
[خالد ئه‌لتائی] خه‌یال ئه‌لجه‌واهیری له دوایین کتێبیدا یادی محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری با‌وکی ده‌کاته‌وه.
خالد ئه‌لتائی له به‌غدا – 15/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
خه‌یال ئه‌لجه‌واهیری، کچی شاعیر‌و نوسه‌ری عێراقی ناودارمحه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری، له‌م دواییه‌دا کتێبێکی بڵاوکرده‌وه که زۆربه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بیانه‌ی له‌لایه‌ن نوسه‌ره عێراقی و عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه سه‌باره‌ت به شیعره‌کانی با‌وکی نوسراون له‌خۆده‌گرێت.
په‌رله‌مانتار سه‌فیه ئه‌لسوهه‌یل سێشه‌ممه (9 شوبات) کۆڕێکی ئه‌ده‌بی گێڕا به بۆنه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی کتێبه نوێیه‌که‌ی خه‌یال به‌ناوی "روباری سێهه‌م".
له کۆڕه‌که‌دا، خه‌یال وتی که با‌وکی "شۆڕشگێڕ بوو له بیروبۆچون و کولتور و هه‌ڵوێسته‌کانیدا". هه‌روه‌ها وتی ناونیشانی ئه‌م کتێبه قه‌باره 400 لاپه‌ڕه‌ییه‌ی له وته‌یه‌کی شاعیری فه‌له‌ستینی مه‌حمود ده‌روێشه‌وه وه‌رگیراوه، که وه‌سفی محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری ده‌کات به "سێهه‌م روباری عێراق".
ئه‌مه سێهه‌م کتێبه له‌لایه‌ن خه‌یال ئه‌لجه‌واهیرییه‌وه بڵاوکرابێته‌وه به مه‌به‌ستی دۆکیومێنتکردنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له رۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا له‌سه‌ر با‌وکی نوسراون. له‌م کتێبه‌دا، خه‌یال بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆشی سه‌باره‌ت به‌باوکی خستۆته‌ڕوو "پێش هه‌موو شتێك وه‌ك باوکێك، پاشان وه‌ك شاعیر و ئه‌دیبێک، هه‌روه‌ها وه‌ك ره‌خنه‌گرێك که به‌ڕوی چه‌وسانه‌وه‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه و بۆ ئازادی ده‌ڕوانێت".
محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری، که له‌ناو هه‌وادارانیدا به "ئه‌بو فورات" ناسراوه، ساڵی 1899 له شاری نه‌جه‌ف له‌دایك بووه. چه‌ندین کۆمه‌ڵه شیعری بڵاوکردۆته‌وه، له‌وانه "له‌نێوان هه‌ست و سۆزدا"، "پۆسته‌ی گه‌ڕانه‌وه"، "ئه‌ی خه‌وزڕان"، "سۆزه‌کان".
سه‌فیه وتی "جه‌واهیری شاعیرێکی بلیمه‌ت و سیاسه‌تمه‌دارێکی ئازاد و مرۆڤێکی شۆڕشگێڕبووه". هه‌روه‌ها وتی "ئه‌وه‌ی که زۆر نه‌زانراوه له‌باره‌یه‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌یه که یه‌کێک بوه له به‌هێزترین پشتگیریکه‌رانی مافه‌کانی ژنان و هه‌ر شتێکی ره‌تکردۆته‌وه که سوکایه‌تی و بێ رێزی بێت به‌رانبه‌ریان".
جه‌واهیری یه‌که‌م سه‌رۆکی یه‌کێتی رۆژنامه‌نوسانی عێراق بووه. له‌ساڵی 1930 دا رۆژنامه‌ی "فوڕات" ی ده‌رکرد و تێیدا با‌نگه‌شه‌ی ده‌کرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو و دیموکراسی و زامنکردنی ئازادییه گشتییه‌کان، به‌تایبه‌تی ئازادی پارته سیاسییه‌کان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یدا، رۆژنامه‌که داخرا و مۆڵه‌ته‌که‌ی لێسه‌نرایه‌وه. جه‌واهیری به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر کاری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌تا ساڵی 1952، کاتێك رۆژنامه‌ی "جیهاد"، که ئه‌وکاته ده‌ریده‌کرد، داخرا و له‌ئه‌نجامیشدا له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب توندکرا، له‌وێ شاکاره‌که‌ی به ناوی "تاریکی" نوسی.
موفید ئه‌لجه‌زائیری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق، که ئاماده‌ی کۆڕه ئه‌ده‌بیه‌که بوو، له‌م باره‌یه‌وه وتی "له رێی سه‌روتاری رۆژنامه‌کانه‌وه، به جه‌ربه‌زه‌ییه‌کی بێوێنه‌وه ره‌خنه‌ی ده‌گرت له‌سنوردارکردنی سه‌ربه‌ستیه‌کان و مافه گشتییه‌کان و بارودۆخی سیاسی وڵات".
به‌هۆی هه‌ڵوێستی به‌رهه‌ڵستکارانه‌یه‌وه به‌رانبه‌ر به حکومه‌ت، جه‌واهیری به ناچاری ده‌یان ساڵ له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ژیانی برده‌سه‌ر. به‌ڵام ساڵانی دابڕانی له نیشتمانه‌که‌ی په‌یوه‌ندییه‌که‌ی نه‌پساند پێوه‌ی. به‌رده‌وام بوو له نوسینی ئه‌و شیعر و بابه‌تانه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ عێراق و ئاره‌زوی بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌رده‌خست.
سامیه عه‌زیز، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاواره و کۆچبه‌ران و تاراوگه‌نشینان له په‌رله‌مانی عێراق، وتی "جه‌واهیری ره‌مزی ئه‌و عێراقیانه‌ی تاراوگه‌یه که له وڵاتی دایك به‌زۆر وه‌ده‌رنراون و هه‌موو ئازار و تراژیدیا و نه‌هامه‌تییه‌کانی له‌کۆڵناوه بێ گوێدانه غه‌ریبیه‌که‌ی".
جه‌واهیری ساڵی 1997 له‌ته‌مه‌نی 98 ساڵیدا مرد. له رێوڕه‌سمێکی شکۆداردا به‌خاك سپێردرا.له گۆڕستانی غوره‌با له سه‌یده زه‌ینه‌ب له قه‌راغشاری دیمه‌شق نێژرا. نه‌خشه‌یه‌کی عێراق و ئه‌م نوسینه له‌سه‌ر به‌ردی گرانیتی گۆڕه‌که‌ی هه‌ڵکۆڵراوه "لێره، دوور له دیجله‌ی خێر نێژرا".
وێنه: [خالد ئه‌لتائی] خه‌یال ئه‌لجه‌واهیری له دوایین کتێبیدا یادی محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری با‌وکی ده‌کاته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران