
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زیاتر له 25 پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و وه‌به‌رهێنانی نوێ به‌م زووانه له به‌غداد ده‌ست پێده‌کات.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غداد – 7/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌مانه‌ی به‌غداد رۆژی چوارشه‌ممه (3 شوبات) رایگه‌یاند سێیه‌م قۆناغی پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له پایته‌خت به‌م زووانه ده‌ست پێده‌کات، و چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی شوێنی کات به‌سه‌ربردن، بازرگانی، و نیشته‌جیکردن له‌خۆ ده‌گرێت.
ساڵی پار، ئه‌مانه‌ی به‌غداد له یه‌که‌م قۆناغدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و له قۆناغی دووه‌مدا شه‌ش پرۆژه کرد. سێیه‌م قۆناغ له زیاتر له 25 پرۆژه پێک دێت.
جێگری قایمقامی به‌غداد نه‌عییم ئه‌لکه‌عبی به مه‌وتنی وت، "به‌م زووانه شاره‌وانی سێیه‌م قۆناغی پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان راده‌گه‌یه‌نێت، که بریتی ده‌بێت له بنیاتنانی مۆڵ، بینایه‌ی بازرگانی، کۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێکردن، گه‌راجی فره-قات، هوتێلی پێنج ئه‌ستێره، چێشتخانه له‌سه‌ر رووبار، ده‌زگای کات به‌سه‌ربردن و گه‌شتوگوزاری، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی ژێرخان."
ئه‌لکه‌عبی هه‌روه‌ها وتی ئه‌و پرۆژانه‌ی له قۆناغی دووه‌مدا ئیمزا کراون و ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌که‌ن.
که‌عبی هه‌روه‌ها وتی "له دووه‌م قۆناغدا زیاتر له 30 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی داواکارییان بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پێشکه‌ش کردووه. که بریتین له چوار کۆمپانیای وه‌به‌رهێنان که بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێکردن له ناوچه‌ی ئه‌لده‌بباش داواکارییان پێشکه‌ش کردووه، دوو کۆمپانیا بۆ پرۆژه‌ی بنیاتنانی پارکی وه‌ك پارکی زه‌ورا له‌سه‌ر 1000 دۆنم زه‌وی له باکووری ناوچه‌ی ئه‌لشه‌عب، و دوو کۆمپانیای تریش داواکارییان پێشکه‌ش کردووه بۆ بنیاتنانی زنجیره‌یه‌ک چێشتخانه له‌سه‌ر رووبار له ئه‌لئه‌عزه‌مییه و ئه‌بو نه‌واس."
به وته‌ی ناوبراو سێ کۆمپانیای تریش داواکارییان بۆ وه‌به‌رهێنانی گه‌راجێکی فره-قات پێشکه‌ش کردووه له که‌رخ نزیک فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی. له‌سه‌ر رووبه‌ری2,745 مه‌تر دووجا دروست ده‌کرێت و جێگه‌ی 1,200 ئۆتۆمبیلی تێدا ده‌بێته‌وه. یه‌که‌م قات و قاتی زه‌مینی و هه‌روه‌ها ده‌توانرێت رووی لای ده‌ریاکه بۆ نووسینگه‌ی بازرگانی به‌کاربهێنرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، دوو کۆمپانیا داواکارییان پێشکه‌ش کردووه بۆ بنیاتنانی پارکی گه‌ڕه‌کی ئه‌لعه‌دل (63 دۆنم)، و چه‌ند ده‌زگایه‌کی کات به‌سه‌ربردن و بازرگانیی تێدا ده‌بێت.
حه‌کیم عه‌بدولزه‌هرا، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌مانه‌ی به‌غداد، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی، "ده‌یان پرۆژه‌ی گرنگ که زه‌وییان له لایه‌ن ئه‌مانه‌ی به‌غداوه بۆ ته‌رخان کراوه یان وه‌زاره‌تی دارایی مۆڵه‌تی پێداون و بۆ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی یان ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غداد ره‌وانه کراون."
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مانه‌ی به‌غداد بڕیاری داوه پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان به چه‌ند قۆناغێك ده‌ست پێ‌بکات بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له شه‌فافییه‌ت و جددییه‌ت و کێبڕکێی راستقینه بکاته‌وه له نێوان هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌ره‌کاندا."
حه‌کیم عه‌بدولزه‌هرا وتی "پرۆژه‌ی بنیاتنانی یه‌که‌ی نیشته‌جێکردن که ئه‌مانه‌ی به‌غداد رایگه‌یاند، و که دواتر له سێیه‌م قۆناغدا راده‌گه‌یه‌نرێت، یارمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی به‌شێک له قه‌یرانی نیشته‌جێکردن ده‌دات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پرۆژه شارنشینییه سه‌ره‌کییه‌کان، وه‌ک بنیاتنانی هوتێلی پێنج ئه‌ستێره، مۆڵ، شوێنی کات به‌سه‌ربردن و گه‌شتوگوزاری."
هاوکات، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غداد شاکر ئه‌لزه‌مایلی له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی، "ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غداد هه‌ماهه‌نگی بۆ کۆششه‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کاروباری ته‌رخانکردنی زه‌وی ته‌واو بکریت و هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه بسڕینه‌وه که دێته پێش وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان."
هه‌روه‌ها وتی "ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غداد، به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غداد و پارێزگا، هه‌وڵ ده‌دات زۆر پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتوگوزاری بنیات بنێت که خزمه‌تی خه‌ڵکی به‌غدادی پێبکرێت. ئه‌مانه‌ی به‌غداد چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی نیشته‌جێکردنیشی هه‌یه، وه‌ك پرۆژه‌ی ئایینده له خۆرئاوای غه‌زالییه و پرۆژه‌ی نیشته‌جێکردن له سه‌ربازگه‌ی ئه‌لره‌شید، سه‌ره‌ڕای پرۆژه‌ی تریش."
ئه‌لزه‌مایلی وتی هاولاتیانی به‌غداد "له‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوودا هه‌ست به ئه‌نجامی کاره‌کانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غداد ده‌که‌ن له راکێشانی وه‌به‌رهێنانی جۆراوجۆردا، دوابه‌دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه جۆراوجۆرانه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا وه‌به‌رهێنانه ناوخۆیی و بیانییه‌کاندا ساز کراوه."
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زیاتر له 25 پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و وه‌به‌رهێنانی نوێ به‌م زووانه له به‌غداد ده‌ست پێده‌کات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران