
[موجاهید محه‌ممه‌د/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زێڕه‌ڤانانی سنور رێگه‌یان له چه‌ند هه‌وڵێكی دزه‌کردن گرت له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوریی روبه‌یعه.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 10/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسان رۆژی هه‌ینی (5 شوبات) رایانگه‌یاند هێزه‌کانی سنوری عێراق رێگه‌یان له شه‌ش تیرۆریست گرت له سنوری سوریاوه بێنه ناو خاکی عێراقه‌وه
رائید خالد عه‌بدوڵا، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2 ی هێزه‌کانی سنوری عێراق، وتی تیرۆریسته‌کان هه‌وڵیاندا به‌ربه‌ستی ئاسایش ببڕن و بێنه ناو عێراقه‌وه له ناوچه‌ی سنوری روبه‌یعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
خالید عه‌بدوڵا له چاوپێکه‌وتنێکدا به مه‌وتنی وت "نیوه‌ڕۆی هه‌ینی، سه‌ربازه‌کانی عێراق تێبینی جموجوڵێكی گومانلێکراویان کرد له‌سه‌ر سنور - شه‌ش که‌س جانتا و که‌لوپه‌لیان پێ‌بوو. کاتێك سه‌ربازه‌کان ئاگادارکردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رکردن و به بڵندگۆ داوایان لێکردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون، دوانیان ده‌ستیان به ته‌قه کرد. هێزه‌که‌ی سنور به توندی وه‌ڵامی دانه‌وه و به چه‌کی سوک و مامناوه‌ندی ته‌قه‌ی لێکردن."
هه‌روه‌ها وتی "یه‌کێك له هێرشبه‌ره‌کان کوژرا و دوایی ده‌رکه‌وت له پاسپۆرتی سوری پێیه و ناوی خالد ئه‌بوفه‌هده. هاوکات، پێنجه‌که‌ی تر رایانکرده ناو خاکی سوریا"
رائید خالد دوپاتیکره‌دوه که سیان له هه‌ڵاتوه‌کان برینداربوون له پێدادانه‌که‌دا و هیچ سه‌ربازێکی عێراقی بریندار نه‌بوو.
خالد وتی "پێم وایه دزه‌کردووه‌کان له ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری عه‌ره‌ب بوون. هه‌وڵیانده‌دا بێنه ناو عێراق بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژی عێراقییه‌کان له‌میانه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که."
نه‌قیب حه‌مید روبێعی، ئه‌فسه‌ر له هێزی کاردانه‌وه‌ی خێرا له روبه‌یعه، وتی هێزه‌کانی عێراق له حاله‌تی ئاماده‌باشیدان دوای ئه‌و هه‌وڵه.
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی، حه‌مید روبێعی وتی "پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ین تیرۆریستان هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ هاتنه ناو عێراق بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ی کوشنده له دژی خه‌ڵکی بێ‌تاوان. به‌ڵام ئێمه بۆیان ده‌گه‌ڕێین و نایه‌ڵین بێنه ناوه‌وه."
نه‌قیب حه‌مید وتی هه‌وڵه‌که‌ی رۆژی هه‌ینی سێیه‌م دانه بوو که هێزه‌کانی عێراقی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه.
عه‌مید روكن حه‌قی ئیسماعیل ئه‌لفه‌هداوی، فه‌رمانده‌ی زێڕه‌ڤانی سنوری عێراق وتی "هێزه‌کانی عێراق سه‌دان تیرۆریست، دزه‌کردوو و قاچاخچییان له 2009 دا گرتووه که له سوریاوه هاتوون.
ناوبراو وتی "بۆیه، بڕوامان وایه ئه‌و کرده‌وانه‌ی دوایی به‌شێکن له هه‌وڵێکی نه‌زۆک له لایه‌ن تیرۆریستان و تاوانباره داواکراوه‌کانه‌وه بۆ شکاندنی سه‌روه‌ریی عێراق. سوپاس بۆ خوا هێزه‌کانمان به‌رپه‌رچی هه‌وڵه‌که‌یان به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی و گیانفیداییه‌وه دایه‌وه به بێ هیچ ترسێك."
دانیشتوانی ناوچه‌که وتیان گوێیان له ته‌قه بووه که‌مێک پێش نوێژی هه‌ینی .
عومران سه‌عد، 56 ساڵ، وتی "به کوڕه‌کانمم وت ده‌بێت چاوه‌رێ بکه‌ین بزانین چی رویداوه، داوام لێکردن خۆیان بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆریستان ئاماده بکه‌ن ئه‌گه‌ر له هێڵی به‌رگرییه‌کانی عێراق ده‌رباز بوون. ئێمه نامانه‌وێت تیرۆریستان بگه‌ڕێنه‌و و کۆنترۆڵی ناوچه‌که بکه‌ن جارێكی تر و بمانکه‌نه‌وه به دیلی ژێر ده‌ستیان."
عه‌لی عه‌بدولکه‌ریم، 32 ساڵ، مامۆستای زمانی ئینگلیزی له قوتابخانه‌ی ئه‌لشوهه‌دا له ته‌له‌عفه‌ر، وتی "هه‌مووان لێره کۆکین له‌سه‌ر هاوکاری و پشتگیری هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق. خه‌ڵکی گونده‌که‌ی نزیک سنور بڕیاریان داوه رێگه له هاتنه ژوره‌وه‌یان بگرن و هێزێك له دانیشتوانه‌که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێک بهێنن."
عه‌لی عه‌بدولکه‌ریم وتی دانیشتوان دار و به‌رد و ئامرازی کێڵانیان هه‌ڵگرتبوو بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان.
"به هه‌رحاڵ، هێزه‌کانی عێراق به‌رپه‌رچیان دانه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی مژده خۆشه‌که‌مان بیست، ئه‌مڕۆ بوو به رۆژی خۆشی و کامه‌رانی چونکه ده‌توانین به ئارامی بخه‌وین و دڵنیا بین له‌وه‌ی خه‌ڵکانێك هه‌ن ده‌مانپارێزن و کار بۆ دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ خێزانه‌کانمان ده‌که‌ن."
وێنه: [موجاهید محه‌مه‌د/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زێڕه‌ڤانانی سنور رێگه‌یان له چه‌ند هه‌وڵێكی دزه‌کردن گرت له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوریی روبه‌یعه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران