌تانه وای له زۆرێك له بازرگانه‌کان کردبوو دوکانه‌کانیان دابخه‌ن و موڵکه‌کانیان بفرۆشن و بڕۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
هه‌روه‌ها وتی "هه‌رچه‌نده گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه ئه‌منییه‌کان کێشه و ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستده‌کات، که هه‌ندێك جار به‌هیلاکیشمان ده‌بات، به‌ڵام له ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی بانده رێکخراوه‌کانی تاوان هیچ که‌س حه‌زناکات ئه‌م خاڵی پشکنینانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان لاببرێن".
ئه‌بو حسێن، ته‌مه‌ن 66 ساڵ و خانه‌نشین و دانیشتوی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، وتی "دیارده‌ی ئارامی و ئاسایش دیاره. ئێستا زۆرێك له خێزانه عێراقییه‌کان به‌شه‌و ده‌چنه ده‌ره‌وه و سه‌ردانی شوێنه ته‌رفیهییه‌کان ده‌که‌ن و تا دره‌نگانێك ده‌مێننه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌رکی پاراستنی ئاسایش ته‌نها له ئه‌ستۆی هێزه‌کانی پۆلیس و سوپادا نییه، به‌ڵکو ئه‌م به‌رپرسیارێتییه له‌سه‌رشانی هه‌موانه. هه‌واڵدان به ده‌سه‌ڵاتداران سه‌باره‌ت به تیرۆرستان و جبه‌خانه‌کانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئوتومبێله مینڕێژکراوه‌کان فاکته‌ری پێویست و یارمه‌تیده‌رن له سه‌قامگیربونی ئاسایش‌دا".
وێنه: [موهه‌نه‌د فه‌لاح/ گێتی ئیمیجز] هه‌رچه‌نده عێراق له‌م دواییه‌دا زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی، به‌ڵام هاوڵاتیان هێشتا متمانه‌یان به هێزه‌کانی ئاسایشه
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران