
[ئه‌حمه‌د ئه‌لڕوبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن کۆتایی به ئاماده‌کارییه‌کانی ده‌نگدانی عێراقییه‌کانی هه‌نده‌ران ده‌هێنێت.
محه‌ممه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 14/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق بنکه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئاماده‌ده‌کات تا عێراقییه‌کانی هه‌نده‌ران بتوانن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ئازاردا ده‌نگبده‌ن.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان 8 ی شوبات ناوی ئه‌و چاو‌دێر و رۆژنامه‌وانانه‌ی په‌سه‌ند کرد که روماڵی به‌شداریکردنی ده‌نگده‌ره عێراقییه‌کانی تاراوگه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قه‌واره سیاسییه‌کانی عێراق ده‌که‌ن له وێستگه‌کانی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
میقداد ئه‌لشه‌ریفی، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی هه‌نده‌ران له کۆمسیۆنی باڵا، وتی له‌م دواییه‌دا کۆمسیۆن 16 نوسینگه‌ی کردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ 140 تا 200 بنکه‌ی ده‌نگدان، له‌و وڵاتانه‌ی ره‌وه‌ندێکی عێراقی گه‌وره‌ی لێیه.
دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی حکومه‌ت، کۆمسیۆن بنکه‌ی ده‌نگدانی له‌م وڵاتانه کرده‌وه: سوریا، لوبنان، ئوردن، میسر، ئیمارات، ئێران، نه‌مسا، سوید، ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا، دانیمارک، به‌ریتانیا، ئوسترالیا، تورکیا، که‌نه‌دا و ئه‌مریکا.
میقداد شه‌ریفی وتی " هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌سته‌ی کۆمیسه‌رانی کۆمسیۆن بڕیاریداوه بوار بۆ عێراقییه‌کان بڕه‌خسێنێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن، رازیبوون له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر خاکه‌که‌یان."
میقداد هه‌روه‌ها وتی کارمه‌ندانی کۆمسیۆن له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ستیانکردوه به ئاماده‌کاری بۆ دڵنیابون له سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌که، وه‌ك دامه‌زراندنی ستاف و ته‌رخانکردنی کۆگه تا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ڵبژاردنه‌که یه‌کشه‌ممه (7 ئازار) له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌و عێراقییانه‌ی له هه‌نده‌ران ده‌ژین ده‌توانن هه‌ر له هه‌ینی (5 ئازار) تا 7 ئازار ده‌نگبده‌ن. ماوه‌ی ده‌نگدانه‌که درێژه تا یارمه‌تی ئه‌و عێراقییانه بدات که له شوێنی دوور له وێستگه‌کانی ده‌نگدان نیشته‌جێن.
به وته‌ی میقداد، وێستگه‌کانی ده‌نگدان رۆژانه 10 کاتژمێر ده‌کرێنه‌وه، له 8 ی به‌یانی تا 6 ی ئێواره، به گوێره‌ی کاتی ناوخۆیی وڵاته‌که.
سه‌حه‌ر ئه‌لحه‌یده‌ری، به‌رپرسێك له کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق، وتی به گوێره‌ی ئاماره‌کانی کۆمسیۆن، 1.8 ملیۆن تا 2 ملیۆن عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
سه‌حه‌ر داوای له عێراقییه‌کان کرد "به شێوه‌یه‌کی چالاک به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا بکه‌ن، چونکه روداوێکی مێژوییه."
وته‌بێژی کۆمسیۆن قاسم ئه‌لعه‌بودی وتی عێراقییه‌کانی تاراوگه به گوێره‌ی ئه‌و شێوازه‌ی له یاسای په‌سه‌ندکراو له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقییه‌وه ده‌نگده‌ده‌ن.
قاسم وتی "له یاساکه‌دا هاتوه شێوازی ده‌نگدان بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌نده‌ران ده‌ژین به گوێره‌ی دواترین ئه‌و ئاماره فه‌رمییانه ده‌بێت که وه‌زاره‌تی کۆچ و ئاواره‌کان و وه‌زاره‌تی بازرگانی داویانه به کۆمسیۆن. به گوێره‌ی ئه‌م ئامارانه، عێراقییه‌کانی تاراوگه بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن به‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی که کۆچیان لێوه‌کردووه."
قاسم هه‌روه‌ها وتی "یاساکه بوار به عێراقییه‌کانی تاراوگه ده‌دات وه‌ک هه‌ر ده‌نگده‌رێکی ناو عێراق ده‌نگ بده‌ن به هه‌ر کاندیدێك."
هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی کرد له یارمه‌تیدانی نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی هه‌نده‌ران. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیاتر له ده پسپۆڕی دامه‌زراندوه بۆ نوسینگه‌که و یه‌ک یان دوو پسپۆڕیش له هه‌ر نوسینگه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن له هه‌نده‌ران ئاماده‌ده‌بن."
ئه‌زهار ئه‌لسامه‌ڕائی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاواره‌کان و کۆچبه‌ران و تاراوگه‌نشینه‌کان له په‌رله‌مان، وتی "هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵکی راستگۆ له لایه‌ن ئاواره‌کانه‌وه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی داهاتودا زووتر کۆتایی به ئازاره‌کانیان ده‌هێنێت و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌که‌یان خێراترده‌کات."
ئه‌زهار، که سه‌ردانی هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی کردوه که خه‌ڵکی عێراقیی تێدا ده‌ژی، هه‌روه‌ها وتی "ئاواره‌کان له هه‌نده‌ران سورن له‌سه‌ر به‌شداریکردن له پڕۆسه‌ی چاکسازی و گۆڕاندا له رێی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتو تا ببن به ئامرازێك بۆ ئه‌و گۆڕانه‌ی هه‌موو که‌س له عێراق ده‌یه‌وێت روبدات."
وێنه: [ئه‌حمه‌د ئه‌لڕوبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن کۆتایی به ئاماده‌کارییه‌کانی ده‌نگدانی عێراقییه‌کانی هه‌نده‌ران ده‌هێنێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران