
[ئه‌حمه‌د ئه‌لڕوبه‌یعی/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] حکومه‌تی عێراق هیواداره که خوێنده‌واری له‌ناو گه‌نجان و پێگه‌یشتواندا زیادبکات.
فادی ئه‌لعیسا له به‌غدا – 13/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
حکومه‌تی عێراق دوشه‌ممه (8 شوبات) پڕۆژه یاسایه‌کی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری په‌سه‌ندکرد و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراقی کرد بۆ په‌سه‌ندکردن.هاوکات، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رقاڵی ئاماده‌کارییه بۆ هه‌ڵمه‌تێکی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له عێراقدا.
عه‌لی ئه‌لده‌باغ وته‌بێژی ره‌سمی حکومه‌ت به‌یاننامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌م پڕۆژه یاسا‌یه بڵاوکرده‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه که "ئه‌م پڕۆژه یاسا‌یه ئاسۆیه‌کی نوێ له‌به‌رده‌م چین و توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگادا ده‌کاته‌وه که بێبه‌ش بوون له فێرکردن". هه‌روه‌ها هاتوه که "ئه‌م یاسا‌یه رێگه‌خۆشکه‌ره بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خوێنده‌واری که به‌هۆی بارودۆخی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستاوه هاتۆ‌ته کایه‌وه، هه‌روه‌ك له ده‌ستوردا هاتوه که فێرکردن ره‌گه‌زێکی بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که "به‌گوێره‌ی به‌نده‌کانی ده‌ستوری عێراقی، ده‌وڵه‌ت مافی فێرکردن بۆ هاوڵاتیا‌نی خۆی زامنده‌کات و ئه‌رکی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت له‌پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی نه‌خوێنده‌وار بۆ ئاستێکی ژیاری ئه‌وتۆ که بتوانن گه‌شه‌بده‌ن به ژیانی رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییان و وایان لێبکات ئه‌رك و مافه‌کانیان وه‌ك هاوڵاتییه‌کی باش جێبه‌جێبکه‌ن".
پڕۆژه یاسای نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراقیشه‌وه په‌سه‌ند کراوه، هه‌موو ئه‌و عێراقییانه ده‌گرێته‌وه که توانای خوێندنه‌وه و نوسینیان نییه و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 تا 55 ساڵدایه
به گوێره‌ی وته‌کانی عه‌لی ئه‌لده‌باغ، پۆله‌کان به دوو قۆناغ ده‌ستپێده‌که‌ن و هه‌ر قۆناغێك حه‌وت مانگ ده‌خایه‌نێت. یه‌که‌م قۆناغ "بنه‌ڕه‌تی" یه و قۆناغی "ته‌واوکاری" به‌دوایدا دێت و پشویه‌کی 15 رۆژی له‌نێوان هه‌ردوو قۆناغه‌که‌دا‌یه. له‌کۆتایی هه‌ر قۆناغێکدا تاقیکردنه‌وه‌ی زاره‌کی و نوسین بۆ فێرخوازان ئه‌نجامده‌درێت.
کاتێك فێرخواز هه‌ردوو قۆناغه‌که ده‌بڕێت، بڕوانامه‌یه‌کی ده‌درێتێ که رێیانده‌دات به‌رده‌وام بن له خوێندنی ئاسایی و له پۆلی پێنجی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌ست پێ‌بکات.
وه‌ك ئاماده‌کارییه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌سته‌یه‌کی باڵای دامه‌زراند به ناوی ده‌سه‌ڵاتی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری که له لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده یان نوێنه‌ر‌ه‌که‌یه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت.
هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌سته‌یه‌کی جێبه‌جێکار و ئه‌نجومه‌نێکی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بۆ داده‌نرێت، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له شار و قه‌زا و ناحیه‌کاندا داده‌مه‌زرێنن.
وه‌لید حسێن وته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتی "ئامانجی ئه‌م یاسا نوێیه نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و رێگریکردنه له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واری، ئه‌ویش له رێی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌که و کردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌کان له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی خوله‌کانی راهێنان و دروستکردنی لیژنه‌کان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا له عێراق".
به‌گوێره‌ی وته‌کانی وه‌لید، ده‌سه‌ڵاتی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته حکومییه‌کان و رێکخراوه‌کان کا‌رده‌کات بۆ دانانی مه‌نهه‌ج و پلانی دانانی بودجه‌ی پێویست، هه‌روه‌ها دیاریکردنی رۆژانی وانه خوێندن و پشوه‌کان و شێوازی هه‌ڵبژاردنی وانه‌بێژه‌کان و پێدانی کۆمه‌کی هانده‌ر بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی روده‌که‌نه مه‌ڵبه‌نده‌کانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.
ده‌زگای نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و رێکخراوه‌کان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی بۆ مسۆگه‌رکردنی سه‌رکه‌وتنی به‌رنامه‌که و بنبڕکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که ره‌نگه بێنه پێش.
چه‌ند رێکخراوێکی ناحکومی و وه‌زاره‌تی خوێندنی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی دارایی هاوکاری ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌که‌ن.
خلود ئه‌لتائی، به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوی خێرخوازی ئه‌لڕه‌عد له که‌رکوك، وتی که دامه‌زراوه‌که‌یان 11 سه‌نته‌ری له پارێزگاکه‌دا کردۆ‌ته‌وه و مامۆستا تازه ده‌رچوه‌کان وانه‌کانی فێرکردنی خوێندنه‌وه و نوسینی تێدا ده‌ڵێنه‌وه.
خلود وتی "جوڵه‌یه‌ک له‌م بواره‌دا به‌دیده‌کرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان که له خوێندن دابڕاون ئێستا ده‌یانه‌وێت درێژه بده‌نه‌وه به خوێندن".
هاوکات، 14 کانونی دووه‌م، عه‌بد زیاب ئه‌لعجێلی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێکخراوی یونسکۆ له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون کۆبوه‌وه بۆ گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به ستراتیژییه‌کانی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له عێراقدا.
له میانه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌لعجێلی گفتوگۆشی کرد سه‌باره‌ت به به‌ستنی کۆنفرانسێکی زانستی له به‌غدا بۆ هه‌ڵسانگاندنی ستراتیژی خوێندنی باڵا له‌عێراقدا و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره بۆ پشتگیری‌کردن و گه‌شه‌پێدانی مه‌نهه‌ج به جۆرێکی ئه‌وتۆ که به ستانداردی زانکۆ جیهانییه‌کان عێراقییه‌کان فێربکات.
وێنه: [ئه‌حمه‌د ئه‌لڕوبه‌یعی/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] حکومه‌تی عێراق هیواداره که خوێنده‌واری له‌ناو گه‌نجان و پێگه‌یشتواندا زیادبکات .
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران