
: [ عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کاندیدی په‌رله‌مان سوها عه‌بدوڵڵا ئه‌لشه‌ماع له 7 ی شوباتدا به ده‌ستی تیرۆریستان کوژرا.
محه‌ممه‌د باسم له موسڵ – 13/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
عێراقییه‌کانی موسڵ به‌وپه‌ڕی خه‌مباریی و په‌ستییه‌وه هه‌واڵی کوژرانی دکتۆر سوها عه‌بدوڵڵا ئه‌لشه‌ماعیان پێگه‌یشت، که کاندیدێکی ژن بوو بۆ په‌رله‌مان. سوها له ماڵی خزمێکی ده‌چووه ده‌ره‌وه له 7 شوبات دا کاتێك دوو چه‌کدار ته‌قه‌یان لێکرد و کوشتیان و رایانکرد.
عومه‌ر عه‌زۆ محه‌ممه‌د، کاندید له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان، وتی "ئێمه ئیدانه‌ی تاوانه‌که ده‌که‌ین. کوشتنی سوها هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له‌دژی هه‌موو کاندیده‌کان."
هه‌روه‌ها وتی "گرنگه هه‌موو کاندیده‌کان درێژه به به‌شدارییان بده‌ن له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، به بێ ره‌چاوکردنی بارودۆخه‌کان و ئاسته‌نگه‌کان، چونکه عێراقی نوێ پێویستی به که‌سانی دڵسۆزه بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر تیرۆریزمدا زاڵ بێت و ئاسایش و سه‌قامگیری دابین بکات."
محه‌ممه‌د سه‌بری، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 3 ی پۆلیسی فیدراڵی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، وتی "دوو چه‌کدار، یه‌کێکیان ماسکی پۆشیبوو، ته‌قه‌یان له دکتۆر سوها کرد له کاتژمێر 3:20 ی پاش نیوه‌ڕۆ له ناوچه‌ی خه‌زره‌ج، له خۆرئاوای موسڵ."
سوها له به‌غداد ده‌ژیا و کاندید بوو له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌للاوی. هاوپه‌یمانێتییه‌که پێكدێت له چه‌ند پارت و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، وه‌ک پارتی ئاینده‌ی نیشتمانی به سه‌رۆکایه‌تی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران رافیع ئه‌لعیساوی و به‌ره‌ی عێراقی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی به سه‌رۆکایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ.
ئه‌رکان زێباری، کاندید له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی ئه‌لعێراقییه، وتی "ئێمه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خه‌ڵکی موسڵ ده‌که‌ین بۆ کوژرانی دکتۆر سوها ئه‌لشه‌ماع له تاوانێکی قێزه‌وندا."
هه‌روه‌ها وتی "کوشتنی هه‌ر هاوڵاتییه‌کی عێراقی، تاوانه. ئامانجی کرده‌وه‌که بریتییه له لێدانی پڕۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی له عێراقدا. به‌ڵام ئه‌م کرده‌وانه کاندیده‌کان ساردناکه‌نه‌وه له به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، به‌ڵکو پاڵیان پێوه‌ده‌نێت بۆ پێشه‌وه چونکه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه که به ئاڕاسته‌ی دروستدا بۆ پێشه‌وه‌ده‌چن."
حسێن زه‌ینه‌ڵ، کاندیدێکی شه‌به‌ک، وتی پێویسته حکومه‌ت ئاسایش دابین بکات بۆ کاندیده‌کان، وتیشی تیرۆریستان ناتوانن رێگه له کاندیده‌کان بگرن خۆیان بپاڵێون.
حسێن زه‌ینه‌ڵ وتی "ئه‌م تاوانه رێگه له کاندیده‌کان ناگریت پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان رێگه له به‌ره‌وپێشچوونی کاروانی کاندیده‌کان ناگرێت بۆ خزمه‌تی وڵات.'
هاوکات، هاوڵاتیانی موسڵ ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی له کوشتنی سوها و جه‌ختیان له به‌شدارییان کرده‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان.
هه‌ناء وه‌دیع، چالاکوانێکی کاروباری ژنان، وتی کوشتنی سوها کۆتایی ناهێنێت به خواستی عێراقییه‌کان بۆ گۆڕان.
ناوبراو وتی "پێویسته دیموکراسی تاکه رێگه‌ی گۆڕان بێت. زه‌بروزه‌نگ هه‌ر زه‌بروزه‌نگی لێ ده‌که‌وێته‌وه."
ئه‌یمه‌ن مه‌حمود، دانیشتویه‌کی موسڵ، وتی "سه‌ره‌ڕای کوشتنی کاندید سوها ئه‌لشه‌ماع، هێشتا سورم له‌سه‌ر به‌شداریکردن و ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا. چونکه ئه‌مه خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌یه بۆ ئاینده‌ی عێراقییه‌کان."
دانیشتویه‌کی تری موسل، عومه‌ر ئه‌لجبوری، وتی "ئه‌وه راسته ئێمه له روداوی ئه‌منی ده‌ترسین که ره‌نگه له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردندا روبدات، هه‌روه‌ها ره‌نگه بنکه‌کانی ده‌نگدان یان کاندیده‌کان بکرێنه ئامانج. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م کرده‌وه‌یه دژه-کاردانه‌وه‌یه‌کی لای شه‌قامی موسڵ دروست کردوه چونکه بووه به هۆکارێکی هانده‌ر بۆ به‌شداریکردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا."
وێنه:[ عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کاندیدی په‌رله‌مان سوها عه‌بدوڵڵا ئه‌لشه‌ماع له 7 ی شوباتدا به ده‌ستی تیرۆریستان کوژرا
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران