
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] بیست و یه‌ک تیرۆریسته‌که به ئۆتومبیله‌کانیانه‌وه گه‌یشتنه بنکه‌یه‌کی سوپا و خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 17/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق شه‌ممه (13 شوبات) رایگه‌یاند 21 ئه‌ندامی قاعیده به خواستی خۆیان و پێکه‌وه خۆیان ته‌سلیم به سوپای عێراق کرد له ناحیه‌ی شه‌رگات، پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
لیوا روکن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری وتی "بیست و یه‌ک تیرۆریستی قاعیده، که له نێویاندا به‌رپرسی گه‌وره هه‌ن و له ئێستادا ناتوانین ناوه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ین، هاتن بۆلامان له باره‌گای سوپای عێراق له گوندی ئه‌لبو عیسه له قه‌زای شه‌رگات."
"ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه دێت که ره‌وشی ئاسایش له‌و ناوچانه باش بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه له راوه‌دوونان و ده‌ستگیرکردن ترسان."
له لێدوانێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هاتووه که تیرۆریسته‌کان خۆیان گه‌یاندۆته لای سوپای عێراق و به بێ هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک ده‌ستگیرکراون. ستاندارده‌کانی مافی مرۆڤ ره‌چاو کراوه و وه‌ک هه‌موو یاخیبوویه‌ک که خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه.
له لێدوانه‌که‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌داوه عێراقین و تێیدا هاتووه: "هه‌ندێکیان به‌رپرسی گه‌وره‌ن له قاعیده که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و شانه چه‌کدارانه‌یان کردووه که هه‌ڕه‌شه بوون بۆسه‌رئاسایش و سه‌قامگیری."
موقه‌ده‌م عه‌بدوڵا غازی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین به مه‌وتنی وت که 21 تیرۆریسته‌که نیوه‌شه‌وی 13 ی شوبات له چه‌ند مه‌ترێک دوور له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی بنکه‌ی باره‌گای سوپای عێراقی دابه‌زیون له ئۆتۆمبیله مه‌ده‌نییه‌کانیان. جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ر بووه و هیچ چه‌کێکیان پێنه‌بووه.
موقه‌ده‌م عه‌بدوڵا وتی "کاتێک گه‌یشتنه ده‌روازه‌که، ده‌ستیان به‌رز کرده‌وه و خۆیان ناساند و به پاسه‌وانه‌کانی ده‌روازه‌که‌یان وت ده‌یانه‌ویت خۆیان ته‌سلیمی سوپای عێراق بکه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی به باشی پشکێنران، سه‌ربازه‌کان هێنایاننه ناو بنکه‌که و ته‌سلیم بوونی خۆبه‌خشانه‌ی خۆیان به سوپای عێراقی راگه‌یاند."
ناوبراو وتی "ئه‌وانه تیرۆریستن و به‌رپرسی گه‌وره‌ی قاعیده‌یان تێدایه. ده‌بوایه خۆیان ته‌سلیم بکردایه دوای ئه‌وه‌ی سوپا کۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌م ناوچانه‌ی کرد و هاوڵاتیان ده‌ستیان به هاوکاریی کرد. بۆیه، تیرۆریسته‌کان زانییان که ده‌ستگیرکردنیان دره‌نگ و زوو که‌وتووه، و بڕیاریاندا خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن."
عه‌بدوڵا هه‌روه‌ها وتی ناوی تیرۆریسته‌کان ئاشکرا ناکرێت له ئێستادا "له‌به‌ر هۆی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی."
ئه‌گه‌رچی ناحیه‌ی شه‌رگات وه‌ك په‌ناگه‌یه‌کی به‌هێزی قاعیده بوو، عه‌بدوڵا ده‌ڵێت "ئێستا بۆته یه‌کێك له په‌ناگه به‌هێزه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قاعیده له لایه‌ن دانیشتوانه‌که‌یه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی "خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی تیرۆریسته‌کان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر باڵاده‌ستیی هێزه‌کانی عێراق و توانایان له راوه‌دوونانی تیرۆریسته‌کان. هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت هیچی وا نه‌ماوه تیرۆریستان بتوانن بیکه‌ن و جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هیچی تریان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه."
هه‌واڵی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌که لای هه‌ندێك دانیشتوان جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو.
به‌ها ئه‌لسه‌فه‌ر، 30 ساڵ، دانیشتووی شه‌رگات، وتی "ئه‌مه ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕوانکراو بوو بۆ پاشماوه‌ی تیرۆریسته‌کان. هه‌موو که‌س له شاره‌که ره‌تیان ده‌کاته‌وه. چیتر که‌س پێشوازییان لێ‌ناکات، شتیان پێنافرۆشێت، یان ته‌نانه‌ت بۆیان پێناکه‌نێت. ئێمه هاوکاری هێزه‌کانی ئاسایشمان کرد بۆ ده‌ستگیرکردنی هه‌ندێكی تریان له‌م دواییه‌دا، ئه‌مه‌ش وای کردووه ئه‌م که‌سانه خۆیان راده‌ستی سوپای عێراق بکه‌ن."
ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک هۆزی ناوچه‌که به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی یه‌کێتیی هۆزیان له کانونی دووه‌مدا مۆرکرد کرد بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو تیرۆریستان و داوا له هه‌موو هۆزێك و عه‌شیره‌تێک ده‌کات خه‌به‌ربدات له‌و تاوانبار و یاخیبووانه بدات که له ناو خه‌ڵکدا ده‌ژین یان خۆیان حه‌شارداوه.
شێخ رافیع ئه‌عیسه‌وی وتی "ئه‌وه هه‌نگاوێکی گرنگ بوو له هه‌ره‌سهێنانی وره‌ی تیرۆریستان و وایان لێبکات هه‌ست به بێهووده‌یی بکه‌ن له ئه‌نجامی ئه‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یانکرد. بێگومان ئه‌مه یه‌کێکه له هۆ‌کانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان."
ناجی ئه‌لجبوری، 39 ساڵ، دانیشتوویه‌کی دێی ئه‌لبو عیسه، له نزیک بنکه سه‌ربازییه عێراقییه‌که، وتی "تیرۆریستان له رابردوودا به بۆمب و چه‌ک هێزه‌کانی ئاسایشیان ده‌کوشت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وه سوپایه که راوه‌دووی ئه‌وان ده‌نێت و هه‌وڵده‌ده‌ن شاره‌که‌یان لێ پاک بکه‌نه‌وه - ئه‌مه‌ش گه‌شبینی به‌دواوه‌یه بۆ ئایینده‌ی عێراق."
وێنه: [ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] بیست و یه‌ک تیرۆریسته‌که به ئۆتومبیله‌کانیانه‌وه گه‌یشتنه بنکه‌یه‌کی سوپا و خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران