
[عیسام ئه‌لسودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان 12 شوبات ده‌ستیپێکرد.
سه‌یف ئه‌حمه‌د ئه‌نبار – 17/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌کاتێکدا پاڵێوراوانی په‌رله‌مانی داهاتوو له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا بانگه‌شه‌کانیان ده‌ستپێکرد له 12 شوباتدا، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئه‌نبار گرنگی په‌یوه‌ست بوون به رێنماییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوپاتکرده‌وه، بۆ دڵنیابوون له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که له‌که‌شێکی دیموکراسیدا.
خالد ره‌جه‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئه‌نباری کۆمیسیۆنی باڵا وتی هه‌ر 306 پاڵێوراوه‌که‌ی پارێزگا ئاگاداری رێنماییه‌کانی کۆمیسیۆنی باڵان.
بۆ نمونه، رێگه‌نادرێت به هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن و وێنه‌ی پاڵێوراوان له‌سه‌ر دیواری شوێنه گشتیه‌کان و ماڵان بێ رێگه‌پێدانی خاوه‌ن ماڵ. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی دروشمه ئاینیه‌کان له بانگه‌شه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه.
خالد ره‌جه‌ب وتیشی "ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌نبار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی له قه‌زا و ناحیه‌کاندا چه‌ند شوێنێکی دیاریکراویان ته‌رخانکردووه بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م پۆسته‌رانه و هه‌رلایه‌نێکیش پێشێلکاری بکات، روبه‌ڕوی به‌رپرسیاری یاسایی ده‌بێته‌وه".
بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌وه‌ی یاساکانی پێشێل ناکرێن، کۆمیسیۆن چه‌ند لیژنه‌یه‌کی دروستکردووه بۆ چاودێریکردنی پرۆسه‌که له ئه‌گه‌ری ڕودانی هه‌ر جۆره پێشێلکاریه‌ك. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن چاودێری پرۆسه‌ی بانگه‌شه و هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌کات.
ئه‌رکان ئه‌لئالوسی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌کان له ئۆفیسی ئه‌نباری کۆمیسیۆنی باڵا به مه‌وتنی راگه‌یاند که "که‌شی له‌بار و پێداویستیه‌کانی هه‌ڵبژاردن دابینکراوه. جگه له‌مه‌ش ئاماده‌کاری و راهێنان ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی کۆمیسیۆنی باڵا که له وێستگه‌کانی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان چاودێری پرۆسه‌که ده‌که‌ن".
له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکه‌دا 312 بنکه‌ی ده‌نگدان و 2,064 وێستگه‌ی ده‌نگدان هه‌ن.
ئه‌رکان وتی پاڵێوراوان پۆسته‌ره‌کانیان به قه‌باره‌ی جیاواز و له‌سه‌رتابلۆی نیۆنی و لافیته‌ی قوماش دروستکردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی لێبکرێنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه و بۆخۆناساندنیان به هاوڵاتیان، پاڵێوراوان کورته‌نامه‌کانی مۆبایل و کارتی خۆپێناساندن بڵاوده‌که‌نه‌وه.
ئه‌یوب عه‌بدوڵا که یه‌کێکه له پاڵێوراوان وتی "ئێمه وه‌ك پاڵێوراوێك، پابه‌ندی یاساکانین. ئه‌گه‌ر کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان جیددی بێت له لێپرسینه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسیه‌کان بۆ لابردنی پۆسته‌ره‌کانیان پاش هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا شاره‌کان پاکتر و جوانتر ده‌بن".
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 دا، هاوڵاتیان گله‌ییان هه‌بوو له‌و ژماره زۆره‌ی پۆسته‌ری هه‌لبژاردنه‌کان که زۆربه‌یان تا ئێستاش به دیواری ده‌زگا حکومی و نه‌خۆشخانه‌کان و قوتابخانه‌کان و ته‌نانه‌ت ماڵه‌کانیشه‌وه ده‌بینرێن.
رابیعه ئه‌لدولێمی، پاڵێوراو و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، وتی "هیوادارم هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خێر له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت. پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌م بێگه‌ردی پرۆسه‌که زیاتر بێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری هاوڵاتیان و ئه‌زمونی سیاسه‌تمه‌دارانیش زیادی کردووه".
هه‌روه‌ها وتی " پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌که‌م ڕێژه‌ی به‌پیره‌وه چوونی هاوڵاتیان بۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان زیاتر بێت وه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو، به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا ئۆپه‌راسیۆنه چه‌کداریه‌کان روو له‌که‌مییه".
زۆرێك له هاوڵاتیا‌نی ئه‌نبار به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕێی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن.
نه‌بهان خه‌ڵه‌ف که دانیشتویه‌کی پارێزگای ئه‌نباره وتی "واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زۆر نزیکه و هیوامان وایه ببێته مایه‌ی ڕودانی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی و دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆمان". هه‌روه‌ها وتی "ئێمه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی رۆژی هه‌ڵبژاردنین و بڕیارمانداوه ئه‌مجاره له‌ئاستێکی به‌رفراوانتردا به‌شداری بکه‌ین".
وتیشی "ده‌بێت ئه‌و که‌سانه هه‌ڵبژێرین که‌به‌باشی نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌که‌ن".
ئه‌مه‌ل خزر 31 ساڵ وتی که دڵخۆش بووه به بینینی ئه‌و هه‌موو پۆسته‌رانه‌ی پاڵێوراوه ئافره‌ته‌کان.
هه‌روه‌ها وتی "شتێکی نامۆ نییه پاڵێوراوانی ژن له ئه‌نباردا ببینین، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌یی خۆیان دوپات ده‌که‌نه‌وه وه‌ك نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تان له‌هه‌موو بواره‌کاندا".
ئه‌مه‌ل وتی "هیوامان وایه چالاکیه‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو پاڵێوراوان بێ جیاوازی ده‌سته‌به‌ربکرێت و هیچ فشارێك نه‌خرێته سه‌ر هاوڵاتیان له‌لایه‌ن هه‌ر حیزبێك یان ئۆرگانێکی حکومییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانیان به ڕوونی و شه‌فافیه‌ته‌وه هه‌ڵبژێرن".
جه‌مال هاتف 36 ساڵ که مامۆستایه، وتی "شه‌قامه‌کانی رومادی واده‌بینرێن خۆیان بۆ ئاهه‌نگێك ئاماده کردبێت". هه‌روه‌ها وتی "ئێمه چاوه‌ڕێی رۆژی هه‌ڵبژاردنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان بچین و کاندیدی دروست بۆ شوێنی دروست هه‌ڵبژێرین".
وێنه: [عیسام ئه‌لسودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان 12 شوبات ده‌ستیپێکرد.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران