
ئه‌حمه‌د مازن له زیقار – 8/2/2010
نوسینگه‌ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له زیقار ته‌واوکردنی ئاماده‌کارییه‌کانی پارێزگاکه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ئازار راگه‌یاند. هه‌وڵه‌کانیش به‌رده‌وامن بۆ رێکخستن و چاودێریکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی.
عه‌لا عه‌بد عۆده، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی زیقاری کۆمسیۆنی باڵا، وتی "هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واوبووه بۆ مسۆگه‌رکردنی سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له زیقار."
نوسینگه‌ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان 414 بنکه‌ی ده‌نگدانی کردۆته‌وه، که2,570 وێستگه‌ی ده‌نگدان له خۆده‌گرن، بۆ پێشوازیکردن له 950,000 ده‌نگده‌ری تۆمارکراو له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکه‌دا، که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 1.8 ملیۆن که‌سه.
به گوێره‌ی ئاماره‌کانی کۆمسیۆن، 324 کاندید له 21 قه‌واره و هاوپه‌یمانی سیاسی کێبڕکێ له‌سه‌ر 18 کورسییه په‌رله‌مانییه‌که‌ی پارێزگای زیقار ده‌که‌ن.
قاسم ئه‌لشویل، به‌رپرسی میدیا له نوسینگه‌ی زیقاری کۆمسیۆن، وتی "نوسینگه‌ی زیقاری کۆمسیۆن 17,000 کارمه‌ندی هه‌ڵبژاردوه بۆ به‌شداریکردن له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له پارێزگاکه‌دا، له کۆی 31,000 که‌س که پێشتر داواکارییان پێشکه‌ش کردبوو."
هاوکات، عه‌لا عه‌بد عۆده وتی کۆمسیۆن رێنماییداوه به نوسینگه‌کانی له پارێزگاکانی عێراقدا بۆ دروستکردنی ژوری عه‌مه‌لیات بۆ چاودێریکردنی میدیا له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
عه‌لا وتی "ئه‌م ژوره چاودێریی چالاکییه‌کانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و قه‌واره سیاسییانه ده‌کات که به‌شدارن له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا و راپۆرتی رۆژانه ده‌نێرێت بۆ نوسینگه‌ی نیشتمانی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سزای گونجاو به‌سه‌ر هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی سیاسی‌دا که سه‌رپێچی له رێسا‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌که بکات."
نوسینگه‌ی زیقاری کۆمسیۆن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوخۆیی و شاره‌وانیی زیقار هه‌ماهه‌نگی ده‌کات بۆ دیاریکردنی ئه‌و شوێنانه‌ی که رێگه ده‌درێت پۆسته‌ر و ریکلامی لێ هه‌ڵبواسرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، "یه‌که‌ی سکاڵا" پێکهێنراوه، که له چه‌ند پارێزه‌رێک پێکدێن که کۆمسیۆن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کردون. ئه‌رکه‌که‌شی بریتییه له پشکنینی ئه‌و سکاڵایانه‌ی قه‌واره سیاسییه‌کان و ده‌نگده‌ران پێشکه‌شیده‌که‌ن.
سه‌لام خه‌دوم، چالاکوانێکی مه‌ده‌نی، وتی "ده‌ستپاکی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی متمانه‌ی قه‌واره سیاسییه‌کانه له مامه‌ڵه‌یاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ئه‌وه‌ی تا چه‌ند پابه‌ندن به یاساوه و چه‌ند رێزی لێ ده‌گرن. ئه‌گه‌ر قه‌واره‌یه‌ک مه‌یلی شکاندنی یاسا پیشان بدات له‌م ماوه‌یه‌دا، بێگومان کاتێك به‌رپرسیارێتی فه‌رمیش وه‌رده‌گرێت ئاماده‌ده‌بێت سه‌رپێچی له یاسا بکات به‌س له پێناوی ئیمتیازه‌کانیدا."
سه‌لام هه‌روه‌ها وتی "ئێستا هاوڵاتیان هێنده هۆشیارن که راپۆرت بده‌ن له‌سه‌ر هه‌ر پێشێلکارییه‌ک که روده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ستافی کۆمسیۆن چاودێری هه‌موو حاڵه‌تێکی سه‌رپێچیی له‌و جۆره ده‌که‌ن."
وه‌حید هانی، دانیشتویه‌کی ناسرییه، وتی له‌و کاته‌وه‌ی رژێمی پێشوو روخاوه به‌شداری له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا کردوه.
"ئێمه هیوادارین کۆمسیۆن توند بێت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێکی سه‌رپێچیدا، هه‌م له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا و هه‌م له کاتی پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، تا نه‌زاهه‌تی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو مسۆگه‌ربکات، که عێراقییه‌کان هیوایه‌کی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه."
وێنه: [ئه‌حمه‌د مازن] ئاماده‌کارییه‌کانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له زیقار ته‌واوبووه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران