
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژنێکی عێراقی له ته‌نیشت سواڵکه‌رێکه‌وه راوه‌ستاوه که منداڵه‌که‌ی له باوه‌شدایه له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده له به‌غدا.
عه‌لی ئه‌لجبوری له به‌غدا – 15/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
چوارشه‌ممه (10 شوبات) وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند موچه‌ی مانگانه ده‌دات به سواڵکه‌ره‌کان له‌رێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
وه‌زاره‌ت ده‌ستیکردوه به پێکهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ دیاریکردنی ژماره‌ی سواڵکه‌ران له به‌غدا و پارێزگاکانی تر. پاشان لیژنه‌کان ناوی سواڵکه‌ره‌کان تۆمارده‌که‌ن و ده‌یانخه‌نه ناو سیستمی چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
له‌ئێستادا به‌رنامه‌ی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها ئه‌مانه‌ده‌گرێته‌وه: که‌مئه‌ندامان و بێوه‌ژنان و قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی تیرۆریزم و ئه‌وانه‌ی که پێویستی تایبه‌تیان هه‌یه.
وه‌لید موزه‌فه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خه‌ڵکانی پێویستی تایبه‌ت له وه‌زاره‌ت، وتی سکرتارییه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیارێکی په‌سه‌ندکردوه له‌سه‌ر پێدانی موچه به سواڵکه‌ره‌کانی سه‌رجه‌م پارێزگاکان به بێ جیاوازی.
وه‌لید موزه‌فه‌ر وتی "ئامانجی ئه‌م رێوشوێنه بریتییه له مسۆگه‌رکردنی مافی ژیانێکی شکۆدار بۆ هه‌موو عێراقییه‌ک و رێگه‌گرتن له په‌نابردنیان بۆ پێچوپه‌نا، که دیارده‌یه‌کی ناشارستانییه له عێراقی نوێ‌دا."
به وته‌ی وه‌لید، وه‌زاره‌تی کار ئاماری وردی نییه له‌سه‌ر ژماره‌ی سواڵکه‌ره‌کان له عێراقدا. ناوبراو وتی "قسه و قسه‌ڵۆک سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سواڵکه‌ران زێده‌ڕۆیی پێوه‌یه که هه‌ندێك قه‌واره هه‌وڵده‌ده‌ن به‌کاریبهێنن بۆ بێبایه‌خکردنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له‌م دواییه‌دا له عێراق به‌ده‌ستهێنراون."
وه‌زاره‌تی کار پێشتر ده‌ستی به چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک کردبوو بۆ هاوکاریکردنی سواڵکه‌ران بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان شت بفرۆشن. هه‌روه‌ها چه‌ندین کوشک کرابۆوه بۆ چه‌ندین سواڵکه‌ر، تا بتوانن هێنده پاره په‌یدابکه‌ن که خێزانه‌کانیان بژیه‌نن.
وه‌زاره‌ت موچه‌ی سواڵکه‌ره‌کان به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی هه‌ر یه‌کێکیان دیاریده‌کات، به گوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌یانه و جۆری ئه‌و شوێنه‌ی لێی نیشته‌جێن و باری ته‌ندروستییان.
عه‌لی سه‌عدی، به‌رپرسی لیژنه‌ی به‌دواداچونی مه‌یدانی له وه‌زاره‌تی کار، وتی "وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك عێراق، به تواناکانی و سامانه‌کانیه‌وه، نابێت یه‌ک سواڵکه‌ری تێدابێت. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له 2010 دا به‌ده‌ستیبهێنین."
چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازییان له ده‌ستپێشخه‌رییه‌که کرد و وتیان ده‌بێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی له عێراقدا.
خالید ئه‌لجابر، سکرتێری گشتیی رێکخراوی کرێکاران و پێشکه‌وتن، وتی "چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌ی سواڵکردن کۆتایی ده‌هێنێت به یه‌کێك له‌و که‌لێنانه‌ی تیرۆریزم سودی لێوه‌رده‌گرت. گروپه تیرۆریستیه‌کان هه‌ندێک منداڵی سواڵکه‌ریان به‌کارهێناوه، دوای ئه‌وه‌ی بڕێکی که‌م پاره‌یان داونه‌تێ و له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستیان پێی بوو، ناچاربوون قبوڵی بکه‌ن."
ناوبراو ژماره‌ی سواڵکه‌ره‌کان له عێراقدا به 12,000 مه‌زه‌نده ده‌کات.
سوعاد حسێن، چاودێرێک له لیژنه‌ی دارایی وه‌زاره‌تی کار، وتی به‌رنامه‌که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له هه‌موو پارێزگاکانی عێراق ده‌ستپێده‌کات.
ناوبراو وتی "ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه منداڵه سواڵکه‌ره‌کان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ قوتابخانه بۆ ته‌واوکردنی خوێندنه‌که‌یان. دوای ئه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌یه‌کی مانگانه‌یان پێده‌درێت بۆ به‌خێوکردنیان، شه‌قامه‌کان به‌جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه."
سواڵکه‌رانی عێراق پێشوازییان له به‌رنامه‌که کرد.
عه‌باس سه‌لیم، 54 ساڵ، سواڵکه‌رێک له به‌غدا وتی "ناچاربووم بکه‌ومه سه‌ر جاده بۆ سواڵکردن چونکه تیرۆریستان دوکانه‌که‌م و هه‌رچییه‌کم هه‌بوو سوتاندیان. به‌ڵام زۆر خۆشحاڵ بووم کاتێک هه‌واڵه‌که‌م بیست و پێموایه جارێکی تر وا ژیان بۆم پێده‌که‌نێت."
عه‌لی غالیب، 12 ساڵ، وتی به‌رنامه‌که ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ قوتابخانه.
عه‌لی وتی "دایکم ناتوانێت ئیش بکات و باوکم له ته‌قینه‌وی ئۆتۆمبیل‌دا کوژرا. ده‌بیت سواڵ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خواردن ببه‌مه‌وه بۆ دایکم و سێ براکه‌م. ناچاربووم واز له قوتابخانه بهێنم. به‌ڵام دوای ده‌ستپێکردنی به‌رنامه نوێیه‌که، جارێکی تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه قوتابخانه."
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژنێکی عێراقی له ته‌نیشت سواڵکه‌رێکه‌وه راوه‌ستاوه که منداڵه‌که‌ی له باوه‌شدایه له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده له به‌غدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران