print thisemail this
photo

[مەریوان ئیبراهیم/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] ئەفسەرێکى پۆلیسى عێراقى لە کەرکوک بەلاى پۆستەرێکى هەڵمەتى هەڵبژاردندا تێدەپەرێت.

کەرکوک ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى

سەلام ئەلدلێمى لە کەرکوک – 16/2/10

بۆ سایتی مه‌وتنی

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک ئامادەکارییەکانى خۆى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى 7ى ئازار تەواو کرد.

ئۆفیسى کەرکوکى کۆمسیۆن 299 وێستگەى دەنگدانى داناوە، 184 وێستگە لە ناو شار و 115ی تریش لە قەزاو ناحیەکان. 123 وێستگەش بۆ دەنگدانى تایبەت دانراوە، کە سێ رۆژ پێش هەڵبژاردنەکە ئەنجام دەدرێت.

فەرهاد تاڵەبانى، بەرێوەبەرى ئۆفیسى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک، وتى "لە پرۆسەى هەڵبژاردندا کەرکوک تایبەتمەندى خۆى هەیە، چونکە هەموو پێکهاتەکانى خەڵکى عێراقى تێدایە، وەکو عەرەب و کورد و تورکمان و کلدۆئاشورى."

فەرهاد تاڵەبانى دوپاتیکردەوە کە زیاتر لە 787,000 دەگندەر هه‌ن لە کەرکوک.

بۆ 12 کورسیەکەى پەرلەمان، 499 پاڵێوراو - لە نێوانیاندا 111 ژن - کە نوێنەری 27 قه‌واره‌ی سیاسین، پێشبڕکێ دەکەن.

ناهیدە فەرمان باقى، پاڵێوراوى لیستى پارتى گەلى عێراقى، وتى "ئێمە هەوڵدەدەین ژنان بەشدارى هەڵبژاردنەکە بکەن بۆ ئەوەى دەنگ و مافەکانیان زامن بکەین بە رووى توندڕەوى و بیرتەسکى و رەگەزپەرستى دژى ژنان لەژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتە ئاینیەکاندا."

بۆ دڵنیابوون لە بێگه‌ردی پرۆسەى هەڵبژاردن، کۆمسیۆن چەند یاسا و رێسایەکى داناوە بۆ چالاکیەکانى بانگەشەى ئەو لایەنانەى به شداری دەکەن لە هەڵبژاردندا. پاڵێوراوان نابێ ته شهییر بە یەکتر بکەن و ناوى یەکتر بزڕێنن و پۆستەرى بانگەشەکان لە دەروازەى رێگاکانى شارەکە بدەن، یان روکارى دەرەوەى شار بشێوێنن.

فەرهاد تاڵەبانى وتیشى "هیوادارین پێشبڕکێیەکە بە شێوەیەکى شەفاف و یەکسان بەڕێوە بچێت. پێمان وایە دۆڕاو نابێ، بەڵکو لە ئەزمونى دیموکراسیدا هەمووان براوه‌ن. سەرکەوتنى هەڵبژاردن لە کەرکوک نیشانەى سەرکەوتنى هەڵبژاردنە لە هەموو عێراق."

لە ماوەى خۆئامادەکردنەکەدا، کۆمسیۆن ره‌چاوی نەخوێندەوارو پەککەوتەکانیش کردووه‌ تا بتوانن دەنگبده‌ن

عەلى عەبوش، بەرپرسى ئۆپەراسیۆنەکانى ئۆفیسى کەرکوکى کۆمسیۆن، وتى "رێگە بە دەنگدەرە نەخوێندەوار و نابینا و پەککەوتەکانیش دەدرێت کە یەکێکى تر لەگەڵ خۆیان بێنن بۆ سەر سندوقەکان بۆ یارمه‌تیدانیان لە کاتى دەنگداندا."

لەلایه‌کی تره‌وه‌، بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک، لیوا جەمال تاهیر بەکر، وتى هێزەکانى ئاسایش پلانێکى تێروتەسەلیان داناوە بۆ ئەوەى پاراستنى ئاسایشی وێستگەکانى دەنگدان مسۆگەر بکەن و دڵنیاش بن لەوەى دەنگدەرەکان بە سەلامەتى دەگەنە وێستگەکانى دەنگدان.

ئاسایش هەروەها پاراستنی کاتی ژماردنە سەرەتاییەکانى دەنگەکانی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ، کە هەر لە وێستگەکانى دەنگدان ئەنجام دەدرێت. پۆلیسى عێراقى بە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یەکەکانى سوپاى عێراقى و بەڕێوەبەرایەتیە ئەمنیه‌کانی کەرکوک ئه‌م پلانه‌ ئاسایشیه‌یان داڕشتوە.

پاڵێوراوەکان گەشبینن بە پرۆسەى هەڵبژاردن.

مالیک حاجم ئەلروبێعى، پاڵێوراوى لیستى ئەحرار، وتى "ئەوەى ئێمە دەیبینین پرۆسەیەکى دیموکراسیە چونکە لیستەکانى هەڵبژاردن جیاجیان و بۆچون وحەزى جیاوازیان هەیە. بڕیار و هەڵبژاردنى کۆتایى لە دەستى دەنگدەران دەبێت."

پارێزەر خالید نەقشبەندى، نوێنەرى لیستى گۆڕان، کە ئەمساڵ بۆ یەکەمین جارە بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى نیشتیمانى دەکات، وتى "ئێمە بە گەشبینیەوە سەیرى ئەم هەڵبژاردنە دەکەین، خەڵک گۆڕانى راستەقینەیان دەوێت."

پالێوراو و بازرگان سامى جاف وتى "ئێمە هەڕەشەمان لێکراوە و پاڵەپەستۆیەکى زۆرمان خراوەتە سەر، بەڵام ئەمە کار ناکاته ‌سه‌ر سوربوونمان."

وتى "پێویستە لە کەرکوک کەسانى رۆشنبیر و سەربەخۆ و زانستى هەبن کە دوربن لە حیزبایەتى و لایەنگرى بۆ ئەوەى بتوانن حکوم بکەن. هەڵەى رژێمەکانى پێشو بە هەڵەى هاوشێوه‌ی کارەساتئامێزى نوێ راست ناکرێنه‌وه‌ کە ببنه‌ مایه‌ی تێکدانی پەیوەندیە ئیتنیەکان و پێکەوەژیانى ئاشتیانەى نێوان لایەنەکانى کەرکوک."

وێنە: [مەریوان ئیبراهیم/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] ئەفسەرێکى پۆلیسى عێراقى لە کەرکوک بەلاى پۆستەرێکى هەڵمەتى هەڵبژاردندا تێدەپەرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  5.0/5 (2   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد