
[ محه‌ممه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی ئاسایش توانیان گیانی ملیۆنه‌ها که‌س بپارێزن که سه‌ردانی که‌ربه‌لایان کرد بوو بۆ به‌شداریکردن له رێوڕه‌سمی یادی چله‌دا.
موعته‌ز ئه‌لمه‌شهه‌دانی له که‌ربه‌لا – 9/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
بۆ راگه‌یاندنی کۆتاییهێنان به رێوڕه‌سمه‌کانی یادی چله، به‌رپرسانی که‌ربه‌لا له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌و‌انیدا شه‌ممه (6 شوبات) رایانگه‌یاند که پلانی ئاسایش که حکومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکه دایانڕشتبوو بۆ پاراستنی میوانه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوو، سه‌ره‌ڕای رودانی چه‌ند پێشێلکارییه‌کی ئه‌منی.
وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق شیروان ئه‌لوائلی وتی "ئه‌و روداوه ئه‌منییانه له به‌های ئه‌و کۆششه مه‌زنانه‌ی بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م سه‌ردانه ملیۆن که‌سییه ئه‌نجامدرابوون که‌مناکه‌نه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی "هێزه‌کانی ئاسایشمان هه‌وڵه‌کاناین خستبووه گه‌ڕ له‌پێناو مسۆگه‌رکردنی چوون و هاتنی ملیۆنه‌ها میوان به سه‌لامه‌تی و به ئاسانی."
له کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی فوراتی ناوه‌ڕاست، فه‌ریق روکن عوسمان ئه‌لغانمی، پاریزگاری که‌ربه‌لا، ئه‌مه‌له‌دین ئه‌لحوڕ، و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی پارێزگاکه، فه‌ریق روکن عه‌لی ئه‌لغه‌ریری، ئاماده بوون.
غانمی ستایشی هێزه چه‌کداره‌کان و کارمه‌ندانی پشتگیریی کرد بۆ "به‌شداریی کارایان له سه‌رکه‌وتنی پلانه ئاسایشه‌که‌ی رێوڕه‌سمی یادی چله، سه‌ره‌ڕای قه‌ره‌باڵغی ملیۆنه‌ها میوان که له‌هه‌موو ئاراسته‌یه‌که‌وه رژابوونه ناو شاری که‌ربه‌لای پیرۆز."
له ئاماژه‌یه‌کدا بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له دژی ئاپۆرای میوانان ئه‌نجامدرا، و تێیدا سه‌دان که‌س کوژران و بریندار بوون، عوسمان وتی "قه‌پاتکردنی رێگه‌وبانه‌کان به ته‌واوه‌تی شتێكی مه‌حاڵ بوو، به تایبه‌تی له‌کاتێکدا که ئۆتۆمبیلیه‌کانی فریاکه‌وتن وناکاوی و ئۆتۆمبیله خزمه‌تگوزاریه‌کان و ماشێنی سه‌ربازیی له هاتووچۆدا بوون، و پارێزگاری‌یان له ئاپۆرا به‌ربڵاوه‌که ده‌کرد"
هاوکات، ئه‌مه‌له‌دین ئه‌لحوڕ وتی "زیاتر له 12 ملیۆن میوانی عێراقی و100,000 میوانی عه‌ره‌ب و بیانی هاتنه ناو که‌ربه‌لا له رۆژانی نێوان 10 ی سه‌فه‌ره‌وه تا 20 ی سه‌فه‌ر. ئه‌مه ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌یه و هیچ وڵاتێک ناتوانێت له‌خۆی بگرێت. به هه‌رحاڵ، ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین، سوپاس بۆ خوا و هیممه‌تی رۆڵه‌کانمان، که توانیان هه‌موو پێویستییه‌ک بۆ میوانان دابین بکه‌ن."
ئه‌مه‌له‌دین هه‌روه‌ها وتی "ده‌مانه‌وێت سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه بکه‌ین که به‌شداربوون له سه‌رکه‌وتنی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، به تایبه‌تی پیاوانی دلێری هێزه چه‌کداره‌کانمان، له سوپا‌و پۆلیس یاخود ده‌زگا پشتیوانکاره‌کان، جگه له به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌کان که پشتگیرییه‌کی زۆریان له هێزه‌کانی ئاسایش کرد و به درێژایی 10 رۆژ خزمه‌تگوزاریه‌کی نایاباین پێشکه‌ش به ملیۆنه‌ها میوان کرد."
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی ئاسایس، وه‌ك قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی میوانان بۆ ناوه‌ندی شار، تیرۆریستان توانیان له بۆنه پیرۆزه‌کاندا هێرش بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی.
عه‌لی زوین، که له پارێزگای قادسییه‌وه هاتبوو بۆ به‌شداریکردن له رێوڕه‌سمه‌کانی یادی چله‌دا، وتی بۆمبه‌که له نزیک خۆی و هاوڕێکانی ته‌قیوه‌ته‌وه له کاتی ده‌رچوونیان له شاره‌که به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌کانیان.
عه‌لی، که له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لحسێنی که‌ربه‌لاوه قسه‌ی بۆ مه‌تنی کرد، وتی "له هۆشکه‌وتم و تا ئه‌و کاته‌ی گه‌یشتمه نه‌خۆشخانه هه‌ستم به هیچ شتێک نه‌کرد - چونکه چه‌ند پارچه‌یه‌کم به‌رکه‌وتبوو".
ناوبراو وتی "نازانم بۆچی تیرۆریستان په‌لاماری ئه‌و خه‌ڵکه بێچه‌که ده‌ده‌ن که دێن بۆ سه‌ردانی که‌ربه‌لا و به‌شداریکردن له رێوڕه‌سمه ئاینییه‌کانیاندا."
دایکی کازم، هاوڵاتییه‌کی پارێزگای واسیت، جه‌سته‌ی که‌مێک سوتابوو له یه‌کێک له هێرشه‌کاندا.
وتی "پاش ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی سه‌ردانه‌که‌مان ته‌واو کرد، سه‌رسام بووین که دوو ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو ته‌قینه‌وه و چه‌ندین قوربانی بێچه‌ک و بێتاوانی لێکه‌وته‌وه."
چه‌ند منداڵێك، که ته‌مه‌نیان له نێوان 4 تا 8 ساڵان بوو، له نزیک دایکی کازم له خه‌سته‌خانه که‌وتبوون. هه‌ندێکیان به سه‌ختی برینبداربوون له ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌دا.
دایکی کازم پرسیاری کرد "تیرۆر چی له ئێمه ده‌وێت؟"
"خوا تیرۆر و تیرۆریستان به نه‌فره‌ت بکات، و یه‌کمانبخات له دژی ئه‌وانه‌ی هانی کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ده‌ده‌ن."
وێنه: [محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی ئاسایش توانیان گیانی ملیۆنه‌ها که‌س بپارێزن که سه‌ردانی که‌ربه‌لایان کرد بوو بۆ به‌شداریکردن له رێوڕه‌سمی یادی چله‌دا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران