
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌گ بوه‌ته خه‌سڵه‌تێکی گرنگی کۆمه‌ڵگا‌ی عێراق.
محه‌ممه‌د ئه‌لمولحیم له به‌غدا – 8/2/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
بازاڕی به‌خێوکردنی سه‌گ له بوژانه‌وه‌دایه له عێراق. ئێستا ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه زیاتر بووه که سه‌گ به‌خێوده‌که‌ن و ده‌یفرۆشن و ده‌یکڕن، که ئێستا سه‌گ بۆ پاسه‌وانی یان وه‌ک ئاژه‌ڵی ناوماڵ به‌کاردێت.
سه‌باح ئه‌لعه‌زاوی، به‌خێوکه‌رێکی ناسراوی سه‌گ له به‌غدا، وتی خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان یان سه‌گی پاسه‌وانیی مه‌شقپێکراو ده‌کڕن یان ئه‌و سه‌گانه‌ی که به ئاسانی مه‌شقیان پێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌گی پاس به‌کاریان بهێنن. ئه‌و وتی: "عیراقییه‌کان هه‌روه‌ها سه‌گ ده‌کڕن بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه منداڵه‌کانیانی پێوه خه‌ریک بکه‌ن."
محه‌ممه‌د سه‌لمان، کارمه‌ند له ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن، وتی باشترین رێگه بۆ دڵخۆشکردنی منداڵان ئه‌وه‌یه له ماڵه‌وه ئاژه‌ڵی ماڵی رابگریت.
محه‌ممه‌د وتی "جاران حه‌زم له سه‌گ نه‌بوو، بڕوام نه‌ده‌کرد رۆژێك ناچار‌بم له ماڵه‌وه سه‌گ رابگرم."
ئێستا له ماڵی محه‌ممه‌د سه‌لمان سێ سه‌گی لێیه و ده‌ڵێت ئێستا خۆشیده‌وێن و بایه‌خیان پێده‌دات.
موحسین عه‌واد، که وه‌ك پاسه‌وان له کارگه‌یه‌ک کار ده‌کات له به‌غدا، هۆیه‌کی تری هه‌یه بۆ کڕینی سه‌گ.
ناوبراو وتی "عه‌مباری کارگه‌که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی شوێنێكی چۆڵی فراوانه‌وه. من ناتوانم به ته‌نیا پاسی هه‌موو شوێنه‌که بکه‌م"
دوای تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌که له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کارگه‌که، موحسین بڕیاریدا دوو سه‌گی پاسکردن بکڕێت.
موحسین وتی "ئێستا له پاسه‌وانیدا یارمه‌تیم ده‌ده‌ن و به راده‌یه‌کی زۆر به‌رفراوانیش."
داواکاری له‌سه‌ر سه‌گ وای له زۆر که‌سی بێکار کردوه وه‌ک به‌خێوکه‌ر و فرۆشیاری سه‌گ کاربکه‌ن.
عامر خزر، دانیشتویه‌کی به‌غدا، وتی "به سروشتی خۆم، حه‌زم له ئاژه‌ڵی ماڵییه. جاران حه‌زم له به‌خێوکردنی باڵنده و پشیله‌بوو، به‌ڵام ئێستا له به‌خێوکردنی سه‌گدا کارێکی باشم دۆزیوه‌ته‌وه."
عامر پێش پێنج ساڵ ده‌ستی به به‌خێوکردنی سه‌گ کرد، چوار ده‌ڵه‌سه‌گ و یه‌ک سه‌گی نێری هه‌بوو.
ناوبراو وتی "ئێستا، 23 سه‌گم هه‌یه، پێنجیان نێرن و 18 یان ده‌ڵه‌سه‌گن. له پێنج ساڵی رابردودا، زۆر تووله‌سه‌گم به 150 دۆلار فرۆشتوه."
هه‌ندێک خاوه‌نی دوکانی شه‌تڵ و نه‌مام له به‌غدا سودیان له داواکاری له‌سه‌ر سه‌گ بینیوه و ده‌ستیانکردوه به ته‌رخانکردنی شوێنێک له نه‌مامگه‌کانیان بۆ به‌خێوکردن و فرۆشتنی سه‌گ.
سادق ئه‌لکه‌رعاوی گوڵفرۆشییه‌کی هه‌یه و به‌شێكی گۆڕیوه بۆ پێشانگه‌ی سه‌گ. ئه‌و خێزانانه‌ی که دێن ده‌توانن سه‌یری چه‌ند جۆرێك سه‌گ بکه‌ن و بیانکڕن.
سادق که‌رعاوی وتی "خه‌ڵک دڵخۆش ده‌که‌م به پیشاندانی توخمی جۆراوجۆری ئاژه‌ڵی جوان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، داهاتێكی دارایی باشیان تێدایه."
سادق وتی هه‌ندێك سه‌گ بۆ راو و شوانێتی به‌کارده‌هێنرێن. له نه‌مامگه‌که‌یدا، سه‌گێکی گه‌وره‌ی سپی جوانی لێ بوو پێی ده‌گوترێت "سه‌گی تورکی".
سادق، که په‌نجه‌ی بۆ سه‌گه‌که راکێشا، وتی "شوانه‌کان له‌م جۆره سه‌گه‌یان لا په‌سه‌نده. چه‌ند سودێكی هه‌یه، له‌وانه ده‌توانێت به‌هێزترین و دڕنده‌ترین گورگ بکوژێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌لاماری مرۆڤ نادات، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت یاری ده‌کات له‌گه‌ڵ منداڵاندا."
کاتێك سادق باسی سه‌گه‌کانی ده‌کرد، منداڵێک وڕکی له دایکی گرتبوو سه‌گێكی بچکۆله‌ی بۆ بکڕێت که حه‌زی لێی بوو. به‌ڵام، دایکی رازی نه‌بوو.
سادق سه‌یری منداڵه‌که‌ی کرد و وتی "ئه‌م سه‌گه‌ت به دیاری ده‌ده‌مێ. بیبه‌ره‌وه ماڵه‌وه و یاری له‌گه‌ڵ بکه."
دواتر وتی "نرخی ئه‌م سه‌گه 100 دۆلاره. به‌ڵام باوکی ئه‌م منداڵه له کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا کوژرا و حه‌زم کرد سه‌گه‌که‌ی به دیاری بده‌مێ."
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌گ بوه‌ته خه‌سڵه‌تێکی گرنگی کۆمه‌ڵگا‌ی عێراق.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران