
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی داوای له زانایان و پسپۆڕانی عێراقیی ئاواره کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌زگاکانی عێراق.
عه‌لی ئه‌لجبوری له ئه‌نبار – 11/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به وته‌ی حکومه‌تی عێراق، ئه‌و عێراقییه کارامانه‌ی که پێش چه‌ند ساڵێک کۆچیان کردوه بۆ هه‌نده‌ران یان دوای 2003 ناچار کرابوون عێراق به‌جێبهێڵن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان بۆ هاوکاری بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات.
به گوێره‌ی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی کۆچ و په‌نابه‌رانی عێراق، زیاتر له 3,000 پسپۆڕی عێراقی و زانا که ناچار کرابوون وڵاته‌که به‌جێبهێڵن له‌به‌ر هۆی جۆراوجۆر دوای 2003، گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
عه‌لی ئه‌لسه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی عێراقیانی تاراوگه له وه‌زاره‌ت وتی "نزیکه‌ی 3,567 زانای عێراق له 2009 دا به خێزانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵیان له هه‌نده‌ران برده سه‌ر له‌به‌ر سته‌می رژێمی رابردوو. ئه‌وانه‌ی تریش ناچار کرابوون بڕۆن له‌به‌ر ره‌وشی خراپی ئاسایشی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌کی تری عێراق له‌م ساڵانه‌ی دواییدا."
عه‌لی سه‌عدی وتی "هه‌موویان خۆبه‌خشانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق پاش بینینی گه‌شه‌سه‌ندنی ره‌وشی ئاسایشی وڵات، ئارامی، و کۆنترۆڵی بواره‌کانی ژیان له شاره‌کاندا له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه به شێوه‌یه‌ک که سه‌لامه‌تی خۆیان و خیزانه‌کانیان مسۆگه‌ر ده‌کات که له وڵات‌دا رویداوه"
سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی داوای له عێراقیانی کارامه کرد، وه‌ک مامۆستا، پرۆفیسۆری زانکۆ، و زانایان، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق بۆ به‌شداریکردن له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی که‌رته‌کانی ئابوری، زانستی، په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌سازی."
هاوکات، مالیکی به‌ڵێنیدا ئاسانکاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر کاره‌کانیان و زێدی خۆیان بکات.
سکرتاریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێنا بۆ رێکخستنی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقییه کارامه‌کان بۆ وڵات. لیژنه‌که هاوکارییان ده‌کات له دۆزینه‌وه‌ی خانوو و پۆست له زانکۆکان، په‌یمانگه زانستییه‌کان و دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌کانی عێراق.
عه‌لی سه‌عدی وتی "که‌سانی عێراقی کارامه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دکتۆرا و ماسته‌ر خراونه‌ته ناو به‌رنامه‌ی دۆزینه‌وه‌ی کاری حکومه‌ته‌وه. به‌شێکی زۆریان کاری نوێیان ده‌ست که‌وتووه و رۆڵێکی کاریگه‌ری بێوێنه ده‌گێڕن له‌سه‌ر رێچکه‌ی کار، ئنجا له زانکۆ بێت یاخود له وه‌زاره‌ته‌کان، وه‌ک وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، زانست و ته‌کنه‌لۆجیا، و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی"
عیسا ئه‌لفه‌ریجی، ئه‌ندام له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ عێراق، وتی ئه‌و عێراقیانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه "پێویسته ئه‌و شتانه‌یان بۆ دابینبکرێت که بۆ داهێنان پێویستیان پێیه‌تی، وه‌ك چۆن له هه‌نده‌ران داهێنانیان کرد. ئنجا، ئێمه ناچار نابین پسپۆڕی بیانی له ده‌ره‌وه بهێنین چونکه وڵات پڕ ده‌بێت له پسپۆڕ."
له ئه‌نبار، هاوکات، ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی به‌رنامه‌یه‌کی داڕشتوه بۆ مه‌زه‌نده‌کردنی ژماره‌ی پسپۆڕانی گه‌ڕاوه بۆ پارێزگاکه به دابینکردنی خانوو و دانانی منداڵه‌کانیان له قوتابخانه عێراقیه‌کان.
مو‌زهر حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی کارگێڕی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، وتی "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ژماره زۆره‌ی که‌سانی کارامه‌ی عێراقی، که ئێمه هیوادار بووین بگه‌ڕێنه‌وه، له ماوه‌یه‌کی که‌مدا کاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی شارستانی عێراقی به‌ده‌رده‌که‌وێت."
مو‌زهر حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی عیراقیانی خاوه‌ن کارزانی به‌ڵگه‌یه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق چاکتر ده‌بێت "چونکه هه‌موو ساڵێك، ئێمه کۆتایی به لاپه‌ڕه‌یه‌کی زه‌بروزه‌نگ و تیرۆر ده‌هێنین و به‌ره‌و پێش بۆ سه‌قامگیری، ئاوه‌دانکردنه‌وه، و دیمۆکراسی هه‌نگاو ده‌نێین."
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لراوی، پسپۆڕ له پلاندانانی شارنشینی و ئاوه‌دانکردنه‌وه، دوای پێنج ساڵ له ژیانی ئاواره‌یی خۆی و خێزانه‌که‌ی له سوید گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نبار. ناوبراو عێراقی به‌جێهێشت کاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ‌کرا له لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌ی "بڕیاریان دابوو هه‌موو زانایان و مامۆستاکان بکوژن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که پڕبێت له خه‌ڵکی نه‌زانی وه‌ك خۆیان."
ئه‌حمه‌د راوی وتی "دوای ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئاسایشی وڵاتم هه‌ڵسه‌نگاند دیسانه‌وه گه‌ڕامه‌وه. ئاسایش له عێراق به رێژه‌یه‌کی باش به‌رقه‌راه. گه‌ڕانه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانم، بڕیارێک بۆ بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر له رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانست و مه‌عریفه که تیرۆریستان و پیاوکوژان به سه‌ختترین دوژمنی خۆیانی ده‌زانن."
سه‌وسه‌ن ئه‌لنه‌جار، 55 ساڵ، ئه‌ندازیاری کشتوکاڵ له ئه‌نبار، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر عێراقی به‌جێهێشت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو مێرده‌که‌یان کوشت، که شوێنه‌وارناس بوو.
سه‌وسه‌ن وتی "گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له پیاوکوژان له رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانست و راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ژیان راناوه‌ستێت، و هه‌رگیز راناوه‌ستێت به بۆمب یان فه‌توای تیرۆریستان."
سه‌وسه‌ن، به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی گه‌وره‌وه، وتی "ئێمه گه‌ڕاینه‌وه بۆ عێراق. بۆیه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ تیرۆریستان بڕۆن."
وێنه:[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی داوای له زانایان و پسپۆڕانی عێراقی ئاواره کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌زگاکانی عێراق.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران