
[عیسام ئه‌لسودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌رپرسانی به‌سره پێشبینی ده‌که‌ن پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له ساڵی داهاتوودا زیاتر ببن.
حوسام حه‌داد له به‌سره - 16/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌ك به‌شێک له کۆششه‌کانی بۆ زیاترکردنی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای به‌سره، ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌سره، خه‌ریکی هه‌ڵسانگاندنی زیاتر له 100 ته‌نده‌ری وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانیه بۆ وه‌به‌رهێنان له بواره‌کانی نه‌وت، کاره‌با، ئاو، ئاوه‌دانکردنه‌وه و که‌رته‌کانی تر.
وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی ده‌ستیان به پێنج پرۆژه له که‌رته‌کانی نیشته‌جێکردن و کاره‌بادا کردووه. هاوکات، 35 پرۆژه‌ی نوێی نیشته‌جێکردن، بازرگانی، پیشه‌سازی و گه‌شتیاری که پێشکه‌شی حکومه‌تی ناوخۆیی کراوه، چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندیی ده‌که‌ن بۆ ده‌ستپێکردن.
مه‌حمود ته‌عان ئه‌لمه‌کسوسی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره، وتی ساڵی "2010 بازێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنانی نوێ، چونکه چه‌ندین وڵات، وه‌ك به‌ریتانیا و تورکیا و وڵاتانی تری هه‌رێمه‌که، حه‌زده‌که‌ن وه‌به‌رهێنان بکه‌ن له پارێزگاکه‌دا."
هه‌روه‌ها وتی هه‌موو ئه‌و که‌رتانه‌ی خراونه‌ته پێش وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه چه‌ندین کۆمپانیای گه‌وره‌ی ناوخۆیی و بیانییان راکێشاوه.
مه‌گسوسی وتی "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ بنیاتنانی بارودۆخێکی وه‌به‌رهێنه‌رانه و بۆ راکێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی له رێی سه‌ردانی چه‌ندین وڵاته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، بۆ هاندانی کۆمپانیاکانیان بۆ هاتنه ناو بازاڕی به‌سره‌وه."
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له به‌سره، عه‌لی فازڵ، وتی ده‌سته‌که پێشبینی ئه‌وه ده‌کات به‌شه‌که‌ی له بودجه‌ی ئه‌مساڵی پارێزگادا نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار بێت.
عه‌لی فازڵ وتی "بڕی پشتراستکراوه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له به‌سره له ئێستادا بریتییه له 65 ملیۆن دۆلار. بڕێکی زۆر پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌یه که ده‌گاته 1 ملیار دۆلار و چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی حکومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ست پێ‌بکات له پارێزگاکه."
عه‌لی فازڵ وتی پێنج پرۆژه ناوخۆییه‌که‌ی تر که ده‌ستیان پێکردووه بریتین له بنیاتنانی پارکێكی یاری که به گوژمه‌ی 20 ملیۆن دۆلاره، پاركێکی گه‌وره‌ی کاتبه‌سه‌ربردن، نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌تی منداڵان، دروستکردنی هوتێلێك و پرۆژه‌یه‌کی کشتوکاڵی بۆ چاندنی روه‌کی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری پزیشکی.
عه‌لی فازڵ هه‌روه‌ها وتی "پێنج پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌یه که ئه‌مساڵ ده‌ست به‌کار ده‌که‌ن، ئه‌وانیش بریتین له پرۆژه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت به بڕی 238 ملیۆن دۆلار له لایه‌ن کۆمپانیای بێیکه‌ر هه‌گزی ئه‌مریکیه‌وه و وه‌به‌رهێنه‌رێکی ئه‌مریکی که مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه بۆ ده‌ستکردن به سێ پرۆژه‌ی پۆڵا، چیمه‌نتۆ و به‌کار‌هێنانه‌وه‌ی پاتری ئۆتۆمبیل."
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له به‌سره به هه‌ڵمه‌تێکی ریکلام وه‌به‌رهێنه‌رانی راکێشا که تێیدا 20 ته‌خته‌ی ئاگاداری له بنکه بازرگانیه‌کان و ده‌روازه‌کانی پارێزه‌که داناوه. ریکلامه‌کانیش ئه‌و که‌رتانه پیشان ده‌ده‌ن که خراونه‌ته پێش وه‌به‌رهێنان و بانگهێشتی وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان ده‌که‌ن ئه‌م هه‌لانه بقۆزنه‌وه. ده‌سته‌که بۆ ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تێکی تری هاوشێوه خۆی ئاماده ده‌کات که تێیدا 20 ته‌خته‌ی ئاگاداری نوێ له قه‌زا و ناحیه‌کان داده‌نێت.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له به‌سره هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕێکی هه‌یه به حه‌وت زمان – عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، تورکی، روسی، فه‌ره‌نسی و فارسی، و کار ده‌کاته بۆ زیاترکردنی زمانی چینییش. به گوێره‌ی ئاماره‌کانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له به‌سره، ماڵپه‌ڕه‌که له ئه‌وروپا، ئاسیا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه 200,000 جار سه‌ردانکراوه له 2009 دا.
عه‌لی فازڵ هه‌روه‌ها وتی "ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له به‌سره پێویستی به هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی ته‌له‌فیزیۆنییه له وێستگه ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ راکێشانی وه‌به‌رهێنان بۆ به‌سره. به هه‌رحاڵ، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخان کراوه به‌شی ئه‌وه ناکات ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێکی له‌و جۆره بکرێت."
دانیشتوانی به‌سره هه‌ست به گۆڕانێكی ئه‌رێنی ده‌که‌ن له پارێزگاکه‌یان.
هاوڵاتی مونزر عه‌زیز، 37 ساڵ، وتی "له ئه‌نجامی بنیاتنانی پرۆژه‌ی شارنشینی نوێ‌دا سیمای جوانی هه‌ندێک بنکه‌ی بازرگانی له به‌سره ده‌ستی به گۆڕان کردووه به‌ره‌و جوانتر. پێم وایه سیمای پارێزگاکه گۆڕان به خۆیه‌وه ده‌بینێت به‌ره‌و باشتر له ماوه‌ی داهاتوودا له ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنانه‌وه."
حه‌یده‌ر عه‌بدولساحیب، دانیشتویه‌کی به‌سره و ته‌مه‌ن 30 ساڵ، وتی "ئه‌م وه‌به‌رهێنانانه چه‌ندین هه‌لی کار بۆ گه‌نجان دروستده‌کات، که ده‌بێته مایه‌ی که‌مترکردنه‌وه‌ی بێ‌کاری له پارێزگاکه‌دا."
وێنه: [عیسام ئه‌لسودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌رپرسانی به‌سره پێشبینی ده‌که‌ن پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له ساڵی داهاتوودا زیاتر ببن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران