
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ساڵح موتڵه‌گ رێگه‌ی پێ‌نادرێت له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌دا خۆی هه‌ڵبژێرێت.
محه‌ممه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 14/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن پێنجشه‌ممه (11 شوبات) ناوی ئه‌و کاندیدانه‌ی راگه‌یاند که رێگه‌یان پێده‌درێت له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ئازاردا به‌شداریبکه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ناویان له لیسته‌که‌دا نه‌بوو ئه‌و کاندیدانه بوون که له لایه‌ن لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و داده‌وه دورخرابونه‌وه، له پێشه‌وه‌یان ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ و زافر ئه‌لعانی.
وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، قاسم ئه‌لعه‌بودی، وتی "هۆی دورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك کاندید له به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بریتییه له‌وه‌ی که بڕیاره‌که‌ی لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و داد ده‌یانگرێته‌وه. بۆیه، موتڵه‌گ و عانی و کاندیده دورخراوه‌کانی تریش مافیان نییه ده‌ست به هیچ چالاکییه‌کی هه‌ڵمه‌تکردن بکه‌ن چونکه ناویان له لیسته‌که‌ی کۆمسیۆندا نییه."
عه‌بودی وتی ده‌سته‌ی کۆمیسه‌رانی کۆمسیۆن ناوی 6,172 کاندیدی په‌سه‌ند کردوه. "ته‌نها ئه‌و کاندیدانه بۆیان هه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بکه‌ن."
جه‌مال ئه‌لبه‌تیخ، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقییه، وتی لیژنه‌ی تێهه‌ڵچونه‌وه به فه‌رمی تێهه‌ڵچونه‌وه‌که‌ی ساڵح موتڵه‌گ و زافر ئه‌لعانی ره‌تکردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌لعێراقییه به هه‌موو شێوازێك هه‌وڵیدا ئیحتیوای قه‌یرانه‌که بکات، به‌ڵام نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بکات."
به‌تیخ وتی دورخستنه‌وه‌که‌ی موتڵه‌گ، که سه‌رۆکی به‌ره‌ی عێراقییه بۆ گفتوگۆی نیشتمانی و سکرتێری گشتیی ئه‌لعێراقییه‌یه، "پێشتر پلانی بۆ دانراوه"
له یه‌که‌م وته‌یدا له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی لیژنه‌ی تێهه‌ڵچونه‌وه، موتڵه‌گ به مه‌وتنی وت "ئه‌م بڕیاره نائومێدی له ناو ده‌نگده‌رانی عێراقدا دروستده‌کات و ئاگری گرژیی تایه‌فه‌گه‌ری خۆشده‌کات."
ناوبراو وتی په‌نا بۆ رێکخراوه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بات بۆ تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی بڕیاره‌که، که "بۆ خزمه‌تی ئێران ده‌رکراوه."
هه‌روه‌ها وتی "خه‌ڵكی عێراق باش ده‌زانن کێ ده‌ستی هه‌بووه له کوشتنیاندا و کێ به‌رگری لێکردون. ئه‌مه کۆتایی بابه‌ته‌که نییه. پڕۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی له عێراقدا له سه‌روو هه‌موو که‌سێکه‌وه‌ن. به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقییه‌کان له هه‌ر فشارێكی بیانی مه‌زنتره."
عانی وتی "لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه و داد ئه‌و شته‌ی جێبه‌جێکردوه که تاران ویستویه‌تی له عێراقدا به‌دیبهێنێت، به‌ڵام ئێمه رێگه به که‌س ناده‌ین یاری به ئاسایشی عێراق و ئاینده سیاسیه‌که‌ی بکات."
له چاوپێکه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی، عانی وتی "داوا له هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌که‌م به کاری ئاشیخوازانه مافه‌کانیان به‌ده‌ستبهێنن. هه‌روه‌ها داوایان لێده‌که‌م ده‌رفه‌ت به تیرۆریستان و تایه‌فه‌گه‌ره‌کان نه‌ده‌ن یاری به ئاسایشیان بکه‌ن."
شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی رابون (سه‌حوه)، وتی "پێویسته هه‌موو عێراقییه‌کان چالاکانه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن و پێویسته رێگه نه‌درێت بڕیاره‌که رێگه له به‌شدارییان بگرێت. خه‌ڵکی باش هه‌ن که شایسته‌ی ئه‌وه‌ن له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا ده‌نگیان پێبدرێت."
هه‌روه‌ها وتی "هیواداربووین رێگه بده‌ن سندوقه‌کانی ده‌نگدان، نه‌ک لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه و داد، بڕیار بدات له دورخستنه‌وه‌ی کاندیده‌کان له په‌رله‌مان."
سه‌ناء عه‌لی، 33 ساڵ، مامۆستا له نه‌جه‌ف، وتی "هیواداربووم تایه‌فه‌گه‌ران، پێش هه‌ر که‌سێكی تر، له پڕۆسه‌ی سیاسی ریشه‌کێشبکرێن. به‌ڵام، بڕیاره‌که جێی توڕه‌یی و سه‌رسوڕمانی ئێمه‌یه."
هه‌روه‌ها وتی "به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێکدا، ئێمه کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته عێراقی نوێ پشت به هیچ تاکه که‌سێك نه‌به‌ستێت. خه‌ڵکی تریش هه‌ن که جێی متمانه‌ن."
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ساڵح موتڵه‌گ رێگه‌ی پێ‌نادرێت له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌دا خۆی هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران